ಪವಿತ್ರ ಕುರ್‌ಆನ್ ಅರ್ಥಾನುವಾದ - ಅಲ್-ಮುಖ್ತಸರ್ ಫಿ ತಫ್ಸೀರಿಲ್ ಕುರ್‌ಆನಿಲ್ ಕರೀಮ್ - ಕುರ್ಡಿಷ್ ಅನುವಾದ

ಪುಟ ಸಂಖ್ಯೆ:close

external-link copy
3 : 5

حُرِّمَتۡ عَلَيۡكُمُ ٱلۡمَيۡتَةُ وَٱلدَّمُ وَلَحۡمُ ٱلۡخِنزِيرِ وَمَآ أُهِلَّ لِغَيۡرِ ٱللَّهِ بِهِۦ وَٱلۡمُنۡخَنِقَةُ وَٱلۡمَوۡقُوذَةُ وَٱلۡمُتَرَدِّيَةُ وَٱلنَّطِيحَةُ وَمَآ أَكَلَ ٱلسَّبُعُ إِلَّا مَا ذَكَّيۡتُمۡ وَمَا ذُبِحَ عَلَى ٱلنُّصُبِ وَأَن تَسۡتَقۡسِمُواْ بِٱلۡأَزۡلَٰمِۚ ذَٰلِكُمۡ فِسۡقٌۗ ٱلۡيَوۡمَ يَئِسَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ مِن دِينِكُمۡ فَلَا تَخۡشَوۡهُمۡ وَٱخۡشَوۡنِۚ ٱلۡيَوۡمَ أَكۡمَلۡتُ لَكُمۡ دِينَكُمۡ وَأَتۡمَمۡتُ عَلَيۡكُمۡ نِعۡمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ ٱلۡإِسۡلَٰمَ دِينٗاۚ فَمَنِ ٱضۡطُرَّ فِي مَخۡمَصَةٍ غَيۡرَ مُتَجَانِفٖ لِّإِثۡمٖ فَإِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٞ رَّحِيمٞ

خوای گەورە گۆشتی مردارەوە بووی لەسەر حەرام کردوون، وە خۆینی ڕژاوی لەسەر حەرام کردوون، وە گۆشتی بەراز و ئەو سەربڕاوەیش ناوی جگە لەخوای گەورەی لەسەر ھێنرا بێت، وە ئەو ئاژەڵەیش بەخنکان مردار بووبێتەوە، وە ئەو ئاژەڵەیش بە لێدان مردار بووبێتەوە، وە ئەو ئاژەڵەیش لە جێگای بەرز کەوتبێتە خوارەوە، وە ئەو ئاژەڵەیش کە ئاژەڵی تر قۆچی لێدا بێت مردارەوە بووبێت، وە ھەر ئاژەڵێکی تر لە ئاژەڵە دڕندەکان وەک شێر و پڵنگ و گورگ خواردبێتیان، ھەموو ئەمانە کە باسکران حەرامن ئەوانەیان نەبێت کە بە زیندوویی دەگەن بەدەستدا و سەریان دەبڕن بۆتان حەڵاڵن، وە ئەو سەربڕاوانەیش کە بۆ بتەکان سەر دەبڕێن حەرامن بۆتان، وە حەرامە بۆتان ئەوەی کە خوای گەورە لە غەیبدا لەسەری نووسیون بە تیروپشک ھەڵدان بتانەوێت ئاگاداری بن، ئەو تیروپشکە بە بەرد ھەڵدان بێت یان بە ڕم ھەڵدان کە لەسەریان نوسراوە (بیکەن ) یان (مەیکەن) جا دوای ھەر دانەیەکیانی بۆ دەرچوو بەوەیان کار دەکات، ئەنجامدانی ھەموو ئەوانە حەرامن و دەرچوونە لە تاعەت و گوێڕایەڵی خوای گەورە، ئەمڕۆ بێباوەڕان بێ ھیوا بوون لەوەی کە لە ئاینەکەتان ھەڵتان بگێڕنەوە، کاتێک دڵنیا بوون لە ھێزی ئاینەکەتان، لەوان مەترسن تەنھا لە من بترسن، ئەمڕۆ ئاینەکەتانم کە ئیسلامە بۆ تەواو کردن، وە ھەموو نازو نیعمەتە دیار و نادیارەکانم بۆ تەواو کردن، وە ئیسلامم بۆ دەستنیشان کردن کە ئاینتان بێت، وە ڕازی نابم جگە لە ئیسلام ئاینێکی ترتان ھەبێت، ھەرکەسێک ناچاربێت لەبەر برسێتی گۆشتی مردارەوە بوو بخوات بەو مەرجەی سنوور نەبەزێنێت ئەوا ھیچ گوناھی ناگات و تاوانبار نابێت، بێگومان خوای گەورە لێخۆش بووی میھرەبانە. info
التفاسير:

external-link copy
4 : 5

يَسۡـَٔلُونَكَ مَاذَآ أُحِلَّ لَهُمۡۖ قُلۡ أُحِلَّ لَكُمُ ٱلطَّيِّبَٰتُ وَمَا عَلَّمۡتُم مِّنَ ٱلۡجَوَارِحِ مُكَلِّبِينَ تُعَلِّمُونَهُنَّ مِمَّا عَلَّمَكُمُ ٱللَّهُۖ فَكُلُواْ مِمَّآ أَمۡسَكۡنَ عَلَيۡكُمۡ وَٱذۡكُرُواْ ٱسۡمَ ٱللَّهِ عَلَيۡهِۖ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَۚ إِنَّ ٱللَّهَ سَرِيعُ ٱلۡحِسَابِ

ئەی پێغەمبەر ھاوەڵانت پرسیارت لێدەکەن ئایا خوای گەورە چی بۆ حەڵاڵ کردوون بیخۆن؟ تۆیش پێیان بڵێ: ھەرچی پاکوخاوێن بێت بۆی حەڵاڵ کردوون، وە نێچیری ئەو سەگو تاژی وئاژەڵە دڕندانەی کە کەڵپەیان ھەیەو فێری ڕاو وشکار کراون، وە نێچیری ئەوانەش کە چڕونکیان ھەیە وەک ھەڵو و باز، ئەوانەی کە فێری ڕاویان دەکەن و نیچیرەکانتان بۆ بەجی دەھێڵن، خوای گەورە منەتی خۆیتان دەکات بەسەردا کە فێری ئادابی کردوون، تاوەکو وای لێھاتووە ئەگەر فەرمانیان پێ بکەن بەگوێتان دەکەن، وە ئەگەر بیانترسێنن سڵ دەکەنەوە لێتان، کەوابوو لەو نێچیرە بخۆن کە ئەوان دەیگرن ئەگەر کوشتبێتیشیان، وە لەکاتی ناردنی ئەو ئاژەڵ و باڵندە ڕاوکەرانەدا بۆ نێچیرەکانیان ناوی خوا بھێنن لەسەریان، وە لەخوا بترسن بەوەی فەرمانەکانی جێ بەجێ بکەن، وە دوور بکەونەوە لەو شتانەی کە قەدەغە و یاساغی کردوون، وە خوای گەورە چەسپان و خێرایە لە حسابکردنی کاروکردەوەکاندا. info
التفاسير:

external-link copy
5 : 5

ٱلۡيَوۡمَ أُحِلَّ لَكُمُ ٱلطَّيِّبَٰتُۖ وَطَعَامُ ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡكِتَٰبَ حِلّٞ لَّكُمۡ وَطَعَامُكُمۡ حِلّٞ لَّهُمۡۖ وَٱلۡمُحۡصَنَٰتُ مِنَ ٱلۡمُؤۡمِنَٰتِ وَٱلۡمُحۡصَنَٰتُ مِنَ ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡكِتَٰبَ مِن قَبۡلِكُمۡ إِذَآ ءَاتَيۡتُمُوهُنَّ أُجُورَهُنَّ مُحۡصِنِينَ غَيۡرَ مُسَٰفِحِينَ وَلَا مُتَّخِذِيٓ أَخۡدَانٖۗ وَمَن يَكۡفُرۡ بِٱلۡإِيمَٰنِ فَقَدۡ حَبِطَ عَمَلُهُۥ وَهُوَ فِي ٱلۡأٓخِرَةِ مِنَ ٱلۡخَٰسِرِينَ

لە ئەمڕۆ بەدواوە خوای گەورە ھەموو شتێکی پاکوخاوێنی بۆ حەڵاڵ کردوون، وە سەربڕاوی خاوەن نامەکان لە جولەکە و گاورەکانتان بۆ حەڵاڵە، وە سەربڕاوی ئێوەش بۆ ئەوان حەڵاڵە، وە ژنانی باوەڕدار و داوێن پاک و ئازادتان بۆ حەڵاڵە، وە ژنانی داوێن پاکی ئازادی خاوەنی نامەکانی پێش خۆتان لەجولەکە وگاورەکان بۆ حەڵاڵە ئەگەر مارەییەکانیان بدەنێ، وە ئێوەیش داوێن پاکو دوور لە داوێن پیسی بن، وە دۆست و عەشیقی ژێر بەژێرتان نەبێت کە زینا و داوێن پیسیان لەگەڵدا بکەن، ھەرکەسێک بێباوەڕ بێت بەو حوکمانەی خوای گەورە گێراویەتی بە شەریعەت وبەرنامەی ژیان بۆ بەندەکانی ئەوا ھەرچی کاروکردەوەی ھەیە بەتاڵ بووەتەوە چونکە مەرجی باوەڕ وئیمانی وون کردووە، وە لەڕۆژی دواییشدا لە خەسارۆمەندانە چونکە بە ھەتا ھەتایی دەچێتە ئاگری دۆزەخەوە. info
التفاسير:
ಈ ಪುಟದಲ್ಲಿರುವ ಶ್ಲೋಕಗಳ ಉಪಯೋಗಗಳು:
• تحريم ما مات دون ذكاة، والدم المسفوح، ولحم الخنزير، وما ذُكِرَ عليه اسْمٌ غير اسم الله عند الذبح، وكل ميت خنقًا، أو ضربًا، أو بسقوط من علو، أو نطحًا، أو افتراسًا من وحش، ويُستثنى من ذلك ما أُدرِكَ حيًّا وذُكّيَ بذبح شرعي.
حەرامیەتی ئەو ئاژەڵەی مردار دەبێتەوە و سەر نابڕرێت، وە حەرامی ئەو خوێنەیش لەئاژەڵ دەڕوات لەکاتی سەربریندا، وە حەرامی گۆشتی بەرازیش، لەگەڵ ئەو ئاژەڵەیش کە لەکاتی سەربڕیندا ناوی جگە لەخوای لەسەر دەھێنرێت، وە حەرامی ھەموو مردارەوە بوویەک کە بەخنکان مردار بووبێتەوە، یان بەلێدان، یان بەکەوتنە خوارەوە لەشوێنی بەرزەوە، یان بەشەڕە شۆخی نیو ئاژەڵان مردار بووبێتەوە، یان کەوتبێتە بەردەم ئاژەڵێکی دڕندە، جگە ئەوانە نەبێت کە بەزیندووی دەگەن پێیاندا و بەشەرعی سەر دەبڕرێن. info

• حِلُّ ما صاد كل مدرَّبٍ ذي ناب أو ذي مخلب.
حەڵاڵی ھەموو نێچیرێک کە ئاژەڵێکی ڕاوکەری کەڵپەردار یان چڕنوکدار کە فێرە ڕاو وشکار کرابێت وڕاوی بکات. info

• إباحة ذبائح أهل الكتاب، وإباحة نكاح حرائرهم من العفيفات.
سەربڕاوی دەستی خاوەن نامەکان (جولەکە و گاور) دروستە بخورێن، وە دروستە ئافرەتی داوێن پاکی ئازادیشیان مارە بکرێن. info