ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន

លេខ​ទំព័រ:close

external-link copy
6 : 60

لَقَدۡ كَانَ لَكُمۡ فِيهِمۡ أُسۡوَةٌ حَسَنَةٞ لِّمَن كَانَ يَرۡجُواْ ٱللَّهَ وَٱلۡيَوۡمَ ٱلۡأٓخِرَۚ وَمَن يَتَوَلَّ فَإِنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلۡغَنِيُّ ٱلۡحَمِيدُ

[ لَقَدْ كَانَ لَكُمْ فِيهِمْ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ لِمَنْ كَانَ يَرْجُو اللَّهَ وَالْيَوْمَ الْآخِرَ ] بە دڵنیایی ئیبراهیم صلى الله علیه وسلم و شوێنكەوتوانی پێشەنگ و پێشەواو مامۆستای باش بوون بۆ ئێوە, بەڵام بۆ هەر كەسێك كە ئومێدی هەبێ بە گەیشتن بە خوای گەورە لە ڕۆژی قیامەت وە باوەڕی بەخواو ڕۆژی دوایی هەبێ [ وَمَنْ يَتَوَلَّ فَإِنَّ اللَّهَ هُوَ الْغَنِيُّ الْحَمِيدُ (٦) ] وە هەر كەسێكیش پشت هەڵبكات لە فەرمان و گوێڕایەڵى خواى گەورە ئەوا خوای گەورە زۆر دەوڵەمەندو بێ پێویستە لە دروستكراوەكانی, وە سوپاسكراوە لەلای دۆستەكانی. info
التفاسير:

external-link copy
7 : 60

۞ عَسَى ٱللَّهُ أَن يَجۡعَلَ بَيۡنَكُمۡ وَبَيۡنَ ٱلَّذِينَ عَادَيۡتُم مِّنۡهُم مَّوَدَّةٗۚ وَٱللَّهُ قَدِيرٞۚ وَٱللَّهُ غَفُورٞ رَّحِيمٞ

[ عَسَى اللَّهُ أَنْ يَجْعَلَ بَيْنَكُمْ وَبَيْنَ الَّذِينَ عَادَيْتُمْ مِنْهُمْ مَوَدَّةً ] بە دڵنیایى خوای گەورە ڕۆژێك لە ڕۆژان خۆشەویستی دەخاتە نێوانی ئێوەو ئەوانەی كە دژایەتیتان كردوون لە كافران بەوەی كە ئەوان موسڵمان دەبن، وەكو لە فەتحی مەككەدا خەڵكێكی زۆر موسڵمان بوو, پێشتر دوژمنی پێغەمبەری خوا بوون صلى الله علیه وسلم دواتر بوون بە خۆشەویستی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم ، (موقاتیل) ئەفەرمێ: لەسەر (ئەبو سوفیان) دابەزیوە كە موسڵمان بووەو یەكەم كەس بووە كە جەنگی هەڵگەڕاوەكانی كردووە, وە (ئوم حەبیبەی كچی) بە پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم بەخشیووە, وە (موعاویەی) كوڕیشی بووە بە نووسەری وەحی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم [ وَاللَّهُ قَدِيرٌ ] وە خوای گەورە زۆر تواناو دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێكدا هەیە [ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ (٧) ] وە خوای گەورە زۆر لێخۆشبوو و بەڕەحم و بەزەییە . info
التفاسير:

external-link copy
8 : 60

لَّا يَنۡهَىٰكُمُ ٱللَّهُ عَنِ ٱلَّذِينَ لَمۡ يُقَٰتِلُوكُمۡ فِي ٱلدِّينِ وَلَمۡ يُخۡرِجُوكُم مِّن دِيَٰرِكُمۡ أَن تَبَرُّوهُمۡ وَتُقۡسِطُوٓاْ إِلَيۡهِمۡۚ إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلۡمُقۡسِطِينَ

چاكە كردن لەگەڵ كافراندا [ لَا يَنْهَاكُمُ اللَّهُ عَنِ الَّذِينَ لَمْ يُقَاتِلُوكُمْ فِي الدِّينِ وَلَمْ يُخْرِجُوكُمْ مِنْ دِيَارِكُمْ أَنْ تَبَرُّوهُمْ وَتُقْسِطُوا إِلَيْهِمْ ] (قوتەیلە) ى دایكى (ئەسمائى كچى ئەبو بەكر) هات بۆ لاى و هەندێك دیارى بۆ هێنا كە هێشتا كافر بوو، (ئەسمائیش) لێى وەرنەگرت تا پرسیارى لە (عائیشە)ى خوشكى كردو ئەویش پرسیارى بۆ كرد، پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم فەرمووى: پەیوەندى لەگەڵ دایكتدا بگەیەنە، وە خواى گەورە ئەم ئایەتەى دابەزاند: خوای گەورە قەدەغەو بەرهەڵستیتان لێ ناكات لە چاكە كردن و دادپەروەر بوون و ستەم نەكردن لەو كەسانەی كە كوشتاری ئێوەیان نەكردووە لەبەر دینەكەتان، وە ئێوەیان لە ماڵ و حاڵی خۆتان دەرنەكردووە [ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُقْسِطِينَ (٨) ] بەڕاستی خوای گەورە ئەو كەسانەی خۆش ئەوێ كە دادپەروەرن, تەنانەت لەگەڵ كافرانیشدا . info
التفاسير:

external-link copy
9 : 60

إِنَّمَا يَنۡهَىٰكُمُ ٱللَّهُ عَنِ ٱلَّذِينَ قَٰتَلُوكُمۡ فِي ٱلدِّينِ وَأَخۡرَجُوكُم مِّن دِيَٰرِكُمۡ وَظَٰهَرُواْ عَلَىٰٓ إِخۡرَاجِكُمۡ أَن تَوَلَّوۡهُمۡۚ وَمَن يَتَوَلَّهُمۡ فَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلظَّٰلِمُونَ

[ إِنَّمَا يَنْهَاكُمُ اللَّهُ عَنِ الَّذِينَ قَاتَلُوكُمْ فِي الدِّينِ وَأَخْرَجُوكُمْ مِنْ دِيَارِكُمْ وَظَاهَرُوا عَلَى إِخْرَاجِكُمْ أَنْ تَوَلَّوْهُمْ ] بەڵام خوای گەورە تەنها نەهیتان لێ ئەكات سەبارەت بەو كەسانەی كە كوشتاری ئێوەیان كردووە لە پێناو دینەكەتاندا، وە ئێوەیان لە ماڵ و حاڵی خۆتان دەركردووەو پشتیوانی كافرانیان كردووە لەسەر كوشتار كردن و دەركردنی ئێوە خوای گەورە رێگریتان لێ ئەكات كە ئەوانەتان خۆش نەوێ وە نەیانكەنە دۆست و پشتیوان و سەرخەری خۆتان [ وَمَنْ يَتَوَلَّهُمْ فَأُولَئِكَ هُمُ الظَّالِمُونَ (٩) ] وە هەر كەسێك ئەوانی خۆش بوێ وە ئەوان سەربخات و پشتیوانیان بكات بەڕاستی ئەوانە زاڵم و ستەمكارن . info
التفاسير:

external-link copy
10 : 60

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِذَا جَآءَكُمُ ٱلۡمُؤۡمِنَٰتُ مُهَٰجِرَٰتٖ فَٱمۡتَحِنُوهُنَّۖ ٱللَّهُ أَعۡلَمُ بِإِيمَٰنِهِنَّۖ فَإِنۡ عَلِمۡتُمُوهُنَّ مُؤۡمِنَٰتٖ فَلَا تَرۡجِعُوهُنَّ إِلَى ٱلۡكُفَّارِۖ لَا هُنَّ حِلّٞ لَّهُمۡ وَلَا هُمۡ يَحِلُّونَ لَهُنَّۖ وَءَاتُوهُم مَّآ أَنفَقُواْۚ وَلَا جُنَاحَ عَلَيۡكُمۡ أَن تَنكِحُوهُنَّ إِذَآ ءَاتَيۡتُمُوهُنَّ أُجُورَهُنَّۚ وَلَا تُمۡسِكُواْ بِعِصَمِ ٱلۡكَوَافِرِ وَسۡـَٔلُواْ مَآ أَنفَقۡتُمۡ وَلۡيَسۡـَٔلُواْ مَآ أَنفَقُواْۚ ذَٰلِكُمۡ حُكۡمُ ٱللَّهِ يَحۡكُمُ بَيۡنَكُمۡۖ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٞ

[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا جَاءَكُمُ الْمُؤْمِنَاتُ مُهَاجِرَاتٍ فَامْتَحِنُوهُنَّ ] لە رێككەوتننامەى حودەیبیە پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم لەگەڵ كافران رێككەوت كە ئەگەر كافرێك موسڵمان بوو هات بۆ لاى موسڵمانان دەبێت بۆیان بگەڕێننەوەو وەری نەگرن، كاتێك كە (أم كلثوم عقبة بن أبي معيط) كۆچى كرد بۆ مەدینە هەردوو براكەى (عەمارەو وەلید) هاتن بۆ لاى پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم تا بۆیان بگەڕێنێتەوە، خواى گەورە ئەم ئایەتەى دابەزاندو ئافرەتانى لەو رێككەوتننامەیە جیا كردەوە (الصحيح المُسنَد) وە فەرمووى: ئەی باوەڕداران ئەگەر ئافرەتانی باوەڕداران لەناو كافرانەوە كۆچیان كردو هاتن بۆ لای ئێوە ئەوە ئێوە تاقییان بكەنەوە بزانن تا چ ڕادەیەك ئەیانەوێ موسڵمان بن, تاقیكردنەوەیشیان ئەوە بووە كە پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم سوێندی ئەدان بە خوای گەورە لەبەر ڕق لێبوون لە مێردەكەی دەرنەچووەو لە مێردەكەى راینەكردووە، وە لەبەر خۆشەویستی زەوی و شارەكە كۆچی نەكردووەو بۆ دونیا نەهاتووە بەڵكو تەنها لەبەر خۆشەویستی خواو پێغەمبەرو صلى الله علیه وسلم سەرخستنی دینی خوای گەورە هاتووە كە ئەوە سوێند خواردن و تاقیكردنەوەیان بووە، (بەم ئایەتە سوننەتەكە نەسخ بوەوە یان تایبەتى كرد) [ اللَّهُ أَعْلَمُ بِإِيمَانِهِنَّ ] خوای گەورە خۆی زاناترە بە ئیمانی ئەوان ئایا لەبەر چی هاتوونەو كۆچیان كردووە [ فَإِنْ عَلِمْتُمُوهُنَّ مُؤْمِنَاتٍ فَلَا تَرْجِعُوهُنَّ إِلَى الْكُفَّارِ ] وە كە زانیتان و بۆتان دەركەوت ئەم ئافرەتانە باوەڕدارن ئەوا مەیانگەڕێننەوە بۆ مەككە بۆ لای مێردە كافرەكانیان [ لَا هُنَّ حِلٌّ لَهُمْ وَلَا هُمْ يَحِلُّونَ لَهُنَّ ] نە ئەم ئافرەتە باوەڕدارانە حەڵاڵن بۆ ئەو پیاوە كافرانە نە ئەوانیش حەڵاڵن بۆ ئەمان، واتە: ئافرەتی باوەڕدار حەرامە شوو بە كافر بكات و لەلای كافر بمێنێتەوە, وە كە موسڵمان بوو ئەبێ لە پیاوەكەی جیا بكرێتەوە، كە لەسەرەتاى ئیسلامدا دروست بوو لاى بمێنێتەوە، (ئەبولعاصى كوڕى رەبیع) مێردى زەینەبى كچى پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم كافر بوو لە جەنگى (بەدر) بە دیلى كەوتە دەست موسڵمانان، كە بە پارە ئازاد كران زەینەب ملوانكەیەكى نارد كە خەدیجەى دایكى بە دیارى پێى دابوو، كە پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم بینى ناسییەوە زۆر دڵى نەرم بوو، فەرمووى: ئەگەر دەتانەوێت ئەم دیلەى بۆ ئازاد بكەن، ئەوانیش رازى بوون و پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم ئازادى كرد بەو مەرجەى كە رۆیشتەوە زەینەبى بۆ بنێرێت، ئەویش لەگەڵ (زەیدى كوڕى حاریسە) بۆى نارد، وە شەش ساڵ دواى ئەوە مێردەكەى موسڵمان بوو پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم زەینەبى بۆ گەڕاندەوە بە مارەبڕینەكەى پێشوو، وە مارەیى و شایەتیشى بۆ دانەنا [ وَآتُوهُمْ مَا أَنْفَقُوا ] وە ئەو پیاوە كافرانە كە ئافرەتەكانیان موسڵمان بوونەو هاتوونە ئێوە مارەییەكان بۆ پیاوە كافرەكان بگەڕێننەوە [ وَلَا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ أَنْ تَنْكِحُوهُنَّ إِذَا آتَيْتُمُوهُنَّ أُجُورَهُنَّ ] لە دوای ئەوە كە مارەییتان بۆ مێردە كافرەكانیان گەڕاندەوە هیچ شتێكتان لەسەر نییە كە ئەو ئافرەتە باوەڕدارانە بخوازن بە مەرجێك ئەگەر مارەییان بۆ دابنێن وە عیددەیان تەواو بێت. حەرامێتى هاوسەرگیرى لەگەڵ كافراندا [ وَلَا تُمْسِكُوا بِعِصَمِ الْكَوَافِرِ ] وە ئێوە با ئافرەتی كافرتان لەلا نەمێنێ, كە لە پێشتردا دروست بووە پیاوی موسڵمان ئافرەتی كافر بهێنێ بەڵام كە ئەو ئایەتە دابەزی ئیتر خواى گەورە حەرامی كرد كە پیاوی موسڵمان ئافرەتی كافر بهێنێت، یان هەیبێ بیهێڵێتەوە بەڵكو ئەبێ لێی جیابێتەوە، ئیمامی عومەر دوو خێزانى كافرى هەبوو هەردووكی تەڵاق دان و لێیان جیا بووەوە, یەكێكیان (معاویەى كوڕى ئەبو سوفیان) مارەى كرد، ئەوى تریشیان (سەفوانى كوڕى ئومەییە) مارەى كرد، تەنها ئەهلی كتاب نەبێ كە پیاوی موسڵمان دروستە ئافرەتی ئەهلی كتاب بێنێ ئەگەر داوێن پاك بوون [ وَاسْأَلُوا مَا أَنْفَقْتُمْ ] وە ئەگەر ئافرەتێكی موسڵمان هەڵگەڕایەوەو كافر بوو چوو بۆ مەككە ئەوا ئێوە داوای مارەییەكەتان لە كافران بكەن [ وَلْيَسْأَلُوا مَا أَنْفَقُوا ] وە ئەوانیش ئەگەر خێزانێكیان موسڵمان بوو هاتە ناو موسڵمانان با داوای مارەیی بكەن و ئێوە بۆیان بنێرن [ ذَلِكُمْ حُكْمُ اللَّهِ يَحْكُمُ بَيْنَكُمْ ] ئەمە حوكم و بڕیاری خوای گەورەیە بڕیار لە نێوانتاندا دەدات بە گەڕانەوەی مارەیی لە هەردوو لاوە لە پاش صوڵحی (حودەیبیە) [ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ (١٠) ] وە خوای گەورە زۆر زاناو كاربەجێیە . info
التفاسير:

external-link copy
11 : 60

وَإِن فَاتَكُمۡ شَيۡءٞ مِّنۡ أَزۡوَٰجِكُمۡ إِلَى ٱلۡكُفَّارِ فَعَاقَبۡتُمۡ فَـَٔاتُواْ ٱلَّذِينَ ذَهَبَتۡ أَزۡوَٰجُهُم مِّثۡلَ مَآ أَنفَقُواْۚ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ ٱلَّذِيٓ أَنتُم بِهِۦ مُؤۡمِنُونَ

[ وَإِنْ فَاتَكُمْ شَيْءٌ مِنْ أَزْوَاجِكُمْ إِلَى الْكُفَّارِ فَعَاقَبْتُمْ فَآتُوا الَّذِينَ ذَهَبَتْ أَزْوَاجُهُمْ مِثْلَ مَا أَنْفَقُوا ] وە ئەگەر هاتوو ئێوە یەكێك لە خێزانەكانتان لە دەست چوو بەوەی كە لە دینی ئیسلام هەڵگەڕایەوەو گەڕایەوە بۆ مەككە بۆ لای كافران, وە ئێوە ئەگەر هاتوو غەنیمەتان دەستكەوت ئەوە لەو غەنیمەت و مـاڵـەی كـافران كـە لـە جەنگ دەستتان ئەكەوێ لەوە مارەیى بۆ ئەو پیاوانە بدەن، چونكە كافران پەیوەست نەبوون بەو بڕیارە، ئەگەر ئافرەتێك لەوان بهاتایە بۆ ناو موسڵمانان ئەمان مارەییان بۆ پیاوە كافرەكەى دەگەڕاندەوە، بەڵام ئافرەتێك لە موسڵمانان بچوایا بۆ ناو كافران ئەوان مارەییان ناگەڕاندەوە بۆ پیاوە موسڵمانەكە [ وَاتَّقُوا اللَّهَ الَّذِي أَنْتُمْ بِهِ مُؤْمِنُونَ (١١) ] وە تەقوای ئەو خوایە بكەن كە ئێوە باوەڕتان پێی هێناوە . info
التفاسير: