ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន

លេខ​ទំព័រ:close

external-link copy
6 : 65

أَسۡكِنُوهُنَّ مِنۡ حَيۡثُ سَكَنتُم مِّن وُجۡدِكُمۡ وَلَا تُضَآرُّوهُنَّ لِتُضَيِّقُواْ عَلَيۡهِنَّۚ وَإِن كُنَّ أُوْلَٰتِ حَمۡلٖ فَأَنفِقُواْ عَلَيۡهِنَّ حَتَّىٰ يَضَعۡنَ حَمۡلَهُنَّۚ فَإِنۡ أَرۡضَعۡنَ لَكُمۡ فَـَٔاتُوهُنَّ أُجُورَهُنَّ وَأۡتَمِرُواْ بَيۡنَكُم بِمَعۡرُوفٖۖ وَإِن تَعَاسَرۡتُمۡ فَسَتُرۡضِعُ لَهُۥٓ أُخۡرَىٰ

[ أَسْكِنُوهُنَّ مِنْ حَيْثُ سَكَنْتُمْ مِنْ وُجْدِكُمْ ] ئافره‌ت كاتێك كه‌ ته‌ڵاقی (ره‌جعی) بوو ته‌ڵاقى یه‌كه‌م یان دووه‌م بوو مافی خۆیه‌تی له‌ ماڵدا بمێنێته‌وه‌و جێگیریان بكه‌ن له‌ ماڵه‌كانتان به‌ گوێره‌ی توانای خۆتان {ئافره‌ت ناچار مه‌كه‌ن داواى ته‌ڵاق بكات} [ وَلَا تُضَارُّوهُنَّ لِتُضَيِّقُوا عَلَيْهِنَّ ] به‌ڵام لێیان ته‌سك و ته‌نگ مه‌كه‌نه‌وه‌ له‌ نه‌فه‌قه‌دا یان له‌ جێگادا له‌ ماڵدا بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ ناچار بن خۆیان داوای ته‌ڵاق بكه‌ن، یاخود ماڵ به‌جێ بهێلن یان بڵێ ماره‌یی و هیچم ناوێ ته‌نها ڕزگارم بێ له‌ ده‌ستی، یاخود لێ ته‌سك كردنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ڵاقی بدا ڕۆژێك دوو ڕۆژی مابێ و بیگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی لێ تاڵ و ته‌سك بكات ئه‌مانه‌ هه‌مووی حه‌رامه‌و بێ ئه‌مری خوای گه‌وره‌یه‌ [ وَإِنْ كُنَّ أُولَاتِ حَمْلٍ ] وه‌ ئه‌گه‌ر ته‌ڵاقه‌كه‌ ڕه‌جعی بوو (ته‌ڵاقى یه‌كه‌م یان دووه‌م) بوو ئه‌وه‌ گومانی تیادا نیه‌ ئافره‌ت نه‌فه‌قه‌و شوێن و جێگاى مانه‌وه‌ى هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سێیه‌م ته‌ڵاق بوو ته‌ڵاقی (بائین) بوو نه‌ نه‌فه‌قه‌ی هه‌یه‌ نه‌ سوكناو شوێنی مانه‌وه‌ى هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو ئافره‌ت حه‌ملی هه‌بوو ئه‌و كاته‌ خیلاف له‌ نێوان زاناكاندا هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ئایا واجبه‌ نه‌فه‌قه‌ی بكات یان نا [ فَأَنْفِقُوا عَلَيْهِنَّ حَتَّى يَضَعْنَ حَمْلَهُنَّ ] به‌ڵام ته‌واوتر ئه‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌ر ته‌ڵاقى (بائین)یش بوو دووگیان بوو پێویسته‌ له‌سه‌ری نه‌فه‌قه‌ی بكات تا حه‌مله‌كه‌ی دائه‌نێ و منداڵه‌كه‌ى ده‌بێت [ فَإِنْ أَرْضَعْنَ لَكُمْ فَآتُوهُنَّ أُجُورَهُنَّ ] دوای ئه‌وه‌ی كه‌ منداڵه‌كه‌ی دانا ئه‌گه‌ر شیری به‌ منداڵه‌كه‌دا ئه‌بێ پیاوه‌كه‌ پاره‌ی ئه‌و شیره‌ بدات به‌ ئافره‌ته‌كه‌ كه‌ شیر به‌ منداڵی پیاوه‌كه‌ ئه‌دا، به‌ڵام سه‌ره‌تای شیره‌كه‌ كه‌ ژه‌گی پێ ئه‌ووترێ ئه‌وه‌ واجبه‌ له‌سه‌ر ئافره‌ت ئه‌وه‌ی بداتێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سوودێكی زۆری بۆ منداڵ هه‌یه‌ [ وَأْتَمِرُوا بَيْنَكُمْ بِمَعْرُوفٍ ] وه‌ ژن و پیاوه‌كه‌ كه‌ له‌ یه‌ك جیابوونه‌ته‌وه‌ با له‌ نێوان خۆیاندا به‌ چاكه‌ ڕاوێژ بكه‌ن، وه‌ ڕێك بكه‌ون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ مانگانه‌ ئه‌و پیاوه‌ چه‌ندێك پاره‌ بدات به‌و ئافره‌ته‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ شیر به‌ منداڵه‌كه‌ ئه‌دات [ وَإِنْ تَعَاسَرْتُمْ ] وه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو ڕێك نه‌كه‌وتن پیاوه‌كه‌ پاره‌یه‌كی كه‌می ئه‌داو ئافره‌ته‌كه‌ پێی ڕازی نه‌ئه‌بوو، یان ئافره‌ته‌كه‌ داوای زۆری ئه‌كردو پیاوه‌كه‌ بۆی نه‌ئه‌درا [ فَسَتُرْضِعُ لَهُ أُخْرَى (٦) ] ئه‌وه‌ ئه‌و كاته‌ پیاوه‌كه‌ ئه‌توانێ منداڵه‌كه‌ وه‌ربگرێته‌وه‌و بیدات به‌ ئافره‌تێكی ترو ئافره‌تێكی تر به‌ كرێ بگرێ و شیر بدات به‌و منداڵه‌، به‌ڵام تا دایكی خۆی ڕێك بكه‌وێ له‌گه‌ڵیدا ئه‌و له‌ پێشتره‌ كه‌ شیر به‌ منداڵه‌كه‌ی خۆی بدات وه‌ پیاوه‌كه‌یش ئه‌بێ پاره‌و كرێی ئه‌و شیره‌ی بداتێ. info
التفاسير:

external-link copy
7 : 65

لِيُنفِقۡ ذُو سَعَةٖ مِّن سَعَتِهِۦۖ وَمَن قُدِرَ عَلَيۡهِ رِزۡقُهُۥ فَلۡيُنفِقۡ مِمَّآ ءَاتَىٰهُ ٱللَّهُۚ لَا يُكَلِّفُ ٱللَّهُ نَفۡسًا إِلَّا مَآ ءَاتَىٰهَاۚ سَيَجۡعَلُ ٱللَّهُ بَعۡدَ عُسۡرٖ يُسۡرٗا

[ لِيُنْفِقْ ذُو سَعَةٍ مِنْ سَعَتِهِ ] ئه‌گه‌ر پیاوێك ده‌وڵه‌مه‌نده‌ با پاره‌ی باش به‌ خێزانه‌كه‌ی خۆی بدات كه‌ ته‌ڵاقی داوه‌ له‌سه‌ر شیردان به‌ منداڵه‌كه‌ [ وَمَنْ قُدِرَ عَلَيْهِ رِزْقُهُ ] وه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك فه‌قیرو هه‌ژار بوو [ فَلْيُنْفِقْ مِمَّا آتَاهُ اللَّهُ ] ئه‌وه‌ با به‌ گوێره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ پێی به‌خشیووه‌ پاره‌ی شیره‌كه‌ بدات به‌ ئافره‌ته‌كه‌، واته‌: با له‌گه‌ڵ یه‌كدا ڕێك بكه‌ون به‌ گوێره‌ی ئه‌مه‌، یان با پیاو نه‌فه‌قه‌ى ماڵ و منداڵى بكات به‌ گوێره‌ى تواناى خۆى له‌ زۆر زۆرو له‌ كه‌م كه‌م [ لَا يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْسًا إِلَّا مَا آتَاهَا ] خوای گه‌وره‌ ته‌كلیف له‌ هیچ كه‌سێك ناكات ئیلا به‌ گوێره‌ی ئه‌وه‌ نه‌بێ كه‌ پێی به‌خشیوه‌و به‌ گوێره‌ی توانای خۆی [ سَيَجْعَلُ اللَّهُ بَعْدَ عُسْرٍ يُسْرًا (٧) ] خوای گه‌وره‌ له‌ دوای هه‌موو ته‌سكی و ته‌نگی و ناڕه‌حه‌تیه‌ك فراوانی و ده‌وڵه‌مه‌ندی و خۆشی دێنێ. info
التفاسير:

external-link copy
8 : 65

وَكَأَيِّن مِّن قَرۡيَةٍ عَتَتۡ عَنۡ أَمۡرِ رَبِّهَا وَرُسُلِهِۦ فَحَاسَبۡنَٰهَا حِسَابٗا شَدِيدٗا وَعَذَّبۡنَٰهَا عَذَابٗا نُّكۡرٗا

[ وَكَأَيِّنْ مِنْ قَرْيَةٍ عَتَتْ عَنْ أَمْرِ رَبِّهَا وَرُسُلِهِ فَحَاسَبْنَاهَا حِسَابًا شَدِيدًا وَعَذَّبْنَاهَا عَذَابًا نُكْرًا (٨) ] زۆرێك له‌ خه‌ڵكی دێ و شاره‌كان ئه‌وانه‌ی سه‌ركه‌شی و سه‌رپێچى فه‌رمانی خواو پێغه‌مبه‌ری خوایان كردووه‌ - صلی الله علیه وسلم - وه‌ پشتیان له‌ دینه‌كه‌ی خوای گه‌وره‌ كردووه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ دونیادا سزاى ئه‌مانه‌ی داوه‌ سزایه‌كی زۆر سه‌خت به‌ نه‌بوونی و وشكه‌ساڵی و برسێتی و ترس و تیاچوون و زاڵ بوونی دوژمن، وه‌ له‌ قیامه‌تیشدا سزایه‌كی زۆر گه‌وره‌و خراپیان ده‌دات به‌ ئاگری دۆزه‌خ - صلی الله علیه وسلم - . info
التفاسير:

external-link copy
9 : 65

فَذَاقَتۡ وَبَالَ أَمۡرِهَا وَكَانَ عَٰقِبَةُ أَمۡرِهَا خُسۡرًا

[ فَذَاقَتْ وَبَالَ أَمْرِهَا ] ئه‌مانه‌ سه‌ره‌نجامی سزای قورسی خۆیان چه‌شت به‌هۆی ئه‌و كوفرو سه‌رپێچییه‌ی كه‌ كردیان [ وَكَانَ عَاقِبَةُ أَمْرِهَا خُسْرًا (٩) ] وه‌ سه‌ره‌نجامی كاره‌كه‌یشیان زه‌ره‌رمه‌ندی بووه‌ له‌ دونیاو قیامه‌تدا خۆیان و ماڵ و منداڵ و سه‌روه‌ت و سامانیان هه‌مووی دۆڕاندو فه‌وتاند. info
التفاسير:

external-link copy
10 : 65

أَعَدَّ ٱللَّهُ لَهُمۡ عَذَابٗا شَدِيدٗاۖ فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ يَٰٓأُوْلِي ٱلۡأَلۡبَٰبِ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْۚ قَدۡ أَنزَلَ ٱللَّهُ إِلَيۡكُمۡ ذِكۡرٗا

[ أَعَدَّ اللَّهُ لَهُمْ عَذَابًا شَدِيدًا ] خوای گه‌وره‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌ت سزایه‌كی زۆر سه‌ختی بۆ ئاماده‌ كردوون كه‌ ئاگری دۆزه‌خه‌ [ فَاتَّقُوا اللَّهَ يَا أُولِي الْأَلْبَابِ الَّذِينَ آمَنُوا ] ئه‌ی ئه‌و باوه‌ڕدارانه‌ی كه‌ خاوه‌نی عه‌قڵن له‌ ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - وه‌ شوێن پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - كه‌وتوونه‌ ئێوه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن ئێوه‌ وه‌كو ئه‌و كافرو بێباوه‌ڕانه‌ مه‌بن له‌ ئوممه‌ته‌كانی تر كه‌ سه‌رپێچی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی خۆیان كرد [ قَدْ أَنْزَلَ اللَّهُ إِلَيْكُمْ ذِكْرًا (١٠) ] به‌ دڵنیایی خوای گه‌وره‌ زیكرێكی بۆ ئێوه‌ دابه‌زاندووه‌ كه‌ قورئانی پیرۆزه‌ یاخود پێغه‌مبه‌ری خوایه‌ - صلی الله علیه وسلم - . info
التفاسير:

external-link copy
11 : 65

رَّسُولٗا يَتۡلُواْ عَلَيۡكُمۡ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ مُبَيِّنَٰتٖ لِّيُخۡرِجَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ مِنَ ٱلظُّلُمَٰتِ إِلَى ٱلنُّورِۚ وَمَن يُؤۡمِنۢ بِٱللَّهِ وَيَعۡمَلۡ صَٰلِحٗا يُدۡخِلۡهُ جَنَّٰتٖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَآ أَبَدٗاۖ قَدۡ أَحۡسَنَ ٱللَّهُ لَهُۥ رِزۡقًا

[ رَسُولًا يَتْلُو عَلَيْكُمْ آيَاتِ اللَّهِ ] پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌تان به‌سه‌ردا ئه‌خوێنێته‌وه‌ [ مُبَيِّنَاتٍ ] كه‌ ڕوون و ئاشكران [ لِيُخْرِجَ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ مِنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ ] تا پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - به‌هۆی ئه‌و زیكرو قورئانه‌وه‌ ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه‌ ئیمانیان هێناوه‌و شوێنی ئه‌كه‌ون وه‌ كرده‌وه‌ی چاك ئه‌كه‌ن ده‌ربكات له‌ تاریكییه‌كانی كوفرو شیرك و تاوان و نه‌زانى بۆ ڕووناكی و نووری ئیسلام و ئیمان و كرده‌وه‌ی چاك و زانست و زانیارى [ وَمَنْ يُؤْمِنْ بِاللَّهِ وَيَعْمَلْ صَالِحًا ] وه‌ هه‌ر كه‌سێك ئیمان به‌ خوای گه‌وره‌ بێنێ وه‌ كرده‌وه‌ی چاك بكات، (كرده‌وه‌ى چاك ئه‌وه‌یه‌ بۆ خوا بێت و بۆ ریا نه‌بێت، وه‌ له‌سه‌ر سوننه‌ت بێت و بیدعه‌ نه‌بێت) [ يُدْخِلْهُ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا أَبَدًا ] ئه‌وا خوای گه‌وره‌ ئه‌یخاته‌ ناو باخ و باخاتێكه‌وه‌ له‌ناو به‌هه‌شتدا كه‌ جۆگه‌له‌ ئاو به‌ ژێر دار و ماڵه‌كاندا ئه‌ڕوات وه‌ به‌ نه‌مری و به‌ هه‌میشه‌یی تیایدا ئه‌مێننه‌وه‌ [ قَدْ أَحْسَنَ اللَّهُ لَهُ رِزْقًا (١١) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ ڕزق و ڕۆزی فراوانیان پێ ئه‌دات له‌ هه‌ر شتێك كه‌ ویستیان لێبێت و داواى بكه‌ن. info
التفاسير:

external-link copy
12 : 65

ٱللَّهُ ٱلَّذِي خَلَقَ سَبۡعَ سَمَٰوَٰتٖ وَمِنَ ٱلۡأَرۡضِ مِثۡلَهُنَّۖ يَتَنَزَّلُ ٱلۡأَمۡرُ بَيۡنَهُنَّ لِتَعۡلَمُوٓاْ أَنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٞ وَأَنَّ ٱللَّهَ قَدۡ أَحَاطَ بِكُلِّ شَيۡءٍ عِلۡمَۢا

{حه‌وت ئاسمان و حه‌وت زه‌وى هه‌یه‌} [ اللَّهُ الَّذِي خَلَقَ سَبْعَ سَمَاوَاتٍ وَمِنَ الْأَرْضِ مِثْلَهُنَّ ] خوای گه‌وره‌ ئه‌و خوایه‌یه‌ كه‌ حه‌وت ئاسمانی دروست كردووه‌ وه‌ له‌ زه‌ویش هاوشێوه‌یان، واته‌: حه‌وت زه‌ویشی دروست كردووه‌ وه‌كو له‌ فه‌رمووده‌ی صه‌حیحی پێغه‌مبه‌ریشدا - صلی الله علیه وسلم - هاتووه‌ [ يَتَنَزَّلُ الْأَمْرُ بَيْنَهُنَّ ] ئه‌مرو فه‌رمانی خوای گه‌وره‌ دائه‌به‌زێ له‌ نێوان هه‌ر حه‌وت ئاسمان و هه‌ر حه‌وت زه‌ویه‌كه‌ [ لِتَعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ ] تا بزانن خوای گه‌وره‌ تواناو ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێكدا هه‌یه‌ [ وَأَنَّ اللَّهَ قَدْ أَحَاطَ بِكُلِّ شَيْءٍ عِلْمًا (١٢) ] وه‌ به‌ دڵنیایی زانست و زانیاری خوای گه‌وره‌ ده‌وری هه‌موو شتێكی داوه‌و هیچ شتێك نیه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ زانیاری پێ نه‌بێ و ئاگای لێ نه‌بێت، والله أعلم. info
التفاسير: