ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន

external-link copy
128 : 9

لَقَدۡ جَآءَكُمۡ رَسُولٞ مِّنۡ أَنفُسِكُمۡ عَزِيزٌ عَلَيۡهِ مَا عَنِتُّمۡ حَرِيصٌ عَلَيۡكُم بِٱلۡمُؤۡمِنِينَ رَءُوفٞ رَّحِيمٞ

[ لَقَدْ جَاءَكُمْ رَسُولٌ مِنْ أَنْفُسِكُمْ ] بەدڵنیایی ئەی گرۆی عەرەب پێغەمبەرێك لە نەفسی خۆتان هاتووە كە عەرەبە وەكو خۆتان، وە رەچەڵەك‌و سیفەت‌و ئەمانەت‌و دەستپاكی دەناسن، یاخود ئەی مرۆڤایەتی پێغەمبەرێك هاتووە وەكو خۆتان مرۆڤە [ عَزِيزٌ عَلَيْهِ مَا عَنِتُّمْ ] هەر شتێك ئێوە تووشی مەشەقەو ناڕەحەتی بكات پێغەمبەری خوا - صلی الله علیه وسلم - پێی ناخۆشە، یان ئەوەی ئێوە تووشی سزا بكات لە قیامەتدا پێی ناخۆشە [ حَرِيصٌ عَلَيْكُمْ ] وە زۆر سووڕە لەسەر هیدایەت‌و باوەڕهێنان‌و سودی دونیاو قیامەتتان [ بِالْمُؤْمِنِينَ رَءُوفٌ رَحِيمٌ (١٢٨) ] بەرامبەر بە باوەڕداران زۆر بەڕەحم‌و سۆزو بەزەیی و میهرەبانە. info
التفاسير: