ಪವಿತ್ರ ಕುರ್‌ಆನ್ ಅರ್ಥಾನುವಾದ - ಅಲ್-ಮುಖ್ತಸರ್ ಫಿ ತಫ್ಸೀರಿಲ್ ಕುರ್‌ಆನಿಲ್ ಕರೀಮ್ - ಕುರ್ಡಿಷ್ ಅನುವಾದ

ಪುಟ ಸಂಖ್ಯೆ:close

external-link copy
270 : 2

وَمَآ أَنفَقۡتُم مِّن نَّفَقَةٍ أَوۡ نَذَرۡتُم مِّن نَّذۡرٖ فَإِنَّ ٱللَّهَ يَعۡلَمُهُۥۗ وَمَا لِلظَّٰلِمِينَ مِنۡ أَنصَارٍ

ئەوەی دەیبەخشن لە پێناو ڕەزامەندی خوای گەورە کەم بێت یان زۆر، یان نەزرێک دەکەن وخۆتان پابەندی کارێکی خێر دەکەن بەبێ ئەوەی داواتان لێ کرا بێت، ئەوا خوای گەورە دەزانێت وئاگاداری ھەموویەتی، وە ھیچ شتێکی لێ وون نابێت، وە پاداشتی ھەموویشتان دەداتەوە بەگەورەترین پاداشت، وە ستەمکارانیش ئەوانەی کە بەوە ھەڵناسن خوا لەسەری واجب کردوون، وە سنورەکانی دەبەزێنن، لەڕۆژی دواییدا ھیچ کەسێکیان نیە بەرگریان لێ بکات. info
التفاسير:

external-link copy
271 : 2

إِن تُبۡدُواْ ٱلصَّدَقَٰتِ فَنِعِمَّا هِيَۖ وَإِن تُخۡفُوهَا وَتُؤۡتُوهَا ٱلۡفُقَرَآءَ فَهُوَ خَيۡرٞ لَّكُمۡۚ وَيُكَفِّرُ عَنكُم مِّن سَيِّـَٔاتِكُمۡۗ وَٱللَّهُ بِمَا تَعۡمَلُونَ خَبِيرٞ

ئەگەر ئەوەی دەیبەخشن لەماڵو سامان لەپێناو خوای گەورە ئاشکرای دەکەن ئەوا کارێکی باش وچاکتان کردووە، چونکە دەبێتە ھۆی ئەوەی خەڵکی تریش چاوتان لێ بکەن، خۆ ئەگەر شاردتانەوە وبەنھێنی خێر وسەدەقەکەتان کرد وداتان بە ھەژاران ئەوا باشترە لەوەی ئاشکرای بکەن، چونکە کەمتر ڕیا وڕوپامایی تێدەکەوێت، ونزیکتریشە لە ئیخلاس ودڵسۆزیەوە بۆ خوای گەورە، بێگومان ئەوەی دەیکەن بە ئاشکرا و نھێنی خوای گەورە ئاگادارە بەھەمووی، وە ھیچ شتێکیشی لە حاڵی ئێوە لا شاراوە نیە ولێی وون نابێت. info
التفاسير:

external-link copy
272 : 2

۞ لَّيۡسَ عَلَيۡكَ هُدَىٰهُمۡ وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ يَهۡدِي مَن يَشَآءُۗ وَمَا تُنفِقُواْ مِنۡ خَيۡرٖ فَلِأَنفُسِكُمۡۚ وَمَا تُنفِقُونَ إِلَّا ٱبۡتِغَآءَ وَجۡهِ ٱللَّهِۚ وَمَا تُنفِقُواْ مِنۡ خَيۡرٖ يُوَفَّ إِلَيۡكُمۡ وَأَنتُمۡ لَا تُظۡلَمُونَ

ئەی پێغەمبەر ھیدایەت و خستنە سەر ڕێگای ھەق وڕاستی ئەو خەڵکە ئەرکی سەرشانی تۆ نیە، تاوەکو بەھەق ڕازی بن و گوێڕایەڵی فەرمانەکانی پەروەردگاریان بکەیت، بەڵکو ئەوەی ئەرکی تۆیە ئەوەیە ڕێنوماییان بکەیت بۆ ھەق وڕاستی وپێیان بناسێنیت، بێگومان تەوفیق وخستنە سەر ڕێگای ھەق بەدەست خوای گەورەیە، ئەو ھەرکەسێکی بوێت ھیدایەتی دەدات، ئەوەی لە خێر وچاکە دەیبەخشن لەڕۆژی دواییدا بەسوودی خۆتان دەگەڕێتەوە، چونکە خوای گەورە بێ نیازە لەکار وکردەوەی ئێوە وپێویستی پێی نیە بەڵکو ئەوە خۆتانن پێویستان بەکار وکردەوەی چاکە ھەیە، جا بۆیە با خێر وچاکەکانتان تەنھا بۆ خوای گەورە بێت، چونکە باوەڕداری ڕاستەقینە ماڵو سامانی نابەخشێت لەبەر ڕەزامەندی خوای گەورە نەبێت، ھەر شتێکیش ببەخشن کەم بێت یان زۆر ئەوا بێگومان پاداشتەکەی بە تەواوی وبەبێ کەموکورتی وەردەگرنەوە، چونکە خوای گەورە ستەم لەھیچ کەسێک ناکات. info
التفاسير:

external-link copy
273 : 2

لِلۡفُقَرَآءِ ٱلَّذِينَ أُحۡصِرُواْ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ لَا يَسۡتَطِيعُونَ ضَرۡبٗا فِي ٱلۡأَرۡضِ يَحۡسَبُهُمُ ٱلۡجَاهِلُ أَغۡنِيَآءَ مِنَ ٱلتَّعَفُّفِ تَعۡرِفُهُم بِسِيمَٰهُمۡ لَا يَسۡـَٔلُونَ ٱلنَّاسَ إِلۡحَافٗاۗ وَمَا تُنفِقُواْ مِنۡ خَيۡرٖ فَإِنَّ ٱللَّهَ بِهِۦ عَلِيمٌ

خێر و ماڵ بەخشین شایستەی ئەو ھەژارانەیە کە جیھاد وتێکۆشان لەپێناو خوای گەورەدا بووە بەرێگر لە بازرگانی وکەسابەت کردن، وە ناتوانن دەستبەرداری جیھادەکە ببن وبەسەر زەویدا بەدوای ڕزق وڕۆزیدا بگەڕێن، ئەو کەسەی شارەزای ژیان وگوزەرانیان نەبێت وادەزانێت دەوڵەمەندن، چونکە خۆیان دەپارێزن لەداواکردن لەخەڵکی، بەڵام ئەوەی ئاگاداری ژیان وگوزەرانیان بێت بە لاشە ولار وسیما وجلوبەرگیاندا دەیاناسێت کە ھەژار ونەدارن، ئەو کەسانە سیفاتیان وایە وەک ھەژارانی تر بەزۆر داوای ھیچ شتێک لەخەڵکی ناکەن، بێگومان ئەوەی دەیبەخشن خوای گەورە ئاگادارە پێی، وە پاداشتی گەورەتان لەسەری دەداتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
274 : 2

ٱلَّذِينَ يُنفِقُونَ أَمۡوَٰلَهُم بِٱلَّيۡلِ وَٱلنَّهَارِ سِرّٗا وَعَلَانِيَةٗ فَلَهُمۡ أَجۡرُهُمۡ عِندَ رَبِّهِمۡ وَلَا خَوۡفٌ عَلَيۡهِمۡ وَلَا هُمۡ يَحۡزَنُونَ

ئەوانەی ماڵو سامانیان بەشەو وڕۆژ، بە ئاشکرا ونھێنی، بەبێ ھیچ مەرامێکی ڕوپامای وڕیا ناو وناوبانگێک، لە پێناو خوای گەورە دەبەخشن، ئەوانە پاداشتیان لای خوای گەورەیە لە رۆژی دواییدا، ئەوانە فەزڵ ونیعمەتی خوای گەورە ھیچ ترسێکیان نیە لەوەی دێتە ڕێگایان لە داھاتوودا، وە ھیچ خەفەتێکیشیان نیە لەوەی لەدەستیان چووە لە دونیادا. info
التفاسير:
ಈ ಪುಟದಲ್ಲಿರುವ ಶ್ಲೋಕಗಳ ಉಪಯೋಗಗಳು:
• إذا أخلص المؤمن في نفقاته وصدقاته فلا حرج عليه في إظهارها وإخفائها بحسب المصلحة، وإن كان الإخفاء أعظم أجرًا وثوابًا لأنها أقرب للإخلاص.
ئەگەر ھاتوو باوەڕدار ماڵ بەخشین وخێر وسەدەقاتی تەنھا لەبەر ڕەزامەندی خوای گەورە بوو، ئەوا ھیچ گرفت نیە وکارێکی خراپ نیە کە ئاشکرای بکات یان بیشارێتەوە، بەپێی بەرژەوەندی موسڵمانان، ئەگەر چی شاردنەوە پەنھان کردنی پاداشتی گەورەترە لای خوای گەورە، چونکە نزکیترە لە ئیخلاس ودڵسۆزیەوە بۆ خوای گەورە. info

• دعوة المؤمنين إلى الالتفات والعناية بالمحتاجين الذين تمنعهم العفة من إظهار حالهم وسؤال الناس.
خەڵک بانگ کردن بۆ ئەوەی چاویان لەو ھەژار ونەدارانە بێت کە شەرم وخۆپاراستن لە سواڵ کردن بووە بەرێگری کە داوا لەخەڵکی بکەن. info

• مشروعية الإنفاق في سبيل الله تعالى في كل وقت وحين، وعظم ثوابها، حيث وعد تعالى عليها بعظيم الأجر في الدنيا والآخرة.
ماڵ بەخشین لەپێناو خوای گەورە ھەموو کات وساتێک کارێکی ڕێگا پێدراوە، وە خوای گەورە باوەڕدارانی بۆ ھان دەدات، چونکە پاداشتی زۆر گەورەیە، وە بەڵێنی داوە بەوانەش کە خێر وسەدەقە دەکەن پاداشتی گەورەیان بداتەوە لە دونیا ودواڕۆژدا. info