ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន

external-link copy
5 : 62

مَثَلُ ٱلَّذِينَ حُمِّلُواْ ٱلتَّوۡرَىٰةَ ثُمَّ لَمۡ يَحۡمِلُوهَا كَمَثَلِ ٱلۡحِمَارِ يَحۡمِلُ أَسۡفَارَۢاۚ بِئۡسَ مَثَلُ ٱلۡقَوۡمِ ٱلَّذِينَ كَذَّبُواْ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِۚ وَٱللَّهُ لَا يَهۡدِي ٱلۡقَوۡمَ ٱلظَّٰلِمِينَ

نمونەى جولەكە [ مَثَلُ الَّذِينَ حُمِّلُوا التَّوْرَاةَ ثُمَّ لَمْ يَحْمِلُوهَا كَمَثَلِ الْحِمَارِ يَحْمِلُ أَسْفَارًا ] جوولەكە كە تەوراتیان وەرگرت بۆ كارپێكردن پاشان وەكو خۆى هەڵیان نەگرت و كاریان پێ نەكردو دەستكاریان كرد نموونەی ئەمانە وەكو نموونەی گوێدرێژێك وایە كە بارێك كتێب هەڵبگرێ نازانێ كە لەسەرى یەوە چەندێك زانست و كتێبی بەنرخى تیادایەو لێى سوودمەند نابێت [ بِئْسَ مَثَلُ الْقَوْمِ الَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِ اللَّهِ ] كە ئەمەیش خراپترین نموونەی قەومێكە كە ئایەتەكانی خوای گەورە بە درۆ ئەزانن [ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ (٥) ] وە خوای گەورە بەڕاستی هیدایەتی ئەو كەسانە نادات كە ستەمكارن . info
التفاسير: