ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន

external-link copy
17 : 57

ٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّ ٱللَّهَ يُحۡيِ ٱلۡأَرۡضَ بَعۡدَ مَوۡتِهَاۚ قَدۡ بَيَّنَّا لَكُمُ ٱلۡأٓيَٰتِ لَعَلَّكُمۡ تَعۡقِلُونَ

[ اعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ يُحْيِ الْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَا ] ئێوه‌ بزانن به‌ڕاستی خوای گه‌وره‌ ئه‌و زه‌ویه‌ مردووه‌ له‌ پاش ئه‌وه‌ی كه‌ ڕه‌قه‌ خوای گه‌وره‌ بارانی بۆ ئه‌بارێنێ وه‌ زیندووی ئه‌كاته‌وه‌، وه‌ هه‌ر ئه‌و خوایه‌ش توانای هه‌یه‌ ئێوه‌ له‌ دوای مردن زیندوو بكاته‌وه‌، یان له‌ دوای دڵڕه‌قی دڵتان نه‌رم بكات به‌ زیكرو یادی خوای گه‌وره‌و به‌ قورئان خوێندن [ قَدْ بَيَّنَّا لَكُمُ الْآيَاتِ لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ (١٧) ] ئێمه‌ ئایه‌ته‌كانی خۆمانتان به‌م شێوازه‌ بۆ ڕوون ئه‌كه‌ینه‌وه‌ به‌ڵكو بیر بكه‌نه‌وه‌و تێ بگه‌ن و په‌ندو ئامۆژگاری وه‌ربگرن. info
التفاسير: