ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន

التین

external-link copy
1 : 95

وَٱلتِّينِ وَٱلزَّيۡتُونِ

سوورەتی (تین) (واتە: هەنجیر) پێناسەیەكى سورەتەكە: ١- سورەتى (تین) سورەتێكى مەككى یە . ٢- ژمارەى ئایەتەكانى سورەتى (تین) (٨) ئایەتە. ٣- سورەتى (تین) زنجیرەى نەوەدو پێنجەمە لە ریزبەندی لەناو سورەتەكانى قورئانى پیرۆزدا. ٤- سورەتى (تین) لە دواى سورەتى (بروج) دابەزیوە. ٥- (بەڕائی كوڕی عازب) (ڕەزای خوای گەورەی لێ بێت) ئەفەرمووێ: پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم لە سەفەرێكیدا لە یەكێك لە دوو ڕكاتەكەی نوێژی عیشادا سوورەتی (وَالتِّينِ وَالزَّيْتُونِ)ی خوێند هیچ كەسێكم نەبینی وەكو پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم دەنگ و قیرائەتی خۆش بێ . تەوەرەكانى ئەم سورەتە: تەوەرو باسەكانى ئەم سورەتە پیرۆزە لە چوار چێوەى دوو باسی سەرەكیدایە، ئەوانیش: ١- رێزگرتن و رێزلێنانى خواى گەورە بۆ مرۆڤەكان بەوەى كە لەسەر جوانترین و رێكترین شێوە دروستى كردوون. ٢- باسكردنى باوەڕبوون بە لێپرسینەوەو وەرگرتنەوەى پاداشت و سزا، وە هەروەها دەرخستنى ئەوەش كە هیچ شتێك لاى خواى گەورە ون نابێت تەنانەت ئەگەر بە ئەندازەى گەردیلەیەكیش بێت. بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ وَالتِّينِ وَالزَّيْتُونِ (١) ] خوای گەورە سوێند ئەخوات بە هەنجیرو بە زەیتون, كە ئاماژەیە بۆ (بیت المقدس) قودس كە لەوێ هەنجیرو زەیتونی زۆری لێیە . info
التفاسير: