ಪವಿತ್ರ ಕುರ್‌ಆನ್ ಅರ್ಥಾನುವಾದ - ಅಲ್-ಮುಖ್ತಸರ್ ಫಿ ತಫ್ಸೀರಿಲ್ ಕುರ್‌ಆನಿಲ್ ಕರೀಮ್ - ಕುರ್ಡಿಷ್ ಅನುವಾದ

ಪುಟ ಸಂಖ್ಯೆ:close

external-link copy
116 : 3

إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ لَن تُغۡنِيَ عَنۡهُمۡ أَمۡوَٰلُهُمۡ وَلَآ أَوۡلَٰدُهُم مِّنَ ٱللَّهِ شَيۡـٔٗاۖ وَأُوْلَٰٓئِكَ أَصۡحَٰبُ ٱلنَّارِۖ هُمۡ فِيهَا خَٰلِدُونَ

بێگومان ئەوانەی بێباوەڕ بوون بەخوا وپێغەمبەرەکەی، ھیچ کاتێک ماڵو منداڵ و سەروەت وسامانیان ناتوانن ھیچ سزایەکی خوای گەورەیان لێ بگێڕنەوە، یان ھیچ ڕەحمەت ومیھرەبانیەکیان بۆ بھێنن، بەڵکو داخ و پەژارە و سزایان بۆ زیاد دەکەن، ئا ئەوانە ھاوەڵانی ھەمیشەیی ئاگری دۆزەخن. info
التفاسير:

external-link copy
117 : 3

مَثَلُ مَا يُنفِقُونَ فِي هَٰذِهِ ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا كَمَثَلِ رِيحٖ فِيهَا صِرٌّ أَصَابَتۡ حَرۡثَ قَوۡمٖ ظَلَمُوٓاْ أَنفُسَهُمۡ فَأَهۡلَكَتۡهُۚ وَمَا ظَلَمَهُمُ ٱللَّهُ وَلَٰكِنۡ أَنفُسَهُمۡ يَظۡلِمُونَ

نمونەی ئەو بێباوەڕانەی کە پارە وپوڵیان لە کاری خێر وچاکەدا دەبەخشن، وە چاوەڕوانی پاداشتی دەکەن، نمونەی وەک ئەو ڕەشەبایە کە سەرمایەکی زۆر سەختی پێوەیە کاتێک لە کشتوکاڵ ومەزرای ئەو کەسانە دەدات کە بە تاوان و سەرپێچیان ستەمیان لەخۆیان کردووە، سەرەنجام ئەو ڕەشەبایە کشتوکاڵەکەیان لەناو ببات و ھیچ سودێکی لێ وەرنەگرن، ھەر بەو شێوەیەش خوای گەورە بەھۆی بێباوەڕی و تاوان و خراپەیانەوە کاروکردەوەی بێباوەڕ دەسڕێتەوە و بێ سوود دەمێنێتەوە بۆیان، لەکاتێکدا ئەوان ئومێدیان ھەبوو ئەو کارە وکردەوانەیان سودێکی ھەبێت بۆیان، وە خوای گەورە لەمەدا ھیچ ستەم وزوڵمێکی لێ نەکردوون، بەڵکو خۆیان بەھۆی بێباوەڕی وبەدرۆ زانینی پێغەمبەرەکانیەوە ستەم وزوڵمیان لەخۆیان کرد. info
التفاسير:

external-link copy
118 : 3

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تَتَّخِذُواْ بِطَانَةٗ مِّن دُونِكُمۡ لَا يَأۡلُونَكُمۡ خَبَالٗا وَدُّواْ مَا عَنِتُّمۡ قَدۡ بَدَتِ ٱلۡبَغۡضَآءُ مِنۡ أَفۡوَٰهِهِمۡ وَمَا تُخۡفِي صُدُورُهُمۡ أَكۡبَرُۚ قَدۡ بَيَّنَّا لَكُمُ ٱلۡأٓيَٰتِۖ إِن كُنتُمۡ تَعۡقِلُونَ

ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بەخوا و پێغەمبەرەکەی جگە لەباوەڕداران ھیچ کەسێک مەکەنە دۆست و ھاوڕێ و جێ ڕاز ونیاوی خۆتان، ونھێنی و کاری خۆتانیان بۆ باس نەکەن، چونکە ئەوان درێغی ناکەن لە زیان پێگەیاندن وخراپکردنی حاڵو گوزەرانتان، وە ئاواتەخوازی ھەرکارێکن کە زیانتان پێ بگەیەنێت و ئەرکتان گران وقورس بکات، ڕق و قین ودوژمنایەتیان بەرامبەرتان لەسەرر زمانیان بە ئاشکرا بەدەر دەخەن، ئەویش بە تانەدان لە ئاینەکەتان و نانەوەی فیتنە وئاشوب لەنێوانتان و بڵاوە پێکردنی نھێنیەکانتان، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو ڕق وقینەی کە لە دڵیاندا دەیشارنەوە گەورەترە، ئەی باوەڕداران ئێمە بەڵگە ونیشانەی ئاشکرامان بۆ ڕوونکردنەوە لە ھەرچی شتێک کە بەرژەوەندی دین ودواڕۆژتانی تێدا بێت، ئەگەر ئێوە ژیر بن وبیر بکەنەوە لەوەی خوای گەورە بۆی ناردونەتە خوارەوە. info
التفاسير:

external-link copy
119 : 3

هَٰٓأَنتُمۡ أُوْلَآءِ تُحِبُّونَهُمۡ وَلَا يُحِبُّونَكُمۡ وَتُؤۡمِنُونَ بِٱلۡكِتَٰبِ كُلِّهِۦ وَإِذَا لَقُوكُمۡ قَالُوٓاْ ءَامَنَّا وَإِذَا خَلَوۡاْ عَضُّواْ عَلَيۡكُمُ ٱلۡأَنَامِلَ مِنَ ٱلۡغَيۡظِۚ قُلۡ مُوتُواْ بِغَيۡظِكُمۡۗ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمُۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ

ئاگاداربن ئەی باوەڕداران ئێوە ئەو گەلەتان خۆش دەوێت، وە ئومێدی خێر وچاکەیان بۆ دەکەن، لەکاتێکدا ئەوان ئێوەیان ھیچ خۆش ناوێت، وە ئومێدی خێر وچاکەشتان بۆ ناکەن، بەڵکو زۆریش ڕقیان لێتانە، ئێوە باوەڕتان بەھەموو کتێبە ئاسمانیەکان ھەیە، بە کتێبەکەی ئەوانیشەوە، لەکاتێکدا ئەوان باوەڕیان بەو کتێبە نیە کە خوای گەورە دایبەزاندووە بۆ پێغەمبەرەکەی ئێوە، وە کاتێک بگەن پێتان بەدوو ڕووی وناپاکی خۆیان دەڵێن باوەڕمان ھێناوە، بەڵام کاتێک کە بە تەنیان و لێتان دوور دەکەونەوە لەڕق ئەستوریان لەبەرامبەر یەکگرتووی ئێوە وسەربەرزیتان بە ئیسلامەکەتان لەداخ و خەفەتدا سەرپەنجەی خۆیان دەگەزن، جا ئەی پێغەمبەر پێیان بەو گەلە بڵێ: لەسەر ئەو حاڵەی خۆتان بمێننەوە تا لەداخ و خەفەتدا دەمرن، بێگومان خوای گەورە زانایە بەو نھێنیانەی لەناو سینە ودڵەکاندا ھەیە لە باوەڕ و بێباوەڕی، لەخێر وچاکە وشەڕ وخراپەکاری. info
التفاسير:

external-link copy
120 : 3

إِن تَمۡسَسۡكُمۡ حَسَنَةٞ تَسُؤۡهُمۡ وَإِن تُصِبۡكُمۡ سَيِّئَةٞ يَفۡرَحُواْ بِهَاۖ وَإِن تَصۡبِرُواْ وَتَتَّقُواْ لَا يَضُرُّكُمۡ كَيۡدُهُمۡ شَيۡـًٔاۗ إِنَّ ٱللَّهَ بِمَا يَعۡمَلُونَ مُحِيطٞ

ئەی باوەڕداران ئەگەر ئێوە ناز ونیعمەت وخێرتان تووش بێت لە سەرکەوتن بەسەر دوژمندا، یان زیاد بوونی ماڵو مناڵ وسەروەت وسامانتان، ئەوان دووچاری داخ و خەفەت دەبن و پێیان ناخۆش دەبێت، وە ئەگەر دوچاری شکست ونوشست ببنەوە لەگەڵ دوژمنەکانتان ئەوان دڵخۆش دەبن و کەیفیان پێی دێت، ئەگەر بێتو ئێوە ئارام بگرن لەسەر ھەر ناخۆشی ونەھامەتیەک کە تووشتان دەبێت بەقەدەر و فەرمانی خوا، وە خۆتان بپارێزن لە ڕق وتووڕەی خوای گەورە ئەوا ھیچ فڕوفێڵ وئازارێکی ئەوان زیانتان پێ ناگەیەنن، بێگومان خوای گەورە ئاگادارە بە ھەموو فڕوفێڵەکانیان وە بە دەست بەتاڵیش دەیانھێڵێتەوە وبێ ھیوا ونائومێدیان دەکات. info
التفاسير:

external-link copy
121 : 3

وَإِذۡ غَدَوۡتَ مِنۡ أَهۡلِكَ تُبَوِّئُ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ مَقَٰعِدَ لِلۡقِتَالِۗ وَٱللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ

ئەی پێغەمبەر ئەو کاتە وەبیر خۆت بھێنەوە کاتێک لەسەرەتای ڕۆژەوە لە شاری مەدینە چویتە دەرەوە بەرەو ئوحود بۆ جەنگ لەگەڵ بێباوەڕەکانی مەککە، پێگە وجێگەی باوەڕدارەکانت بۆ جەنگ ھەڵبژارد، شوێنی تاکە تاکەی ئەوانت لەو جەنگەدا دیار کرد، وە خوای گەورە بیسەری ووتە و گوفتارتانە، وە زانایشە بە کار وکردەوەتان. info
التفاسير:
ಈ ಪುಟದಲ್ಲಿರುವ ಶ್ಲೋಕಗಳ ಉಪಯೋಗಗಳು:
• نَهْي المؤمنين عن موالاة الكافرين وجَعْلهم أَخِلّاء وأصفياء يُفْضَى إليهم بأحوال المؤمنين وأسرارهم.
ڕێگری کراوە لە باوەڕداران کە پشتیوانی بێباوەڕان بن، وە بیانکەن بە ھاوەڵ و جێ ڕاز ونیازی خۆیان و نھێنی وھەواڵی باوەڕدارانیان پێ بڵێن. info

• من صور عداوة الكافرين للمؤمنين فرحهم بما يصيب المؤمنين من بلاء ونقص، وغيظهم إن أصابهم خير.
یەکێک لە شێوازی دوژمنایەتی بێباوەڕان بەرامبەر باوەڕداران ئەوەیە زۆر دڵخۆش دەبن کاتێک ئەوان ناخۆشی و ناڕەحەتی وبەڵایەکیان تووش بێت، وە زۆریش خەفەتبار دەبن کە باوەڕداران تووشی خێر وخۆشی ببن. info

• الوقاية من كيد الكفار ومكرهم تكون بالصبر وعدم إظهار الخوف، ثم تقوى الله والأخذ بأسباب القوة والنصر.
خۆپاراستن لە فڕوفێڵی بێباوەڕان بەوە دەبێت کە باوەڕداران ئارام بگرن و ھیچ ترس و بیمێکیان ئاشکرا نەکەن، پاشان لەخوا ترسان و دەستگرتن بەھەموو ھۆکارەکانی ھێز و سەرکەوتنەوه. info