ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន

المرسلات

external-link copy
1 : 77

وَٱلۡمُرۡسَلَٰتِ عُرۡفٗا

سووره‌تی (موڕسه‌لات) (واته‌: نێردراوان) سووره‌تێكى مه‌ككى یه‌ ته‌نها ئایه‌تى (٤٨) نه‌بێت كه‌ مه‌ده‌نى یه‌و (٥٠) ئایه‌ته‌ (عبدالله ى كوڕى مه‌سعود) ده‌فه‌رمێت: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - بووین له‌ (مینا) له‌ ناو ئه‌شكه‌وتێك ئه‌م سووره‌ته‌ى بۆ دابه‌زى بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ وَالْمُرْسَلَاتِ عُرْفًا (١) فَالْعَاصِفَاتِ عَصْفًا (٢) وَالنَّاشِرَاتِ نَشْرًا (٣) ] (الْمُرْسَلَاتِ) و (الْعَاصِفَاتِ) و (النَّاشِرَاتِ) مه‌به‌ست پێی فریشته‌كانه‌، وه‌ ته‌واوتر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مه‌به‌ست پێی بایه‌، خوای گه‌وره‌ سوێند ئه‌خوات به‌ با كاتێك كه‌ هێدی هێدی هه‌ڵئه‌كات. info
التفاسير:

external-link copy
2 : 77

فَٱلۡعَٰصِفَٰتِ عَصۡفٗا

[ وَالْمُرْسَلَاتِ عُرْفًا (١) فَالْعَاصِفَاتِ عَصْفًا (٢) وَالنَّاشِرَاتِ نَشْرًا (٣) ] (الْمُرْسَلَاتِ) و (الْعَاصِفَاتِ) و (النَّاشِرَاتِ) مه‌به‌ست پێی فریشته‌كانه‌، وه‌ ته‌واوتر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مه‌به‌ست پێی بایه‌، خوای گه‌وره‌ سوێند ئه‌خوات به‌ با كاتێك كه‌ هێدی هێدی هه‌ڵئه‌كات. info
التفاسير:

external-link copy
3 : 77

وَٱلنَّٰشِرَٰتِ نَشۡرٗا

[ وَالْمُرْسَلَاتِ عُرْفًا (١) فَالْعَاصِفَاتِ عَصْفًا (٢) وَالنَّاشِرَاتِ نَشْرًا (٣) ] (الْمُرْسَلَاتِ) و (الْعَاصِفَاتِ) و (النَّاشِرَاتِ) مه‌به‌ست پێی فریشته‌كانه‌، وه‌ ته‌واوتر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مه‌به‌ست پێی بایه‌، خوای گه‌وره‌ سوێند ئه‌خوات به‌ با كاتێك كه‌ هێدی هێدی هه‌ڵئه‌كات. info
التفاسير:

external-link copy
4 : 77

فَٱلۡفَٰرِقَٰتِ فَرۡقٗا

[ فَالْفَارِقَاتِ فَرْقًا (٤) ] زاناكان جه‌ختیان له‌مه‌یان كردۆته‌وه‌ كه‌ مه‌به‌ست پێى فریشته‌یه‌ كه‌ به‌هۆی ئه‌و وه‌حییه‌ی كه‌ بۆ پێغه‌مبه‌رانى دێنن جیاوازی ئه‌خه‌نه‌ نێوان حه‌ق و باتڵ و حه‌ڵاڵ و حه‌رام و هیدایه‌ت و گومڕاییه‌وه‌. info
التفاسير:

external-link copy
5 : 77

فَٱلۡمُلۡقِيَٰتِ ذِكۡرًا

[ فَالْمُلْقِيَاتِ ذِكْرًا (٥) ] ئه‌و مه‌لائیكه‌تانه‌ كه‌ وه‌حی و زیكر دێنن بۆ پێغه‌مبه‌ران. info
التفاسير:

external-link copy
6 : 77

عُذۡرًا أَوۡ نُذۡرًا

[ عُذْرًا أَوْ نُذْرًا (٦) ] ئه‌و وه‌حییه‌ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ ئه‌هێنن تا خه‌ڵكى عوزریان نه‌مێنێت، وه‌ ئینزارو ئاگاداركردنه‌وه‌یشه‌ له‌ سزای خوای گه‌وره‌ ئه‌گه‌ر ئیمان نه‌هێنن. info
التفاسير:

external-link copy
7 : 77

إِنَّمَا تُوعَدُونَ لَوَٰقِعٞ

[ إِنَّمَا تُوعَدُونَ لَوَاقِعٌ (٧) ] ئه‌مه‌ وه‌ڵامی سوێند خواردنه‌كانه‌: ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی كه‌ له‌ ئێوه‌ كراوه‌ به‌ هاتنی ڕۆژی قیامه‌ت و زیندوو بوونه‌وه‌و لێپرسینه‌وه‌و وه‌رگرتنى پاداشت و سزا به‌ دڵنیایی هه‌مووى ڕوو ئه‌دات و هیچ گومانێكی تیادا نیه‌. info
التفاسير:

external-link copy
8 : 77

فَإِذَا ٱلنُّجُومُ طُمِسَتۡ

{چه‌ند دیمه‌نێكى رۆژى قیامه‌ت} [ فَإِذَا النُّجُومُ طُمِسَتْ (٨) ] كاتێك كه‌ ئه‌ستێره‌كان ڕووناكییان نامێنێ. info
التفاسير:

external-link copy
9 : 77

وَإِذَا ٱلسَّمَآءُ فُرِجَتۡ

[ وَإِذَا السَّمَاءُ فُرِجَتْ (٩) ] وه‌ كاتێك كه‌ ئاسمانه‌كان له‌ت ئه‌بن و شه‌ق ئه‌بن و ئه‌كرێنه‌وه‌. info
التفاسير:

external-link copy
10 : 77

وَإِذَا ٱلۡجِبَالُ نُسِفَتۡ

[ وَإِذَا الْجِبَالُ نُسِفَتْ (١٠) ] وه‌ كاتێك كه‌ شاخه‌كان له‌ شوێنی خۆیان هه‌ڵئه‌كه‌نرێن و به‌ هه‌وادا ئه‌ڕۆن وه‌كو تۆز به‌ بادا بڕوات به‌و شێوازه‌، وه‌ زه‌وی ته‌خت ئه‌بێت و شاخی تیادا نامێنێ و شوێنه‌وارى نامێنێت. info
التفاسير:

external-link copy
11 : 77

وَإِذَا ٱلرُّسُلُ أُقِّتَتۡ

[ وَإِذَا الرُّسُلُ أُقِّتَتْ (١١) ] وه‌ كاتێك كه‌ پێغه‌مبه‌ران كات و مه‌وعیدیان بۆ دائه‌نرێ بۆ بڕیاردان له‌ نێوان ئه‌وان و ئوممه‌ته‌كانیاندا، یاخود كۆ ئه‌كرێنه‌وه‌. info
التفاسير:

external-link copy
12 : 77

لِأَيِّ يَوۡمٍ أُجِّلَتۡ

[ لِأَيِّ يَوْمٍ أُجِّلَتْ (١٢) ] بۆ چ ڕۆژێك ئه‌و كۆكردنه‌وه‌یه‌ دواخراوه‌و كاتی بۆ دانراوه‌ واته‌: بۆ ڕۆژی قیامه‌ته‌ كه‌ ڕۆژێكی زۆر سه‌خته‌. info
التفاسير:

external-link copy
13 : 77

لِيَوۡمِ ٱلۡفَصۡلِ

[ لِيَوْمِ الْفَصْلِ (١٣) ] ئه‌و ڕۆژه‌یه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ ئه‌دات له‌ نێوان مرۆڤو جنیه‌كاندا كۆمه‌ڵێك بۆ به‌هه‌شت و كۆمه‌ڵێك بۆ دۆزه‌خ. info
التفاسير:

external-link copy
14 : 77

وَمَآ أَدۡرَىٰكَ مَا يَوۡمُ ٱلۡفَصۡلِ

[ وَمَا أَدْرَاكَ مَا يَوْمُ الْفَصْلِ (١٤) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ چوزانی ئه‌و ڕۆژی یه‌كلا كردنه‌وه‌و جیاكردنه‌وه‌ چ ڕۆژێكه‌، بۆ به‌گه‌وره‌ زانینه‌ واته‌: ڕۆژێكی یه‌كجار گه‌وره‌یه‌. info
التفاسير:

external-link copy
15 : 77

وَيۡلٞ يَوۡمَئِذٖ لِّلۡمُكَذِّبِينَ

[ وَيْلٌ يَوْمَئِذٍ لِلْمُكَذِّبِينَ (١٥) ] هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌خت، یان دۆڵێك له‌ دۆزه‌خدا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئه‌و ڕۆژه‌یان به‌درۆ زانیوه‌و باوه‌ڕیان پێ نه‌كردووه‌. info
التفاسير:

external-link copy
16 : 77

أَلَمۡ نُهۡلِكِ ٱلۡأَوَّلِينَ

[ أَلَمْ نُهْلِكِ الْأَوَّلِينَ (١٦) ] ئایا ئێمه‌ ئوممه‌ته‌ كافره‌كانى پێشومان له‌ناونه‌برد له‌ كاتی ئاده‌مه‌وه‌ تا پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌وه‌ی كافر بووبێ هه‌موومان له‌ناو بردون. info
التفاسير:

external-link copy
17 : 77

ثُمَّ نُتۡبِعُهُمُ ٱلۡأٓخِرِينَ

[ ثُمَّ نُتْبِعُهُمُ الْآخِرِينَ (١٧) ] پاشان ئه‌مانه‌ی دواتریش به‌دوای ئه‌واندا ئه‌به‌ین، واته‌: كافرانی مه‌ككه‌یش ئه‌گه‌ر ئیمان نه‌هێنن وه‌كو ئوممه‌تانی پێشتر له‌ناویان ئه‌به‌ین. info
التفاسير:

external-link copy
18 : 77

كَذَٰلِكَ نَفۡعَلُ بِٱلۡمُجۡرِمِينَ

[ كَذَلِكَ نَفْعَلُ بِالْمُجْرِمِينَ (١٨) ] به‌م شێوازه‌ ئێمه‌ سزای خۆمان دائه‌به‌زێنینه‌ سه‌ر تاوانباران له‌ دونیادا پێش قیامه‌ت. info
التفاسير:

external-link copy
19 : 77

وَيۡلٞ يَوۡمَئِذٖ لِّلۡمُكَذِّبِينَ

[ وَيْلٌ يَوْمَئِذٍ لِلْمُكَذِّبِينَ (١٩) ] هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌خت و ئاگرى دۆزه‌خ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئه‌و ڕۆژه‌ به‌درۆ ئه‌زانن. info
التفاسير: