ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន

التغابن

external-link copy
1 : 64

يُسَبِّحُ لِلَّهِ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِۖ لَهُ ٱلۡمُلۡكُ وَلَهُ ٱلۡحَمۡدُۖ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٌ

سوورەتی (تەغابون) (واتە: بەكەمدانان، چونكە بەهەشتییەكان عەقڵى دۆزەخییەكان بەكەم دەزانن كە كوفریان هەڵبژاردووە بەسەر ئیماندا) پێناسەیەكى سورەتەكە: ١- سورەتى (تەغابوون) سورەتێكى مەدەنى یە. ٢- ژمارەى ئایەتەكانى سورەتى (تەغابوون) (١٨) ئایەتە. ٣- سورەتى (تەغابوون) زنجیرەى شەست و چوارەمە لە ریزبەندى لەناو سورەتەكانى قورئانى پیرۆزدا. ٤- سورەتى (تەغابوون) لە دواى سورەتى (تەحریم) دابەزیوە. تەوەرەكانى ئەم سورەتە: ئەگەر چی سورەتى (تەغابوون) سورەتێكى مەدەنییە، بەڵام زۆرتر باس و تەوەرەكانى بریتین لە چارەسەر كردن و باسكردنى بابەتەكانى عەقیدەو بیروباوەڕ. وە هەروەها باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە خواى گەورە دروستكارى هەموو شتێكەو بەریوەبردنى ئەم گەردونە فراوان و گەورەیە هەموى لە ژێر ویست و ئیرادەى خۆیدایە. وە باسی ئەوەمان بۆ دەكات كەوا زانستی خواى گەورە لەوپەڕى تەواویدایەو سنورى نییە، وە ئەوەى كە لە ئاسمانەكان و زەویدایە دەیزانێت و هیچ شتێكى لێ شاراوەو نادیار نییە. جگە لەوانەش باسی وەرگرتنەوەى پاداشت و سزا دەكات لە رۆژى دواییدا، وە خواى گەورە عەدل و دادگەرى هەیە لە حوكمەكانیداو زوڵم و ستەمى لەسەر نەفسی خۆی حەرام كردوە. بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ يُسَبِّحُ لِلَّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ ] هەرچی لە ئاسمانەكان و زەوییەكان هەیە لە فریشتەو جنی و مرۆڤ و ئاژەڵ و باڵندەو گیانەوەرو بێگیانەكان هەموویان خوای گەورە بە پاك ڕائەگرن لە هەموو كەموكوڕییەك, وە زیكرو عیبادەتی خوای گەورە ئەكەن [ لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ ] موڵكى ئاسمانەكان و زەویەكان هەمووی تەنها هی خوای گەورەیەو بە تاك و تەنها خۆى هەڵسوكەوتى تێدا دەكات، وە هەر خوای گەورە شایەنی حەمدو سەناو ستایشە [ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (١) ] وە خوای گەورە تواناو دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێكدا هەیە . info
التفاسير:

external-link copy
2 : 64

هُوَ ٱلَّذِي خَلَقَكُمۡ فَمِنكُمۡ كَافِرٞ وَمِنكُم مُّؤۡمِنٞۚ وَٱللَّهُ بِمَا تَعۡمَلُونَ بَصِيرٌ

[ هُوَ الَّذِي خَلَقَكُمْ فَمِنْكُمْ كَافِرٌ وَمِنْكُمْ مُؤْمِنٌ ] خوای گەورە ئەو خوایەیە كە ئێوەی دروست كردووە ئێوەش هەتانە كافرە وە هەتانە باوەڕدارە, هەیە كوفری هەڵبژاردووە بە ویستی خۆی، وە هەیشە ئیمانی هەڵبژاردووە [ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ (٢) ] وە خوای گەورە زۆر بینایە بە كردەوەكانی ئێوەو هەموو شتێك ئەبینێ و هیچ شتێكی لێناشاردرێتەوە . info
التفاسير:

external-link copy
3 : 64

خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ بِٱلۡحَقِّ وَصَوَّرَكُمۡ فَأَحۡسَنَ صُوَرَكُمۡۖ وَإِلَيۡهِ ٱلۡمَصِيرُ

[ خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ بِالْحَقِّ ] خوای گەورە ئاسمانەكان و زەوی دروست كردووە بە حەق و دادپەروەری، وە بە حیكمەت، یاخود دروستی كردوون بۆ ئەوەی حەق ئاشكرا بكات و دینەكەی خۆی سەربخات [ وَصَوَّرَكُمْ فَأَحْسَنَ صُوَرَكُمْ ] وە بە جوانترین شێواز شێوەی ئێوەی كێشاوە كە لەسەر پێی خۆتان ڕاوەستاون و ئەو شێوە جوانەی پێ بەخشیوون [ وَإِلَيْهِ الْمَصِيرُ (٣) ] وە گەڕانەوەیش تەنها بۆ لای خوای گەورەیەو بۆ لای كەسی تر نییە . info
التفاسير:

external-link copy
4 : 64

يَعۡلَمُ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَيَعۡلَمُ مَا تُسِرُّونَ وَمَا تُعۡلِنُونَۚ وَٱللَّهُ عَلِيمُۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ

[ يَعْلَمُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَيَعْلَمُ مَا تُسِرُّونَ وَمَا تُعْلِنُونَ ] هەرچی لە ئاسمانەكان و زەویدا ڕووئەدات خوای گەورە زانیاری بە هەمووی هەیەو هیچی لە خوای گەورە ناشاردرێتەوە, وە خوای گەورە زانیاری بەو شتانە هەیە كە ئێوە ئەیشارنەوە وە بەوەیشى كە ئاشكرای ئەكەن و لاى خواى گەورە یەكسانە [ وَاللَّهُ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُورِ (٤) ] وە خوای گەورە زۆر زانایە بەو دڵەى كە لە سینگدایە كە چیتان تێدا شاردۆتەوە . info
التفاسير:

external-link copy
5 : 64

أَلَمۡ يَأۡتِكُمۡ نَبَؤُاْ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ مِن قَبۡلُ فَذَاقُواْ وَبَالَ أَمۡرِهِمۡ وَلَهُمۡ عَذَابٌ أَلِيمٞ

[ أَلَمْ يَأْتِكُمْ نَبَأُ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْ قَبْلُ ] ئایا لە قورئانی پیرۆزدا هەواڵ و بەسەرهاتی كافرانی پێشترتان بۆ نەهاتووە كە ئیمانیان نەهێناوە چۆن خوای گەورە لەناوی بردوون، واتە: بە دڵنیایی ئەو هەواڵانەتان پێگەیشتووە [ فَذَاقُوا وَبَالَ أَمْرِهِمْ ] كە لە دونیادا بەهۆی باوەڕ نەهێنان و كردەوەى خراپیان بە سەختترین شێواز سزایان چەشت [ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ (٥) ] وە لە ڕۆژی قیامەتیش سزایەكی زۆر بە ئێش و ئازاریان بۆ هەیە لەناو ئاگری دۆزەخدا . info
التفاسير:

external-link copy
6 : 64

ذَٰلِكَ بِأَنَّهُۥ كَانَت تَّأۡتِيهِمۡ رُسُلُهُم بِٱلۡبَيِّنَٰتِ فَقَالُوٓاْ أَبَشَرٞ يَهۡدُونَنَا فَكَفَرُواْ وَتَوَلَّواْۖ وَّٱسۡتَغۡنَى ٱللَّهُۚ وَٱللَّهُ غَنِيٌّ حَمِيدٞ

[ ذَلِكَ بِأَنَّهُ كَانَتْ تَأْتِيهِمْ رُسُلُهُمْ بِالْبَيِّنَاتِ ] خوای گەورە لە دونیاو قیامەت سزایان ئەدات لەبەر ئەوەی پێغەمبەرانیان بە موعجیزەو بەڵگەی ڕوون و ئاشكراوە بۆیان هاتن [ فَقَالُوا أَبَشَرٌ يَهْدُونَنَا ] ئەوانیش ئەیانووت: ئایا مرۆڤ ببێ بە پێغەمبەرو هیدایەتی ئێمە بدات! [ فَكَفَرُوا وَتَوَلَّوْا ] بۆیە كوفریان كردو پشتیان هەڵكرد لە پێغەمبەرانیان [ وَاسْتَغْنَى اللَّهُ ] وە خوای گەورەش بێ پێویستە لە ئیمان هێنان و عیبادەتی ئەوان [ وَاللَّهُ غَنِيٌّ حَمِيدٌ (٦) ] وە خوای گەورە زۆر دەوڵەمەندو بێ پێویستە لە دروستكراوەكانی، وە خوای گەورە زۆر سوپاسكراوە لەلایەن هەموو دروستكراوەكانى . info
التفاسير:

external-link copy
7 : 64

زَعَمَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓاْ أَن لَّن يُبۡعَثُواْۚ قُلۡ بَلَىٰ وَرَبِّي لَتُبۡعَثُنَّ ثُمَّ لَتُنَبَّؤُنَّ بِمَا عَمِلۡتُمۡۚ وَذَٰلِكَ عَلَى ٱللَّهِ يَسِيرٞ

[ زَعَمَ الَّذِينَ كَفَرُوا أَنْ لَنْ يُبْعَثُوا ] كافران بە گومانی خۆیان ئەڵێن: زیندوو بوونەوە نییەو زیندوو ناكرێینەوە. سوێند خواردن بە خواى گەورە [ قُلْ بَلَى وَرَبِّي لَتُبْعَثُنَّ ثُمَّ لَتُنَبَّؤُنَّ بِمَا عَمِلْتُمْ ] ئەی محمد صلى الله علیه وسلم بڵێ: بەڵێ سوێند بێت بە پەروەردگارم بە دڵنیایی ئێوە زیندوو ئەكرێنەوە پاشان هەواڵتان پێ ئەدرێ بەو كردەوانەی كە لە دونیادا كردووتانە وە سزا وەرئەگرن لەسەری [ وَذَلِكَ عَلَى اللَّهِ يَسِيرٌ (٧) ] وە ئەمەیش لای خوای گەورە زۆر ئاسانە كە زیندووتان بكاتەوەو لێپرسینەوەتان لەگەڵدا بكات و سزاتان بدات، ئەمە سێیەم ئایەتە كە خواى گەورە فەرمان بە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم دەكات كە سوێند بخوات بە خواى گەورە لەسەر زیندوو بوونەوە، ئایەتى یەكەم لە سوورەتى (یونس/ ٥٣) [ وَيَسْتَنْبِئُونَكَ أَحَقٌّ هُوَ قُلْ إِي وَرَبِّي إِنَّهُ لَحَقٌّ وَمَا أَنْتُمْ بِمُعْجِزِينَ (٥٣) ]. ئایەتى دووەم لە سوورەتى (سەبەء/ ٣) [ وَقَالَ الذين كَفَرُواْ لاَ تَأْتِينَا الساعة قُلْ بلى وَرَبِّي لَتَأْتِيَنَّكُمْ ]. info
التفاسير:

external-link copy
8 : 64

فَـَٔامِنُواْ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ وَٱلنُّورِ ٱلَّذِيٓ أَنزَلۡنَاۚ وَٱللَّهُ بِمَا تَعۡمَلُونَ خَبِيرٞ

[ فَآمِنُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ وَالنُّورِ الَّذِي أَنْزَلْنَا ] بۆیە ئیمان بێنن بە خوای گەورەو پێغەمبەرەكەی و صلى الله علیه وسلم بەو نوورو ڕووناكییەش كە قورئانی پیرۆزە دامان گرتووە [ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ (٨) ] وە خوای گەورە بە كردەوەكانی ئێوە زۆر زانیاریەكی وردی هەیەو هیچ شتێكی لێ ناشاردرێتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
9 : 64

يَوۡمَ يَجۡمَعُكُمۡ لِيَوۡمِ ٱلۡجَمۡعِۖ ذَٰلِكَ يَوۡمُ ٱلتَّغَابُنِۗ وَمَن يُؤۡمِنۢ بِٱللَّهِ وَيَعۡمَلۡ صَٰلِحٗا يُكَفِّرۡ عَنۡهُ سَيِّـَٔاتِهِۦ وَيُدۡخِلۡهُ جَنَّٰتٖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَآ أَبَدٗاۚ ذَٰلِكَ ٱلۡفَوۡزُ ٱلۡعَظِيمُ

ماناى (تەغابون) [ يَوْمَ يَجْمَعُكُمْ لِيَوْمِ الْجَمْعِ ذَلِكَ يَوْمُ التَّغَابُنِ ] خوای گەورە هەمووتان كۆ ئەكاتەوە لە ڕۆژی كۆكردنەوە كە ڕۆژی قیامەتەو ئەو ڕۆژە ڕۆژی (تەغابونە)، ناوێكە لە ناوەكانی قیامەت، واتە: لەو ڕۆژەدا جیاكارى لە نێوان خەڵكیدا دەردەكەوێت: كافران كوفریان هەڵبژاردووەو كردەوەیان كەم ئەكات و زەرەر دەكەن و بۆ دۆزەخ بەڕێ دەكرێن، وە باوەڕداران ئیمانیان هەڵبژاردووەو كردەوەیان زیاد دەكات و قازانج دەكەن و بەرەو بەهەشت بەڕێ دەكرێن، یاخود بەهەشتییەكان عەقڵى دۆزەخییەكان بەكەم دەزانن كە كوفریان هەڵبژاردووە بەسەر ئیماندا، یاخود زۆرێك لە خەڵكى بێئاگا بوونە لەم رۆژەو لەیادیان كردووەو پەشیمان دەبنەوە بەڵام پەشیمانى دادیان نادات و سوودیان پێ ناگەیەنێت [ وَمَنْ يُؤْمِنْ بِاللَّهِ وَيَعْمَلْ صَالِحًا يُكَفِّرْ عَنْهُ سَيِّئَاتِهِ ] وە هەر كەسێك ئیمان بە خوای گەورە بێنێ وە كردەوەی چاك بكات ئەوە خوای گەورە لە تاوانەكانی ئەبوورێ وە تاوانەكانی بۆ ئەسڕێتەوە, یاخود كەسێكە تووشی بەڵاو موسیبەت ئەبێ بزانێ لەلایەن خوای گەورەیەو ئارام بگرێ و ڕازی بێ, ئەوە خوای گەورە لە تاوانەكانی خۆش ئەبێت [ وَيُدْخِلْهُ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا أَبَدًا ] وە ئەیخاتە ناو بەهەشتەوە كـە پڕە لـە باخ و باخات كـە جۆگەلە ئاو بە ژێر باخ و دارو خانووەكانیاندا ئەڕوات بە هەمیشەیی و بە نەمری تیایدا ئەمێننەوە [ ذَلِكَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ (٩) ] ئا ئەمە بردنەوەی هەرە گەورەیە هیچ بردنەوەیەك لەمە گەورەتر نییە info
التفاسير: