ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន

external-link copy
127 : 9

وَإِذَا مَآ أُنزِلَتۡ سُورَةٞ نَّظَرَ بَعۡضُهُمۡ إِلَىٰ بَعۡضٍ هَلۡ يَرَىٰكُم مِّنۡ أَحَدٖ ثُمَّ ٱنصَرَفُواْۚ صَرَفَ ٱللَّهُ قُلُوبَهُم بِأَنَّهُمۡ قَوۡمٞ لَّا يَفۡقَهُونَ

[ وَإِذَا مَا أُنْزِلَتْ سُورَةٌ نَظَرَ بَعْضُهُمْ إِلَى بَعْضٍ ] وە كاتێك كە سووڕەتێك دائەبەزێت هەندێك لە مونافیقان تەماشای هەندێكی تر ئەكەن [ هَلْ يَرَاكُمْ مِنْ أَحَدٍ ثُمَّ انْصَرَفُوا ] ئایا كەس لە موسڵمانانتان لێوە دیارەو ئەتانبینن بۆ ئەوەی كە لێرە بڕۆین‌و گوێمان لەم وەحی‌و قورئانە نەبێ، پاشان ئەڕۆن‌و بەجێیدێلن [ صَرَفَ اللَّهُ قُلُوبَهُمْ ] بۆیە خوای گەورەش دڵیان لەسەر هیدایەت‌و چاكە لائەدات [ بِأَنَّهُمْ قَوْمٌ لَا يَفْقَهُونَ (١٢٧) ] چونكە ئەوان كەسانێكن هیچ تێناگەن. info
التفاسير: