ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន

លេខ​ទំព័រ:close

external-link copy
48 : 74

فَمَا تَنفَعُهُمۡ شَفَٰعَةُ ٱلشَّٰفِعِينَ

[ فَمَا تَنْفَعُهُمْ شَفَاعَةُ الشَّافِعِينَ (٤٨) ] تكای تكاكاران بۆ ئه‌مان هیچ سوودێكی نیه‌، نه‌ پێغه‌مبه‌ران نه‌ فریشته‌كان نه‌ پیاوچاكان نه‌ شه‌هیدان شه‌فاعه‌ت بۆ ئه‌مانه‌ ناكه‌ن، ئه‌و كه‌سه‌ی شه‌فاعه‌تی بۆ ئه‌كرێ ئه‌بێ ئه‌هلی ته‌وحیدو یه‌كخواپه‌رست بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى به‌ كافرى بمرێت به‌ دڵنیایی به‌ هه‌میشه‌یی له‌ ئاگرى دۆزه‌خدا ده‌بێت. info
التفاسير:

external-link copy
49 : 74

فَمَا لَهُمۡ عَنِ ٱلتَّذۡكِرَةِ مُعۡرِضِينَ

[ فَمَا لَهُمْ عَنِ التَّذْكِرَةِ مُعْرِضِينَ (٤٩) ] ئه‌وه‌ ئه‌وان چیانه‌ بۆچی له‌م یادخستنه‌وه‌یه‌ پشت هه‌ڵئه‌كه‌ن و پشت له‌ قورئان ئه‌كه‌ن و ئه‌ڕۆن. info
التفاسير:

external-link copy
50 : 74

كَأَنَّهُمۡ حُمُرٞ مُّسۡتَنفِرَةٞ

[ كَأَنَّهُمْ حُمُرٌ مُسْتَنْفِرَةٌ (٥٠) ] چۆن گوێدرێژه‌ كێوییه‌كان ڕائه‌كه‌ن به‌ خێرایی ئه‌مانیش به‌و شێوازه‌ ڕائه‌كه‌ن. info
التفاسير:

external-link copy
51 : 74

فَرَّتۡ مِن قَسۡوَرَةِۭ

[ فَرَّتْ مِنْ قَسْوَرَةٍ (٥١) ] ئه‌وان چۆن شێرێك ببینن له‌ شێر هه‌ڵدێن و ڕائه‌كه‌ن، یاخود له‌ ڕاوچی هه‌ڵدێن و ڕائه‌كه‌ن، ئه‌مانیش له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - هه‌ڵدێن و ڕائه‌كه‌ن. info
التفاسير:

external-link copy
52 : 74

بَلۡ يُرِيدُ كُلُّ ٱمۡرِيٕٖ مِّنۡهُمۡ أَن يُؤۡتَىٰ صُحُفٗا مُّنَشَّرَةٗ

[ بَلْ يُرِيدُ كُلُّ امْرِئٍ مِنْهُمْ أَنْ يُؤْتَى صُحُفًا مُنَشَّرَةً (٥٢) ] به‌ڵكو هه‌ر یه‌كێك له‌مان له‌ موشریكان داوای ئه‌وه‌ ئه‌كه‌ن و ده‌ڵێن: ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ئه‌گه‌ر تۆ ڕاست ئه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوای گه‌وره‌ی كه‌ ئێمه‌ له‌ خه‌و هه‌ستاین با له‌لای سه‌ری هه‌ر یه‌كێك له‌ ئێمه‌ په‌ڕاو و كتابێك هه‌بێ كه‌ ئه‌م كتابه‌ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌یه‌و تێدا نوسرابێت: به‌ڕاستی محمد پێغه‌مبه‌ری خوایه‌ - صلی الله علیه وسلم - ئه‌و كاته‌ ئێمه‌ ئیمانت پێ دێنین. info
التفاسير:

external-link copy
53 : 74

كَلَّاۖ بَل لَّا يَخَافُونَ ٱلۡأٓخِرَةَ

[ كَلَّا ] نه‌خێر شتی وانابێ [ بَلْ لَا يَخَافُونَ الْآخِرَةَ (٥٣) ] به‌ڵكو ئه‌وان بۆیه‌ ئیمان ناهێنن چونكه‌ ترسی ڕۆژی قیامه‌تیان نیه‌و باوه‌ڕیان پێى نیه‌. info
التفاسير:

external-link copy
54 : 74

كَلَّآ إِنَّهُۥ تَذۡكِرَةٞ

[ كَلَّا إِنَّهُ تَذْكِرَةٌ (٥٤) ] نه‌خێر، به‌ دڵنیایی ئه‌م قورئانه‌ یادخستنه‌وه‌یه‌ بۆ ئێوه‌. info
التفاسير:

external-link copy
55 : 74

فَمَن شَآءَ ذَكَرَهُۥ

[ فَمَنْ شَاءَ ذَكَرَهُ (٥٥) ] جا هه‌ر كه‌سێك ویستی لێ بێت بیرو یاد ئه‌كاته‌وه‌. info
التفاسير:

external-link copy
56 : 74

وَمَا يَذۡكُرُونَ إِلَّآ أَن يَشَآءَ ٱللَّهُۚ هُوَ أَهۡلُ ٱلتَّقۡوَىٰ وَأَهۡلُ ٱلۡمَغۡفِرَةِ

[ وَمَا يَذْكُرُونَ إِلَّا أَنْ يَشَاءَ اللَّهُ ] وه‌ ئه‌وان بیر ناكه‌نه‌وه‌ ئیلا مه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ ویستی لێ بێ [ هُوَ أَهْلُ التَّقْوَى وَأَهْلُ الْمَغْفِرَةِ (٥٦) ] وه‌ هه‌ر خوای گه‌وره‌ شایان و ئه‌هله‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ ئێوه‌ لێی بترسێن و ته‌قوای بكه‌ن، وه‌ ئه‌هلیشه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ لێتان خۆشبێ كاتێك كه‌ ئێوه‌ ته‌وبه‌ بكه‌ن و بۆ لای خوای گه‌وره‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌، والله أعلم. info
التفاسير: