ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន

القیامة

external-link copy
1 : 75

لَآ أُقۡسِمُ بِيَوۡمِ ٱلۡقِيَٰمَةِ

سووره‌تی (قیامه‌) سووره‌تێكى مه‌ككى یه‌و (٤٠) ئایه‌ته‌ بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ لَا أُقْسِمُ بِيَوْمِ الْقِيَامَةِ (١) ] خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رمووێ: سوێند ئه‌خۆم به‌ ڕۆژی قیامه‌ت، ئه‌مه‌ بۆ به‌گه‌وره‌ زانینی ئه‌و ڕۆژه‌یه‌ كه‌ ڕۆژێكی گه‌وره‌یه‌، وه‌ بۆ سه‌رنج ڕاكێشانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی گرنگی و بایه‌خی پێ بده‌ن و خۆتانی بۆ ئاماده‌ بكه‌ن. info
التفاسير:

external-link copy
2 : 75

وَلَآ أُقۡسِمُ بِٱلنَّفۡسِ ٱللَّوَّامَةِ

[ وَلَا أُقْسِمُ بِالنَّفْسِ اللَّوَّامَةِ (٢) ] وه‌ سوێند ئه‌خۆم به‌ نه‌فسی لۆمه‌كار، كه‌ نه‌فسی مرۆڤی ئیمانداره‌ له‌ دونیادا لۆمه‌ی خۆی ئه‌كات، باوه‌ڕدار كاتێك كه‌ تاوانێك ده‌كات لۆمه‌ى خۆى ده‌كات بۆ ئه‌م تاوانه‌ت كرد، یان ئه‌گه‌ر خێرو چاكه‌یه‌ك بكات لۆمه‌ى خۆى ده‌كات بۆچی كه‌مت كردو زیاترت ئه‌نجام نه‌دا، به‌ڵام كافر له‌ دونیادا چه‌ندێك كوفرو تاوان بكات لۆمه‌ى خۆى ناكات، به‌ڵام له‌ قیامه‌تدا كافر لۆمه‌ی خۆی ئه‌كات، هیچ كافرێك نیه‌ ئیلا له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا لۆمه‌ی خۆی ئه‌كات بۆ له‌ دونیادا ئیمانت نه‌هێناو كرده‌وه‌ی چاكت نه‌كردو په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌. info
التفاسير:

external-link copy
3 : 75

أَيَحۡسَبُ ٱلۡإِنسَٰنُ أَلَّن نَّجۡمَعَ عِظَامَهُۥ

[ أَيَحْسَبُ الْإِنْسَانُ أَلَّنْ نَجْمَعَ عِظَامَهُ (٣) ] ئایا مرۆڤ وا گومان ئه‌بات كه‌ ئێسقانه‌كانی ڕزی ئێمه‌ ناتوانین و توانامان نیه‌ سه‌رله‌نوێ ئێسقانه‌كانی دروست بكه‌ینه‌وه‌. info
التفاسير:

external-link copy
4 : 75

بَلَىٰ قَٰدِرِينَ عَلَىٰٓ أَن نُّسَوِّيَ بَنَانَهُۥ

{په‌نجه‌مۆرى مرۆڤ} [ بَلَى قَادِرِينَ عَلَى أَنْ نُسَوِّيَ بَنَانَهُ (٤) ] به‌ڵێ توانامان هه‌یه‌ نه‌ك ئێسقانه‌كانی دروست بكه‌ینه‌وه‌ به‌ڵكو ئه‌توانین په‌نجه‌كانی وه‌كو په‌نجه‌ی حوشتری لێ بكه‌ین هه‌مووی به‌یه‌كه‌وه‌ بنووسێنین و بیكه‌ین به‌یه‌ك پارچه‌، یاخود ئاماژه‌یه‌ بۆ په‌نجه‌مۆری مرۆڤ كه‌ په‌نجه‌ی هیچ كه‌سێك له‌كه‌سی تر ناچێت. info
التفاسير:

external-link copy
5 : 75

بَلۡ يُرِيدُ ٱلۡإِنسَٰنُ لِيَفۡجُرَ أَمَامَهُۥ

[ بَلْ يُرِيدُ الْإِنْسَانُ لِيَفْجُرَ أَمَامَهُ (٥) ] به‌ڵكو مرۆڤ ئه‌یه‌وێ له‌ پێش خۆیه‌وه‌ تاوان پێش بخات و ته‌وبه‌ دوا بخات، به‌وه‌ی كه‌ ئه‌ڵێ: هێشتا مردن ماوێتی، یاخود مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه‌ هیواو ئومێدی زۆره‌، ئه‌ڵێ: دواتر ته‌وبه‌ ئه‌كه‌م. info
التفاسير:

external-link copy
6 : 75

يَسۡـَٔلُ أَيَّانَ يَوۡمُ ٱلۡقِيَٰمَةِ

[ يَسْأَلُ أَيَّانَ يَوْمُ الْقِيَامَةِ (٦) ] پرسیار ئه‌كات كه‌ی ڕۆژی قیامه‌ت دێت؟ پرسیاره‌كه‌ بۆ گاڵته‌ پێكردن و به‌دوور زانینه‌ كه‌ ڕۆژی قیامه‌ت نیه‌و ئه‌و قیامه‌ته‌ كه‌ی دێت. info
التفاسير:

external-link copy
7 : 75

فَإِذَا بَرِقَ ٱلۡبَصَرُ

[ فَإِذَا بَرِقَ الْبَصَرُ (٧) ] خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رمووێ: كاتێك كه‌ چاو سه‌رسام ئه‌بێ و ئه‌ترسێ و شۆڕو ئه‌بڵه‌ق ئه‌بێ له‌ كاتی بینینی مردندا، یان له‌به‌ر سه‌ختى دیمه‌نه‌كانى ڕۆژی قیامه‌ت. info
التفاسير:

external-link copy
8 : 75

وَخَسَفَ ٱلۡقَمَرُ

[ وَخَسَفَ الْقَمَرُ (٨) ] وه‌ كاتێك كه‌ مانگ ڕووناكییه‌كه‌ی نامێنێ. info
التفاسير:

external-link copy
9 : 75

وَجُمِعَ ٱلشَّمۡسُ وَٱلۡقَمَرُ

[ وَجُمِعَ الشَّمْسُ وَالْقَمَرُ (٩) ] وه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا خۆرو مانگ هه‌ردووكیان ڕووناكییان نامێنێ، وه‌ شه‌و و ڕۆژ نامێنێ، نه‌ خۆر ئه‌مێنێ نه‌ مانگ. info
التفاسير:

external-link copy
10 : 75

يَقُولُ ٱلۡإِنسَٰنُ يَوۡمَئِذٍ أَيۡنَ ٱلۡمَفَرُّ

[ يَقُولُ الْإِنْسَانُ يَوْمَئِذٍ أَيْنَ الْمَفَرُّ (١٠) ] له‌و ڕۆژه‌دا مرۆڤ ئه‌ڵێ: ئایا شوێنی ڕاكردن و په‌ناگه‌یه‌ك هه‌یه‌ تا بۆی ڕابكه‌ین و ڕزگارمان بێ له‌ سزای خوای گه‌وره‌. info
التفاسير:

external-link copy
11 : 75

كَلَّا لَا وَزَرَ

[ كَلَّا لَا وَزَرَ (١١) ] نه‌خێر، هیچ په‌ناگه‌یه‌ك نیه‌ كه‌ ئێوه‌ بۆی بڕۆن و په‌نای بۆ به‌رن و په‌ناتان بدات، واته‌: شوێنی ڕزگار بوون نیه‌. info
التفاسير:

external-link copy
12 : 75

إِلَىٰ رَبِّكَ يَوۡمَئِذٍ ٱلۡمُسۡتَقَرُّ

[ إِلَى رَبِّكَ يَوْمَئِذٍ الْمُسْتَقَرُّ (١٢) ] له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا شوێنی جێگیر بوون و گه‌ڕانه‌وه‌و سه‌ره‌نجامتان ته‌نها لای خوای گه‌وره‌یه‌و بۆ لای خوای گه‌وره‌ ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌. info
التفاسير:

external-link copy
13 : 75

يُنَبَّؤُاْ ٱلۡإِنسَٰنُ يَوۡمَئِذِۭ بِمَا قَدَّمَ وَأَخَّرَ

[ يُنَبَّأُ الْإِنْسَانُ يَوْمَئِذٍ بِمَا قَدَّمَ وَأَخَّرَ (١٣) ] له‌و ڕۆژه‌دا مرۆڤ هه‌واڵی پێ ئه‌درێ سه‌باره‌ت به‌ هه‌موو كرده‌وه‌یه‌ك كه‌ له‌ دونیادا كردوویه‌تی: بچووك و گه‌وره‌ی، كۆن و تازه‌ی، ئاشكراو نهێنی، سه‌ره‌تاو كۆتایی. info
التفاسير:

external-link copy
14 : 75

بَلِ ٱلۡإِنسَٰنُ عَلَىٰ نَفۡسِهِۦ بَصِيرَةٞ

[ بَلِ الْإِنْسَانُ عَلَى نَفْسِهِ بَصِيرَةٌ (١٤) ] به‌ڵكو مرۆڤ خۆی باشتر ئه‌ناسێ وه‌ حه‌قیقه‌تی حاڵی خۆی ئه‌زانێ باوه‌ڕداره‌ یان كافره‌، گوێڕایه‌ڵكاره‌ یان سه‌رپێچیكار، دامه‌زراوه‌ یان نا، یاخود له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا مرۆڤ خۆی ئه‌بێته‌ شایه‌ت له‌سه‌ر خۆی، خۆی شایه‌تی له‌سه‌ر خۆی ئه‌دات. info
التفاسير:

external-link copy
15 : 75

وَلَوۡ أَلۡقَىٰ مَعَاذِيرَهُۥ

[ وَلَوْ أَلْقَى مَعَاذِيرَهُ (١٥) ] ئه‌گه‌ر عوزرو به‌ڵگه‌یش بێنێته‌وه‌ لێی قبووڵ ناكرێت. info
التفاسير:

external-link copy
16 : 75

لَا تُحَرِّكۡ بِهِۦ لِسَانَكَ لِتَعۡجَلَ بِهِۦٓ

[ لَا تُحَرِّكْ بِهِ لِسَانَكَ لِتَعْجَلَ بِهِ (١٦) ] ئه‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - زمانت مه‌جوولێنه‌ بۆ خێرایی خوێندنه‌وه‌ى قورئان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - سه‌ره‌تا كه‌ جبریل وه‌حی بۆ هێنا له‌ دوای جبریله‌وه‌ له‌گه‌ڵیدا یه‌كسه‌ر قورئانه‌كه‌ی ئه‌وته‌وه‌و په‌له‌ی ئه‌كردو زمانی ئه‌جوولاند نه‌وه‌كو له‌ بیری بچێت، خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی: زمان و لێوت مه‌جوولێنه‌وه‌ به‌ قورئان خوێندن، به‌ڵكو ته‌نها گوێ بگره. info
التفاسير:

external-link copy
17 : 75

إِنَّ عَلَيۡنَا جَمۡعَهُۥ وَقُرۡءَانَهُۥ

{كۆكردنه‌وه‌ى قورئان و رونكردنه‌وه‌ى له‌سه‌ر خواى گه‌وره‌یه‌} [ إِنَّ عَلَيْنَا جَمْعَهُ وَقُرْآنَهُ (١٧) ] به‌ دڵنیایى كۆكردنه‌وه‌ی قورئان له‌ سینگتدا، وه‌ دواتریش خوێندنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئێمه‌یه‌و ئێمه‌ فێرت ئه‌كه‌ین. info
التفاسير:

external-link copy
18 : 75

فَإِذَا قَرَأۡنَٰهُ فَٱتَّبِعۡ قُرۡءَانَهُۥ

[ فَإِذَا قَرَأْنَاهُ فَاتَّبِعْ قُرْآنَهُ (١٨) ] كاتێك كه‌ جبریل بۆت ئه‌خوێنێته‌وه‌ تۆ ته‌نها شوێن خوێندنه‌وه‌كه‌ی ئه‌و بكه‌وه‌و گوێ بگره‌و دواتر له‌ دڵتدا كۆی ئه‌كه‌ینه‌وه‌و به‌ ده‌میش ئه‌توانی بیڵێی. info
التفاسير:

external-link copy
19 : 75

ثُمَّ إِنَّ عَلَيۡنَا بَيَانَهُۥ

[ ثُمَّ إِنَّ عَلَيْنَا بَيَانَهُ (١٩) ] پاشان به‌ دڵنیایى ڕوون كردنه‌وه‌و ته‌فسیرو راڤه‌كه‌یشی هه‌ر له‌سه‌ر ئێمه‌یه‌ هه‌موویت پێ ئه‌ڵێین، له‌ دوای ئه‌وه‌ كه‌ جبریل وه‌حی بهێنایه‌ پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ته‌نها گوێی ئه‌گرت، وه‌ له‌ دوای ئه‌وه‌ى جبریل ده‌ڕۆیشت هه‌ر هه‌مووی وه‌كو خۆی ئه‌وته‌وه‌و په‌له‌ی نه‌ئه‌كرد له‌ وتنه‌وه‌یدا. info
التفاسير: