ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន

external-link copy
9 : 93

فَأَمَّا ٱلۡيَتِيمَ فَلَا تَقۡهَرۡ

چەند رەوشتێكى جوان [ فَأَمَّا الْيَتِيمَ فَلَا تَقْهَرْ (٩) ] ئەی محمد صلى الله علیه وسلم تۆ یادی بێ باوكی خۆت لەبیر بێ خۆت بێ باوكیت بینیوە, كەسێك كە هەتیو و بێ باوكە تۆ بەسەریدا زاڵ مەبەو زەلیلی مەكەو زوڵم و ستەمی لێ مەكەو لێی تووڕە مەبەو سەرزەنشتی مەكە بەڵكو چاكەكار بە لەگەڵیدا، (هەرچەندە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم دوور بووە لە زوڵم و ستەم بەڵام ئەوە ئامۆژگاریە بۆ ئێمە) یاخود وتراوە: وەكو باوكێكی بەڕەحم و سۆزو بەزەیی وابە بەرامبەر هەتیوان، (بێگومان پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم بەم شێوازە بووە) . info
التفاسير: