ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន

external-link copy
4 : 90

لَقَدۡ خَلَقۡنَا ٱلۡإِنسَٰنَ فِي كَبَدٍ

[ لَقَدْ خَلَقْنَا الْإِنْسَانَ فِي كَبَدٍ (٤) ] بە دڵنیایی مرۆڤمان دروست كردووە بەڕێكی و بەڕاستی و دامەزراوی، یاخود (كَبَدٍ) واتە: بە مەشەقەو ناڕەحەتی، واتە: مرۆڤ بەدرێژایی تەمەنی لە مەشەقەو ناڕەحەتیدایەو مەشەقەو ناڕەحەتییەكانی ژیانی دونیا ئەچێژێ تا مردن، وە كە مردیش لە ڕۆژی قیامەتیشدا ڕووبەڕووی مەشەقەو ناڕەحەتی و سەغڵەتی ڕۆژی قیامەت ئەبێتەوە. info
التفاسير: