ಪವಿತ್ರ ಕುರ್‌ಆನ್ ಅರ್ಥಾನುವಾದ - ಅಲ್-ಮುಖ್ತಸರ್ ಫಿ ತಫ್ಸೀರಿಲ್ ಕುರ್‌ಆನಿಲ್ ಕರೀಮ್ - ಕುರ್ಡಿಷ್ ಅನುವಾದ

external-link copy
112 : 9

ٱلتَّٰٓئِبُونَ ٱلۡعَٰبِدُونَ ٱلۡحَٰمِدُونَ ٱلسَّٰٓئِحُونَ ٱلرَّٰكِعُونَ ٱلسَّٰجِدُونَ ٱلۡأٓمِرُونَ بِٱلۡمَعۡرُوفِ وَٱلنَّاهُونَ عَنِ ٱلۡمُنكَرِ وَٱلۡحَٰفِظُونَ لِحُدُودِ ٱللَّهِۗ وَبَشِّرِ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ

ئەوانەی کە ئەو پاداشتەیان بەدەستھێناوە ئەوانەن کە دەگەڕێنەوە لەو کارانەی کەخوای گەورە لێی ناڕازیە و پێی خۆش نییە بۆ کارانێک کەخوای گەورە پێی خۆشە و لێی ڕازییە، ئەوانەن کە لە ترسی خوای گەورە خۆیان زەلیلی ئەو زاتە کردووە بۆیە قۆڵی تاعەت و گوێرایەڵیان لێھەڵکردووە، سوپاسگوزارانی پەروەردگاریانن لە ھەموو حاڵ و گوزەرانێکیاندا، ڕۆژووگران و نوێژکەرانن، فەرمان دەکەن بەو کارانەی کە خوای گەورە و پێغەمبەرەکەی فەرمانیان پێکردووە، وە ڕێگریش دەکەن لەو کارانەی کە خوا و پێغەمبەرەکەی ڕێگریان لێکردووە، پارێزگاری دەکەن لە فەرمانەکانی خوا بەشوێنکەوتنی ئەو فەرمانانە، وە بەدوور کەوتنەوە لەوانەی ئەو ڕێگری لێکردوون، - ئەی پێغەمبەر - موژدە بدە بەو باوەڕدارانەی کە ئەمە سیفات و ئاکار و ڕەوشتیانە کە خوای گەورە لە دونیا و دواڕۆژدا دڵخۆش و ئاسودەیان دەکات. info
التفاسير:
ಈ ಪುಟದಲ್ಲಿರುವ ಶ್ಲೋಕಗಳ ಉಪಯೋಗಗಳು:
• بطلان الاحتجاج على جواز الاستغفار للمشركين بفعل إبراهيم عليه السلام.
بەتاڵی و نادروستی بەڵگەھێنانەوە بە دروستی و جائز بوونی داوای لێخۆشبوون کردن بۆ بتپەرستان و بێباوەڕادن بەو کارەی کە ئیبراھیم (سەلامی خوای لێ بێت) کردی. info

• أن الذنوب والمعاصي هي سبب المصائب والخذلان وعدم التوفيق.
بێگومان گوناھ و تاوانکردن ھۆکاری بەڵا و موسیبەت و زەلیلی و ڕسوابوون و سەرنەکەوتنە. info

• أن الله هو مالك الملك، وهو ولينا، ولا ولي ولا نصير لنا من دونه.
بەڕاستی خوای گەورە خاوەنی ھەرچی موڵکی دونیا و دواڕۆژە، وە ھەر ئەویش پشت و پەنا و کۆمەک و یارمەتیدەرمانە، وە جگە لەو ھیچ پشت و پەنا و یارمەتیدەرێکمان نییە. info

• بيان فضل أصحاب النبي صلى الله عليه وسلم على سائر الناس.
ڕوونکردنەوەی فەزڵی ھاوەڵانی پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) بەسەر تەواوی خەڵکیدا. info