ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន

نوح

external-link copy
1 : 71

إِنَّآ أَرۡسَلۡنَا نُوحًا إِلَىٰ قَوۡمِهِۦٓ أَنۡ أَنذِرۡ قَوۡمَكَ مِن قَبۡلِ أَن يَأۡتِيَهُمۡ عَذَابٌ أَلِيمٞ

سوورەتی (نوح صلى الله علیه وسلم ) پێناسەیەكى سورەتەكە: ١- سورەتى (نوح صلى الله علیه وسلم ) سورەتێكى مەككى یە. ٢- ژمارەى ئایەتەكانى سورەتى (نوح صلى الله علیه وسلم ) (٢٨) ئایەتە. ٣- سورەتى (نوح صلى الله علیه وسلم ) زنجیرەى حەفتاو یەكەمە لە ریزبەندى لەناو سورەتەكانى قورئانى پیرۆزدا. ٤- سورەتى (نوح صلى الله علیه وسلم ) لە دواى سورەتى (نەحل) دابەزیوە. تەوەرەكانى ئەم سورەتە: سورەتى (نوح صلى الله علیه وسلم ) هەروەك سورەتە مەككییەكانى تر زۆرترین تەوەرو باسەكانى بریتییە لە باسكردنى بابەتەكانى عەقیدەو بیروباوەڕو جێگیركردنى بنەماكانى باوەڕ، وە هەروەها بەشێوەیەكى دوورو درێژ باسی چیرۆك و بەسەرهاتى پێغەمبەر نوح دەكات صلى الله علیه وسلم ، لەسەرەتاى بانگەوازەكەیەوە تا هاتنى تۆفان و لافاوەكەو نقوم بوونى بێ باوەڕانى قەومەكەى. بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ بەسەرهاتى نوح پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم و قەومەكەى [ إِنَّا أَرْسَلْنَا نُوحًا إِلَى قَوْمِهِ ] بەدڵنیایی ئێمە نوحمان صلى الله علیه وسلم نارد بۆ لای نەتەوەكەی خۆی كە یەكەم رەسول بووە خوای گەورە ناردوویەتی، وە نۆسەدو پەنجا ساڵ بانگەوازی نەتەوەكەی كردووە [ أَنْ أَنْذِرْ قَوْمَكَ ] بە نوحمان صلى الله علیه وسلم فەرموو تۆ ئاگاداری قەومەكەت بكەرەوەو بیانترسێنە [ مِنْ قَبْلِ أَنْ يَأْتِيَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ (١) ] پێش ئەوەی سزایەكی بەئێش و ئازاریان بۆ بێت لەلایەن خوای گەورەوەو سزایان بدات وەكو تۆفان و زریانەكە، یاخود بە سزای ئاگر. info
التفاسير:

external-link copy
2 : 71

قَالَ يَٰقَوۡمِ إِنِّي لَكُمۡ نَذِيرٞ مُّبِينٌ

[ قَالَ يَا قَوْمِ إِنِّي لَكُمْ نَذِيرٌ مُبِينٌ (٢) ] نوح صلى الله علیه وسلم فەرمووی: ئەی قەومی خۆم من ترسێنەرو ئاگاداركەرەوەیەكی ئاشكرام بۆ ئێوەو ئەتانترسێنم بە سزای خوای گەورە . info
التفاسير:

external-link copy
3 : 71

أَنِ ٱعۡبُدُواْ ٱللَّهَ وَٱتَّقُوهُ وَأَطِيعُونِ

[ أَنِ اعْبُدُوا اللَّهَ ] ئێوە عیبادەتی خوای گەورە بكەن بەتاك و تەنهاو شەریكی بۆ دامەنێن [ وَاتَّقُوهُ ] وە تەقوای خوای گەورە بكەن و خۆتان لە تاوان و حەرام بپارێزن [ وَأَطِيعُونِ (٣) ] وە گوێڕایەڵی من بكەن لە هەر شتێك كە فەرمانتان پێ ئەكەم . info
التفاسير:

external-link copy
4 : 71

يَغۡفِرۡ لَكُم مِّن ذُنُوبِكُمۡ وَيُؤَخِّرۡكُمۡ إِلَىٰٓ أَجَلٖ مُّسَمًّىۚ إِنَّ أَجَلَ ٱللَّهِ إِذَا جَآءَ لَا يُؤَخَّرُۚ لَوۡ كُنتُمۡ تَعۡلَمُونَ

[ يَغْفِرْ لَكُمْ مِنْ ذُنُوبِكُمْ ] ئەوا خوای گەورە لە تاوانەكانتان خۆش ئەبێ، لەو تاوانە گەورانەی كە كردووتانە كە بەهۆیەوە ڕووبەڕووی سزای خوای گەورە ئەبنەوە ئەگەر ئیمان نەهێنن. یەكخواپەرستى هۆكارە بۆ تەمەن درێژى [ وَيُؤَخِّرْكُمْ إِلَى أَجَلٍ مُسَمًّى ] وە ئەگەر ئیمان بێنن سەرەڕای ئەوەی خوای گەورە لە تاوانەكانتان خۆش ئەبێ وە ماوەشتان بۆ درێژ ئەكاتەوە بۆ كاتێكی زیاتر سەر زەوی ئاوەدان بكەنەوە، (ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر ئەوەى كە بە یەكخواپەرستى و گوێڕایەڵی و كردەوەى چاك و گەیاندنى پەیوەندى خزمایەتى تەمەن درێژ دەبێت، یاخود بەرەكەت ئەكەوێتە ناو تەمەنی مرۆڤەوە) وەكو پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم دەفەرمێت: (گەیاندنى پەیوەندى خزمایەتى تەمەن درێژ دەكات) [ إِنَّ أَجَلَ اللَّهِ إِذَا جَاءَ لَا يُؤَخَّرُ لَوْ كُنْتُمْ تَعْلَمُونَ (٤) ] ئەگەر لەسەر كوفرەكەتان بەردەوام بن ئەو ئەجەلەی كە خوای گەورە بۆی داناون دواناكەوێت، وە ئەگەر ئێوە ئەمە ئەزانن ئیمان بێنن تا خوای گەورە سزاتان نەدات . info
التفاسير:

external-link copy
5 : 71

قَالَ رَبِّ إِنِّي دَعَوۡتُ قَوۡمِي لَيۡلٗا وَنَهَارٗا

[ قَالَ رَبِّ إِنِّي دَعَوْتُ قَوْمِي لَيْلًا وَنَهَارًا (٥) ] نوح صلى الله علیه وسلم فەرمووی: ئەی پەروەردگار من بانگەوازی قەومەكەی خۆم كرد بۆ ئیمان هێنان بەتۆ بە شەو و بە ڕۆژ بە بەردەوامى. info
التفاسير:

external-link copy
6 : 71

فَلَمۡ يَزِدۡهُمۡ دُعَآءِيٓ إِلَّا فِرَارٗا

[ فَلَمْ يَزِدْهُمْ دُعَائِي إِلَّا فِرَارًا (٦) ] بەڵام بانگەوازی من هیچ شتێكی بۆ ئەوان زیاد نەكرد تەنها دوور كەوتنەوەو ڕاكردن نەبێت. info
التفاسير:

external-link copy
7 : 71

وَإِنِّي كُلَّمَا دَعَوۡتُهُمۡ لِتَغۡفِرَ لَهُمۡ جَعَلُوٓاْ أَصَٰبِعَهُمۡ فِيٓ ءَاذَانِهِمۡ وَٱسۡتَغۡشَوۡاْ ثِيَابَهُمۡ وَأَصَرُّواْ وَٱسۡتَكۡبَرُواْ ٱسۡتِكۡبَارٗا

[ وَإِنِّي كُلَّمَا دَعَوْتُهُمْ لِتَغْفِرَ لَهُمْ ] وە هەر كاتێك كە من بانگیانم كردبێ بۆ ئەوەی كە تۆ لێیان خۆش بیت، واتە: بۆ ئەوەی ئیمان بێنن كە بەهۆی ئیمان و گوێڕایەڵی و عیبادەتەوە تۆ لێیان خۆشبی [ جَعَلُوا أَصَابِعَهُمْ فِي آذَانِهِمْ ] ئەوان پەنجەكانیان ئەكردە گوێیانەوە بۆ ئەوەی قسەی من نەبیستن [ وَاسْتَغْشَوْا ثِيَابَهُمْ ] وە جلەكانیان ئەدا بە بان سەریانداو دەموچاویان دائەپۆشی بۆ ئەوەی نەمبینن و قسەی من نەبیستن و من نەیانناسمەوە [ وَأَصَرُّوا ] وە بەردەوام بوون لەسەر كوفرو سەرپێچییان [ وَاسْتَكْبَرُوا اسْتِكْبَارًا (٧) ] وە خۆیان بەگەورەزانی لەوەی كە حەق وەربگرن خۆبەگەورەزانینێكی سەخت . info
التفاسير:

external-link copy
8 : 71

ثُمَّ إِنِّي دَعَوۡتُهُمۡ جِهَارٗا

[ ثُمَّ إِنِّي دَعَوْتُهُمْ جِهَارًا (٨) ] پاشان من بە ئاشكرا لە نێوان خەڵكیدا دەعوەو بانگەوازم كردن . info
التفاسير:

external-link copy
9 : 71

ثُمَّ إِنِّيٓ أَعۡلَنتُ لَهُمۡ وَأَسۡرَرۡتُ لَهُمۡ إِسۡرَارٗا

[ ثُمَّ إِنِّي أَعْلَنْتُ لَهُمْ ] پاشان دەعوەو بانگەوازەكەم بۆ ئاشكرا كردن بە دەنگی بەرز، وە بە دەنگی بەرز بانگەوازم كردن [ وَأَسْرَرْتُ لَهُمْ إِسْرَارًا (٩) ] وە بە نهێنیش هەر بانگەوازم كردن لە نێوان خۆم و خۆیاندا، واتە: یەك یەك چوومەتە ماڵیان وە یەك یەك قسەم لەگەڵ كردوون و هەموو شێوازێكم لەگەڵیاندا بەكارهێناوە بۆ ئەوەی كە باوەڕ بێنن. info
التفاسير:

external-link copy
10 : 71

فَقُلۡتُ ٱسۡتَغۡفِرُواْ رَبَّكُمۡ إِنَّهُۥ كَانَ غَفَّارٗا

داواى لێخۆشبوون لە خواى گەورە سەرچاوەى هەموو بەخششەكانە [ فَقُلْتُ اسْتَغْفِرُوا رَبَّكُمْ إِنَّهُ كَانَ غَفَّارًا (١٠) ] پێم وتن ئێوە داوای لێخۆشبوون لە خوای گەورە بكەن لەو كوفرو تاوان و شیركانەی كە پێشتر كردووتانە ئەبینن خوای گەورە زۆر لێخۆشبووە بۆ ئەو تاوانبارانەى كە داوای لێخۆشبوون لە خوای گەورە دەكەن و لێیان خۆش ئەبێ. info
التفاسير: