ಪವಿತ್ರ ಕುರ್‌ಆನ್ ಅರ್ಥಾನುವಾದ - ಕುರ್ದಿಷ್ ಅನುವಾದ - ಸಲಾಹುದ್ದೀನ್

ಪುಟ ಸಂಖ್ಯೆ:close

external-link copy
6 : 46

وَإِذَا حُشِرَ ٱلنَّاسُ كَانُواْ لَهُمۡ أَعۡدَآءٗ وَكَانُواْ بِعِبَادَتِهِمۡ كَٰفِرِينَ

[ وَإِذَا حُشِرَ النَّاسُ كَانُوا لَهُمْ أَعْدَاءً ] وه‌ كاتێك له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا خه‌ڵكی حه‌شر ئه‌كرێ، پیاوچاكان و پێغه‌مبه‌ران و مه‌لائیكه‌ته‌كان ئه‌بن به‌ دوژمنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ لێیان پاڕاونه‌ته‌وه‌و په‌رستوویانن [ وَكَانُوا بِعِبَادَتِهِمْ كَافِرِينَ (٦) ] وه‌ ئه‌وان به‌م په‌رستنه‌ی ئه‌مان بێ باوه‌ڕن وه‌ نكوڵی لێ ئه‌كه‌ن و ئه‌ڵێن بۆ ئێمه‌تان كرده‌ شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌. info
التفاسير:

external-link copy
7 : 46

وَإِذَا تُتۡلَىٰ عَلَيۡهِمۡ ءَايَٰتُنَا بَيِّنَٰتٖ قَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ لِلۡحَقِّ لَمَّا جَآءَهُمۡ هَٰذَا سِحۡرٞ مُّبِينٌ

[ وَإِذَا تُتْلَى عَلَيْهِمْ آيَاتُنَا بَيِّنَاتٍ قَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا لِلْحَقِّ لَمَّا جَاءَهُمْ هَذَا سِحْرٌ مُبِينٌ (٧) ] وه‌ كاتێك كه‌ ئایه‌ته‌ ڕوون و ئاشكراكانی ئێمه‌یان به‌سه‌ردا بخوێندرێته‌وه‌ كافران به‌و حه‌قه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ بۆیان هاتووه‌ كه‌ قورئانی پیرۆزه‌ ئه‌ڵێن: ئه‌مه‌ سیحرو جادوویه‌كی ئاشكرایه‌. info
التفاسير:

external-link copy
8 : 46

أَمۡ يَقُولُونَ ٱفۡتَرَىٰهُۖ قُلۡ إِنِ ٱفۡتَرَيۡتُهُۥ فَلَا تَمۡلِكُونَ لِي مِنَ ٱللَّهِ شَيۡـًٔاۖ هُوَ أَعۡلَمُ بِمَا تُفِيضُونَ فِيهِۚ كَفَىٰ بِهِۦ شَهِيدَۢا بَيۡنِي وَبَيۡنَكُمۡۖ وَهُوَ ٱلۡغَفُورُ ٱلرَّحِيمُ

[ أَمْ يَقُولُونَ افْتَرَاهُ ] یاخود ئه‌ڵێن: محمد - صلی الله علیه وسلم - خۆی ئه‌م قورئانه‌ی هه‌ڵبه‌ستووه‌و به‌ناوی خوای گه‌وره‌وه‌ قسه‌ ئه‌كات و قسه‌ی خوا نیه‌ [ قُلْ إِنِ افْتَرَيْتُهُ فَلَا تَمْلِكُونَ لِي مِنَ اللَّهِ شَيْئًا ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: با وا دابنێین ئه‌گه‌ر من ئه‌و قورئانه‌ پیرۆزه‌م هه‌ڵبه‌ستبێت و به‌ناوی خوای گه‌وره‌وه‌ قسه‌ بكه‌م ئه‌وه‌ به‌دڵنیایی خوای گه‌وره‌ سه‌ختترین سزام ئه‌دات وه‌ ئێوه‌ش ناتوانن سزای خوای گه‌وره‌م لێ بگه‌ڕێننه‌وه‌و هیچ شتێكتان به‌ده‌ست نیه‌ [ هُوَ أَعْلَمُ بِمَا تُفِيضُونَ فِيهِ ] خوای گه‌وره‌ خۆی زاناتره‌ به‌وه‌ی كه‌ ئێوه‌ قسه‌ی تیادا ئه‌كه‌ن و ڕۆئه‌چن تیایدا [ كَفَى بِهِ شَهِيدًا بَيْنِي وَبَيْنَكُمْ ] خوای گه‌وره‌ به‌سه‌ كه‌ شایه‌ت بێ له‌ نێوان من و ئێوه‌دا كه‌ شایه‌تی بۆ من ئه‌دات كه‌ قورئان له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ هاتووه‌ وه‌ شایه‌تیش له‌سه‌ر ئێوه‌ ئه‌دات كه‌ درۆ ئه‌كه‌ن [ وَهُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ (٨) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر لێخۆشبوو به‌ڕه‌حم و به‌زه‌ییه‌ info
التفاسير:

