ಪವಿತ್ರ ಕುರ್‌ಆನ್ ಅರ್ಥಾನುವಾದ - ಅಲ್-ಮುಖ್ತಸರ್ ಫಿ ತಫ್ಸೀರಿಲ್ ಕುರ್‌ಆನಿಲ್ ಕರೀಮ್ - ಕುರ್ಡಿಷ್ ಅನುವಾದ

external-link copy
69 : 39

وَأَشۡرَقَتِ ٱلۡأَرۡضُ بِنُورِ رَبِّهَا وَوُضِعَ ٱلۡكِتَٰبُ وَجِاْيٓءَ بِٱلنَّبِيِّـۧنَ وَٱلشُّهَدَآءِ وَقُضِيَ بَيۡنَهُم بِٱلۡحَقِّ وَهُمۡ لَا يُظۡلَمُونَ

لە ڕۆژی قیامەتدا زەوی ڕووناک دەبێتەوە کاتێک پەروەردگاری بەعیززەت و دەسەڵات دەردەکەوێت بۆ جیاکردنەوە و لێپرسینەوەی بەندەکان، جا پەرتووک و پەڕاوی کردەوەی خەڵکی دائەنرێت و بڵاو دەکرێتەوە، وە پێغەمبەران دەھێنرێن، پاشان ئوممەتی موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) دەھێنرێت تاوەکو شاھیدی بدات بۆ پێغەمبەران لەسەر ئوممەتەکانیان، اللە تەعالایش بەشێوەیەکی دادگەرانە بڕیار و حوکم دەدات لە نێوان ھەموواندا، ئەوان لەو ڕۆژەدا زوڵم و ستەمیان لێ ناکرێت، ھیچ مرۆڤێک گوناھ و تاوان و خراپەیەکی بۆ زیاد ناکرێت، لەھەمان کاتدا چاکە و حەسەناتێکیشی لێ کەم ناکرێتەوە. info
التفاسير:
ಈ ಪುಟದಲ್ಲಿರುವ ಶ್ಲೋಕಗಳ ಉಪಯೋಗಗಳು:
• ثبوت نفختي الصور.
جەختکردنەوە و سەلماندنی بوونی دوو فوو کردنەکە بە کەڕەنادا -صوڕ-. info

• بيان الإهانة التي يتلقاها الكفار، والإكرام الذي يُسْتَقبل به المؤمنون.
ڕوونكردنەوەی ئەو سووكایەتی پێكردنەی بە بێباوەڕان دەكرێت لە ڕۆژی دوایی، وه ئەو ڕێز و شکۆیەش پێشوازی باوەڕدارانی پێ دەکرێت. info

• ثبوت خلود الكفار في الجحيم، وخلود المؤمنين في النعيم.
سابت و جێگیر بوونی مانەوەی ھەمیشەیی بێباوەڕان لە دۆزەخ، وە مانەوەی هەمیشەیی باوەڕداران له بەهەشتدا. info

• طيب العمل يورث طيب الجزاء.
کار و کردەوەی چاکە پاداشتی چاک و باشیش بەدوای خۆیدا دەھێنێت. info