external-link copy
9 : 46

قُلۡ مَا كُنتُ بِدۡعٗا مِّنَ ٱلرُّسُلِ وَمَآ أَدۡرِي مَا يُفۡعَلُ بِي وَلَا بِكُمۡۖ إِنۡ أَتَّبِعُ إِلَّا مَا يُوحَىٰٓ إِلَيَّ وَمَآ أَنَا۠ إِلَّا نَذِيرٞ مُّبِينٞ

[ قُلْ مَا كُنْتُ بِدْعًا مِنَ الرُّسُلِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: من بیدعه‌ نیم له‌ پێغه‌مبه‌ران، واته‌: یه‌كه‌م پێغه‌مبه‌ر نیم كه‌ خوای گه‌وره‌ منی ناردبێت و پێش من هیچ پێغه‌مبه‌ری تر نه‌هاتبێت، به‌ڵكو هه‌زاره‌ها پێغه‌مبه‌ر له‌ پێش مندا هاتوون. {پێغه‌مبه‌رى خوایش - صلی الله علیه وسلم - غه‌یبى نه‌زانیوه‌} [ وَمَا أَدْرِي مَا يُفْعَلُ بِي وَلَا بِكُمْ ] وه‌ من نازانم له‌ داهاتوودا خوای گه‌وره‌ چی به‌سه‌ر من و ئێوه‌ش دێنێت، واته‌: ئایا له‌ مه‌ككه‌ ئه‌مێنم یان ده‌رده‌كرێم، ئه‌كوژرێم یان نا، یان خوای گه‌وره‌ له‌ دونیادا سزای ئێوه‌ ئه‌دات یان هه‌ڵیئه‌گرێت بۆ قیامه‌ت، ئه‌مه‌ له‌ دونیادا به‌ڵام له‌ قیامه‌تدا پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - زانیوێتی كه‌ یه‌كه‌م كه‌سه‌ كه‌ ئه‌چێته‌ به‌هه‌شته‌وه‌و خوای گه‌وره‌ رێزی لێده‌نێت، وه‌ كافرانیش ده‌خرێنه‌ دۆزه‌خ و سه‌ختترین سزا ده‌درێن [ إِنْ أَتَّبِعُ إِلَّا مَا يُوحَى إِلَيَّ ] من ته‌نها شوێنی ئه‌و وه‌حیه‌ ئه‌كه‌وم كه‌ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ بۆم دێت و ناتوانم له‌ خۆمه‌وه‌ هیچ شتێك بڵێم [ وَمَا أَنَا إِلَّا نَذِيرٌ مُبِينٌ (٩) ] وه‌ من هیچ شتێك نیم ته‌نها ترسێنه‌رێكی ئاشكرا نه‌بێت له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ ئه‌تانترسێنم به‌ ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌. info
التفاسير:

external-link copy
10 : 46

قُلۡ أَرَءَيۡتُمۡ إِن كَانَ مِنۡ عِندِ ٱللَّهِ وَكَفَرۡتُم بِهِۦ وَشَهِدَ شَاهِدٞ مِّنۢ بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ عَلَىٰ مِثۡلِهِۦ فَـَٔامَنَ وَٱسۡتَكۡبَرۡتُمۡۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَهۡدِي ٱلۡقَوۡمَ ٱلظَّٰلِمِينَ

[ قُلْ أَرَأَيْتُمْ إِنْ كَانَ مِنْ عِنْدِ اللَّهِ وَكَفَرْتُمْ بِهِ وَشَهِدَ شَاهِدٌ مِنْ بَنِي إِسْرَائِيلَ عَلَى مِثْلِهِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ هه‌واڵم پێ بده‌ن كه‌ ئه‌م قورئانه‌ ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ بێت، كه‌ له‌ راستیدا وایه‌و له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌یه‌، وه‌ ئێوه‌ كوفری پێ ئه‌كه‌ن و باوه‌ڕی پێ ناهێنن، گومان ده‌به‌ن خوای گه‌وره‌ چیتان لێبكات و چۆن سزاتان بدات، وه‌ كه‌سێكیش له‌ به‌نی ئیسرائیل شایه‌تیدا له‌سه‌ر راستێتی ئه‌و كتابه‌ كه‌ قورئانه‌و هاوشێوه‌ی ته‌وراته‌ له‌ یه‌كخواپه‌رستیدا [ فَآمَنَ ] (عبدالله¬ی كوڕی سه‌لام) بوو كه‌ ئیمانی هێناو شایه‌تیدا له‌سه‌ر راستێتی قورئانی پیرۆز، وه‌ ئه‌م ئایه‌ته‌یش له‌سه‌ر ئه‌و دابه‌زی، له‌ (سه‌عدی كوڕی ئه‌بی وه‌قاصه‌وه‌) ده‌فه‌رمێت: گوێم لێنه‌بووه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - به‌ هیچ كه‌سێك بفه‌رمێت به‌هه‌شتییه‌و زیندوویش بێت و به‌سه‌ر زه‌ویدا بڕوات جگه‌ له‌ (عبدالله¬ی كوڕی سه‌لام) [ وَاسْتَكْبَرْتُمْ ] به‌ڵام ئێوه‌ی كافر خۆتان به‌گه‌وره‌زانی و ئیمانتان نه‌هێنا [ إِنَّ اللَّهَ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ (١٠) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره‌ هیدایه‌تی كه‌سانێك نادات كه‌ سته‌مكارو موشریكن. info
التفاسير:

external-link copy
11 : 46

وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ لِلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَوۡ كَانَ خَيۡرٗا مَّا سَبَقُونَآ إِلَيۡهِۚ وَإِذۡ لَمۡ يَهۡتَدُواْ بِهِۦ فَسَيَقُولُونَ هَٰذَآ إِفۡكٞ قَدِيمٞ

[ وَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا لِلَّذِينَ آمَنُوا لَوْ كَانَ خَيْرًا مَا سَبَقُونَا إِلَيْهِ ] وه‌ كافران به‌ باوه‌ڕدارانیان ئه‌ووت ئه‌گه‌ر ئه‌م قورئانه‌ خێرو چاكه‌ بوایه‌ ئه‌وه‌ ئه‌م كۆیله‌و فه‌قیرو هه‌ژارانه‌ پێش ئێمه‌ نه‌ئه‌كه‌وتن و ئێمه‌ پێش ئه‌وان ئیمانمان ئه‌هێنا، وایانئه‌زانی به‌ ده‌وڵه‌مه‌ندی و ده‌سه‌ڵاتدارێتییه‌، مه‌به‌ستیان (بیلال و عه‌ممارو خه‌بباب و صوهه‌یب و هاوشێوه‌یان بوو)، (به‌ڵام ئه‌هلی سوننه‌و جه‌ماعه‌ هه‌ر وته‌و كرده‌وه‌یه‌ك له‌ هاوه‌ڵانه‌وه‌ جێگیر نه‌بووبێت ئه‌وا ده‌ڵێن بیدعه‌یه‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر خێرو چاكه‌و عیباده‌ت و دین بوایا ئه‌وا ئه‌وان پێشمان ده‌كه‌وتن و پێش ئێمه‌ ئه‌نجامیان ده‌دا، چونكه‌ ئه‌وان له‌ ئێمه‌ دیندارترو خواپه‌رستترو خواناسترو زاناترو دڵسۆزتر بوونه‌) [ وَإِذْ لَمْ يَهْتَدُوا بِهِ ] وه‌ كاتێك كه‌ ئه‌وان هیدایه‌تیان وه‌رنه‌گرت له‌ قورئان و شوێن قورئان نه‌كه‌وتن [ فَسَيَقُولُونَ هَذَا إِفْكٌ قَدِيمٌ (١١) ] ئه‌و كاته‌ ئه‌یانووت ئه‌مه‌ درۆهه‌ڵبه‌ستنێكی كۆن و به‌سه‌رهات و سه‌رگوزشته‌ی كۆنه‌ محمد - صلی الله علیه وسلم - بۆمان ده‌گێڕێته‌وه‌ info
التفاسير:

external-link copy
12 : 46

وَمِن قَبۡلِهِۦ كِتَٰبُ مُوسَىٰٓ إِمَامٗا وَرَحۡمَةٗۚ وَهَٰذَا كِتَٰبٞ مُّصَدِّقٞ لِّسَانًا عَرَبِيّٗا لِّيُنذِرَ ٱلَّذِينَ ظَلَمُواْ وَبُشۡرَىٰ لِلۡمُحۡسِنِينَ

[ وَمِنْ قَبْلِهِ كِتَابُ مُوسَى إِمَامًا وَرَحْمَةً ] وه‌ له‌ پێش قورئانیشدا كتابی موسا - صلی الله علیه وسلم - كه‌ ته‌ورات بووه‌ هاتووه‌ كه‌ پێشه‌واو ڕه‌حمه‌ت بووه‌ بۆ خه‌ڵكی سه‌رده‌می خۆی، هه‌مان ئه‌و شتانه‌ی تیادا بووه‌ [ وَهَذَا كِتَابٌ مُصَدِّقٌ ] وه‌ ئه‌م كتابه‌ش كه‌ قورئانی پیرۆزه‌ به‌ڕاستدانه‌ری ئه‌و كتابه‌ی موسایه‌ - صلی الله علیه وسلم - [ لِسَانًا عَرَبِيًّا ] به‌ زمانێكی عه‌ره‌بی ئاشكراو ڕه‌وان هاتۆته‌ خواره‌وه‌ [ لِيُنْذِرَ الَّذِينَ ظَلَمُوا وَبُشْرَى لِلْمُحْسِنِينَ (١٢) ] تا ئاگاداری ئه‌و كه‌سانه‌ بكاته‌وه‌ به‌ دۆزه‌خ كه‌ زوڵم و سته‌میان كردووه‌و شه‌ریكیان بۆ خوا داناوه‌، وه‌ موژده‌یش بێت بۆ چاكه‌كاران به‌ به‌هه‌شت. info
التفاسير:

external-link copy
13 : 46

إِنَّ ٱلَّذِينَ قَالُواْ رَبُّنَا ٱللَّهُ ثُمَّ ٱسۡتَقَٰمُواْ فَلَا خَوۡفٌ عَلَيۡهِمۡ وَلَا هُمۡ يَحۡزَنُونَ

[ إِنَّ الَّذِينَ قَالُوا رَبُّنَا اللَّهُ ثُمَّ اسْتَقَامُوا ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئه‌ڵێن په‌روه‌ردگاری ئێمه‌ ته‌نها (اللَّه) یه‌و به‌تاك و ته‌نها ئه‌و ئه‌په‌رستین پاشان دامه‌زراون له‌سه‌ر ئه‌و یه‌كخواپه‌رستیه‌ [ فَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ ] ئه‌مانه‌ كاتێك كه‌ ئه‌مرن به‌ دڵنیایی ترسیان له‌سه‌ر نیه‌ بۆ داهاتوویان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مینن له‌ سزای خوای گه‌وره‌ [ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ (١٣) ] وه‌ خه‌فه‌تیش ناخۆن له‌ ڕابردوویان له‌ دونیایان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ باشتریان پێ ئه‌به‌خشێ. info
التفاسير:

external-link copy
14 : 46

أُوْلَٰٓئِكَ أَصۡحَٰبُ ٱلۡجَنَّةِ خَٰلِدِينَ فِيهَا جَزَآءَۢ بِمَا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ

[ أُولَئِكَ أَصْحَابُ الْجَنَّةِ خَالِدِينَ فِيهَا ] ئا ئه‌مانه‌ هاوه‌ڵی به‌هه‌شتن و به‌نه‌مری و هه‌میشه‌یی تیایدا ئه‌مێننه‌وه‌ [ جَزَاءً بِمَا كَانُوا يَعْمَلُونَ (١٤) ] وه‌كو پاداشتێك بۆ ئه‌و كرده‌وه‌ چاكانه‌ی كه‌ له‌ دونیادا كردوویانه‌و ئه‌نجامیان داوه. info
التفاسير: