ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន

លេខ​ទំព័រ:close

external-link copy
16 : 50

وَلَقَدۡ خَلَقۡنَا ٱلۡإِنسَٰنَ وَنَعۡلَمُ مَا تُوَسۡوِسُ بِهِۦ نَفۡسُهُۥۖ وَنَحۡنُ أَقۡرَبُ إِلَيۡهِ مِنۡ حَبۡلِ ٱلۡوَرِيدِ

{زانیاری فراوانی خوای گەورە} [ وَلَقَدْ خَلَقْنَا الْإِنْسَانَ وَنَعْلَمُ مَا تُوَسْوِسُ بِهِ نَفْسُهُ ] وه‌ به‌ دڵنیایی ئێمه‌ مرۆڤمان دروست كردووه‌ وه‌ ئه‌زانین چ وه‌سوه‌سه‌و خه‌یاڵاتێك به‌ دڵ و مێشكیدا دێت [ وَنَحْنُ أَقْرَبُ إِلَيْهِ مِنْ حَبْلِ الْوَرِيدِ (١٦) ] وه‌ فریشته‌كانی ئێمه‌ له‌ مرۆڤ نزیكترن له‌ شاده‌ماری ملی. info
التفاسير:

external-link copy
17 : 50

إِذۡ يَتَلَقَّى ٱلۡمُتَلَقِّيَانِ عَنِ ٱلۡيَمِينِ وَعَنِ ٱلشِّمَالِ قَعِيدٞ

[ إِذْ يَتَلَقَّى الْمُتَلَقِّيَانِ عَنِ الْيَمِينِ وَعَنِ الشِّمَالِ قَعِيدٌ (١٧) ] كاتێك كه‌ ئه‌و دوو فریشته‌یه‌ كه‌ كرده‌وه‌كانی مرۆڤ ئه‌پارێزن و ئه‌ینووسن به‌ یه‌كتری ئه‌گه‌ن و له‌لای ڕاست و چه‌په‌وه‌ دانیشتوونه‌، ئه‌وه‌ى لاى راست چاكه‌ ده‌نوسێت و ئه‌وه‌ى لاى چه‌پ خراپه‌ ده‌نوسێت. info
التفاسير:

external-link copy
18 : 50

مَّا يَلۡفِظُ مِن قَوۡلٍ إِلَّا لَدَيۡهِ رَقِيبٌ عَتِيدٞ

{هەموو وتەیەك دەنوسرێت} [ مَا يَلْفِظُ مِنْ قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيدٌ (١٨) ] هیچ وته‌یه‌ك له‌ ده‌م مرۆڤـ نایه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ ئیلا ئه‌و دوو فریشته‌یه‌ چاودێرو ئاماده‌ن و ده‌ینوسن، یان وتراوه‌: یه‌كێكیان ناوی (ره‌قیب)ه‌ و ئه‌وی تریان ناوی (عه‌تید)ه‌، (ئیمامى ئه‌حمه‌د) له‌ نه‌خۆشى سه‌ره‌مه‌رگه‌كه‌یدا نركه‌نرك و ناڵه‌ناڵى ده‌كرد، پێى وترا (تاوس) ده‌فه‌رمێت: فریشته‌ هه‌موو شتێك ده‌نوسێت ته‌نانه‌ت نركه‌نرك و ناڵه‌ناڵیش، له‌ پاش ئه‌وه‌ (ئیمامى ئه‌حمه‌د) نركه‌ى نه‌كرد تا كۆچى دوایی كرد. info
التفاسير:

external-link copy
19 : 50

وَجَآءَتۡ سَكۡرَةُ ٱلۡمَوۡتِ بِٱلۡحَقِّۖ ذَٰلِكَ مَا كُنتَ مِنۡهُ تَحِيدُ

[ وَجَاءَتْ سَكْرَةُ الْمَوْتِ بِالْحَقِّ ذَلِكَ مَا كُنْتَ مِنْهُ تَحِيدُ (١٩) ] وه‌ سه‌ختی و سه‌غڵه‌تی گیانكێشان هات كه‌ شتێكی حه‌قه‌ له‌ كاتی مردندا كه‌ ئه‌مه‌ ئه‌و مردنه‌ بوو كه‌ تۆ لێی ڕات ئه‌كرد. info
التفاسير:

external-link copy
20 : 50

وَنُفِخَ فِي ٱلصُّورِۚ ذَٰلِكَ يَوۡمُ ٱلۡوَعِيدِ

[ وَنُفِخَ فِي الصُّورِ ذَلِكَ يَوْمُ الْوَعِيدِ (٢٠) ] وه‌ كه‌ ئیسرافیل فووی دووه‌م ئه‌كات به‌ كه‌ڕه‌نادا ئا ئه‌مه‌ ڕۆژی زیندوو بوونه‌وه‌و هه‌ڕه‌شه‌ كردنه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ كافران پێ كردبوو. info
التفاسير:

external-link copy
21 : 50

وَجَآءَتۡ كُلُّ نَفۡسٖ مَّعَهَا سَآئِقٞ وَشَهِيدٞ

[ وَجَاءَتْ كُلُّ نَفْسٍ مَعَهَا سَائِقٌ وَشَهِيدٌ (٢١) ] وه‌ هه‌موو نه‌فسێكیش كاتێك كه‌ دێت دوو فریشته‌ی له‌گه‌ڵدایه‌ كه‌ یه‌كێكیان ڕایئه‌كێشێ بۆ گۆڕه‌پانى كۆبوونه‌وه‌، وه‌ ئه‌وی تریش شایه‌تی له‌سه‌ر ئه‌دات، یاخود وتراوه‌: سائیقه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كرده‌وه‌ی خراپ ئه‌نووسێ، شاهیده‌كه‌ كرده‌وه‌ی چاك ئه‌نووسێت، یاخود وتراوه‌: سائیقه‌كه‌ فریشته‌یه‌و شاهیده‌كه‌ كرده‌وه‌كه‌یه‌تى، یان مرۆڤ خۆیه‌تى كه‌ شایه‌تى له‌سه‌ر خۆى ده‌دات. info
التفاسير:

external-link copy
22 : 50

لَّقَدۡ كُنتَ فِي غَفۡلَةٖ مِّنۡ هَٰذَا فَكَشَفۡنَا عَنكَ غِطَآءَكَ فَبَصَرُكَ ٱلۡيَوۡمَ حَدِيدٞ

[ لَقَدْ كُنْتَ فِي غَفْلَةٍ مِنْ هَذَا ] پێی ئه‌ڵێن: به‌ دڵنیایی تۆ بێئاگا بووی له‌م ڕۆژو له‌م سه‌ره‌نجامه‌ [ فَكَشَفْنَا عَنْكَ غِطَاءَكَ ] ئێستا ئه‌و په‌رده‌یه‌مان له‌سه‌ر چاوت لابرد [ فَبَصَرُكَ الْيَوْمَ حَدِيدٌ (٢٢) ] ئێستا چاوت زۆر تیژو به‌هێزه‌و هه‌موو شتێك ئه‌بینێ ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ دونیا لێته‌وه‌ نادیار بوو ئێستا هه‌مووی ئه‌بینێ. info
التفاسير:

external-link copy
23 : 50

وَقَالَ قَرِينُهُۥ هَٰذَا مَا لَدَيَّ عَتِيدٌ

[ وَقَالَ قَرِينُهُ هَذَا مَا لَدَيَّ عَتِيدٌ (٢٣) ] وه‌ هاوه‌ڵه‌ فریشته‌كه‌ى كه‌ له‌گه‌ڵێتی بۆ پاراستن و نوسینى كرده‌وه‌كانى، وه‌ ئه‌وه‌یش كه‌ رایده‌كێشێت بۆ گۆڕه‌پانى كۆبوونه‌وه‌ شایه‌تى له‌سه‌ر ده‌ده‌ن و ئه‌ڵێن: ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئه‌مه‌ ئه‌و كه‌سه‌یه‌ ئاماده‌مان كردووه‌و هێناومانه‌، یاخود په‌ڕاو و كتابی نامه‌ی كرده‌وه‌كانیمان هێناوه‌و ئاماده‌ كردووه‌ به‌بێ زیادو كه‌م. info
التفاسير:

external-link copy
24 : 50

أَلۡقِيَا فِي جَهَنَّمَ كُلَّ كَفَّارٍ عَنِيدٖ

{هەندێك لە سیفاتی كافران} [ أَلْقِيَا فِي جَهَنَّمَ كُلَّ كَفَّارٍ عَنِيدٍ (٢٤) ] خوای گه‌وره‌ش به‌ هه‌ردوو فریشته‌كه‌ ئه‌فه‌رمووێ: فڕێی بده‌نه‌ ناو دۆزه‌خه‌وه‌ هه‌موو كه‌سێك كه‌ زۆر كافرو زۆر عینادی كردبێ له‌ وه‌رگرتنی حه‌قدا. info
التفاسير:

external-link copy
25 : 50

مَّنَّاعٖ لِّلۡخَيۡرِ مُعۡتَدٖ مُّرِيبٍ

[ مَنَّاعٍ لِلْخَيْرِ مُعْتَدٍ مُرِيبٍ (٢٥) ] قه‌ده‌غه‌ی خێرو چاكه‌و مافه‌كانی كردبێ، وه‌ ده‌ستدرێژی و زوڵم و سته‌می كردبێت، وه‌ له‌ گوماندا بووبێت له‌ زیندوو بوونه‌وه‌و ڕۆژی قیامه‌ت یان له‌ دینی خوای گه‌وره‌. info
التفاسير:

external-link copy
26 : 50

ٱلَّذِي جَعَلَ مَعَ ٱللَّهِ إِلَٰهًا ءَاخَرَ فَأَلۡقِيَاهُ فِي ٱلۡعَذَابِ ٱلشَّدِيدِ

[ الَّذِي جَعَلَ مَعَ اللَّهِ إِلَهًا آخَرَ ] ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌دا خوایه‌كی تری بۆ خۆی بڕیار دابوو ئه‌یپه‌رست [ فَأَلْقِيَاهُ فِي الْعَذَابِ الشَّدِيدِ (٢٦) ] ده‌ى فڕێی بده‌نه‌ ناو سزایه‌كی زۆر سه‌خته‌وه‌. info
التفاسير:

external-link copy
27 : 50

۞ قَالَ قَرِينُهُۥ رَبَّنَا مَآ أَطۡغَيۡتُهُۥ وَلَٰكِن كَانَ فِي ضَلَٰلِۭ بَعِيدٖ

[ قَالَ قَرِينُهُ رَبَّنَا مَا أَطْغَيْتُهُ وَلَكِنْ كَانَ فِي ضَلَالٍ بَعِيدٍ (٢٧) ] ئینجا هاوه‌ڵه‌كه‌ی له‌ شه‌یتان به‌ڕائه‌تى لێده‌كات و ئه‌ڵێ: ئه‌ی په‌روه‌ردگار من ئه‌م كه‌سه‌م گومڕا نه‌كرد به‌ڵكو خۆی له‌ گومڕاییه‌كی زۆر ئاشكراو دووردا بوو. info
التفاسير:

external-link copy
28 : 50

قَالَ لَا تَخۡتَصِمُواْ لَدَيَّ وَقَدۡ قَدَّمۡتُ إِلَيۡكُم بِٱلۡوَعِيدِ

[ قَالَ لَا تَخْتَصِمُوا لَدَيَّ وَقَدْ قَدَّمْتُ إِلَيْكُمْ بِالْوَعِيدِ (٢٨) ] خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رمووێ: ئێوه‌ لێره‌ لای من مشتومڕو ده‌مه‌قاڵێ مه‌كه‌ن وه‌ پێشتر من هه‌ڕه‌شه‌م لێ كردبوون و پێغه‌مبه‌رانم بۆ ناردبوون وه‌ كتێبم بۆ دابه‌زاندبوون وه‌ ئاگاداری ئه‌م ڕۆژه‌م كردبوونه‌وه‌. info
التفاسير:

external-link copy
29 : 50

مَا يُبَدَّلُ ٱلۡقَوۡلُ لَدَيَّ وَمَآ أَنَا۠ بِظَلَّٰمٖ لِّلۡعَبِيدِ

[ مَا يُبَدَّلُ الْقَوْلُ لَدَيَّ وَمَا أَنَا بِظَلَّامٍ لِلْعَبِيدِ (٢٩) ] هیچ به‌ڵێن و وشه‌و بڕیار له‌لای من گۆڕانی به‌سه‌ردا نایات كه‌ ئه‌بێ سزای خۆتان بچێژن وه‌ منیش زوڵم و سته‌م له‌ به‌نده‌كان ناكه‌م هه‌ر كه‌سێك حه‌قی خۆی وه‌رئه‌گرێ له‌ پاش جێگیر كردنى به‌ڵگه‌ به‌سه‌رتاندا. info
التفاسير:

external-link copy
30 : 50

يَوۡمَ نَقُولُ لِجَهَنَّمَ هَلِ ٱمۡتَلَأۡتِ وَتَقُولُ هَلۡ مِن مَّزِيدٖ

[ يَوْمَ نَقُولُ لِجَهَنَّمَ هَلِ امْتَلَأْتِ وَتَقُولُ هَلْ مِنْ مَزِيدٍ (٣٠) ] له‌ ڕۆژی قیامه‌ت خوای گه‌وره‌ به‌ دۆزه‌خ ئه‌فه‌رمێت: ئایا پڕ بوویت؟ ئه‌ویش هه‌ر ئه‌ڵێ: ئایا زیاتر هه‌یه‌ بیهێنی، تا خوای گه‌وره‌ پێی پیرۆزی خۆی ئه‌خاته‌ ناو دۆزه‌خ ئه‌وكاته‌ دۆزه‌خ دێته‌وه‌ یه‌ك و ئه‌ڵێ به‌سه‌ به‌سه‌ پڕ بووم سوێند بێت به‌ عیززه‌ت و كه‌ره‌مت، وه‌كو له‌ فه‌رمووده‌ی صه‌حیحی پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - هاتووه‌. info
التفاسير:

external-link copy
31 : 50

وَأُزۡلِفَتِ ٱلۡجَنَّةُ لِلۡمُتَّقِينَ غَيۡرَ بَعِيدٍ

[ وَأُزْلِفَتِ الْجَنَّةُ لِلْمُتَّقِينَ غَيْرَ بَعِيدٍ (٣١) ] وه‌ به‌هه‌شتیش نزیك كراوه‌ته‌وه‌ له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌یان كردووه‌ وه‌ لێیان دوور نیه‌. info
التفاسير:

external-link copy
32 : 50

هَٰذَا مَا تُوعَدُونَ لِكُلِّ أَوَّابٍ حَفِيظٖ

[ هَذَا مَا تُوعَدُونَ لِكُلِّ أَوَّابٍ حَفِيظٍ (٣٢) ] ئه‌مه‌ ئه‌و به‌ڵێنانه‌یه‌ كه‌ پێتان دراوه‌ بۆ هه‌موو كه‌سێك كه‌ بۆ لای خوای گه‌وره‌ گه‌ڕابێته‌وه‌ به‌ ته‌وبه‌ كردن و ده‌ست هه‌ڵگرتن له‌ تاوان، وه‌ تاوانه‌كانی خۆی پاراستبێ و له‌ بیری نه‌كردبێ و ته‌وبه‌ی لێ كردبێ، یان به‌ڵین و په‌یمانى پاراستبێت و هه‌ڵینه‌وه‌شاندبێته‌وه‌. info
التفاسير:

external-link copy
33 : 50

مَّنۡ خَشِيَ ٱلرَّحۡمَٰنَ بِٱلۡغَيۡبِ وَجَآءَ بِقَلۡبٖ مُّنِيبٍ

[ مَنْ خَشِيَ الرَّحْمَنَ بِالْغَيْبِ وَجَاءَ بِقَلْبٍ مُنِيبٍ (٣٣) ] هه‌ر كه‌سێك له‌ خوای گه‌وره‌ ترسابێ به‌ نهێنی، وه‌ به‌ دڵێكی گه‌ڕاوه‌وه‌ بۆ لای خوای گه‌وره‌ هاتبێ. info
التفاسير:

external-link copy
34 : 50

ٱدۡخُلُوهَا بِسَلَٰمٖۖ ذَٰلِكَ يَوۡمُ ٱلۡخُلُودِ

[ ادْخُلُوهَا بِسَلَامٍ ] خوای گه‌وره‌ به‌م كه‌سانه‌ ئه‌فه‌رمووێ: بچنه‌ به‌هه‌شته‌وه‌ به‌ سه‌لامه‌تی پارێزراون له‌ سزا، وه‌ فریشته‌كان سه‌لامتان لێ ئه‌كه‌ن [ ذَلِكَ يَوْمُ الْخُلُودِ (٣٤) ] ئا ئه‌مه‌ ڕۆژی نه‌مری و هه‌میشه‌ییه‌. info
التفاسير:

external-link copy
35 : 50

لَهُم مَّا يَشَآءُونَ فِيهَا وَلَدَيۡنَا مَزِيدٞ

{بینینی خوای گەورە لە بەهەشتدا} [ لَهُمْ مَا يَشَاءُونَ فِيهَا وَلَدَيْنَا مَزِيدٌ (٣٥) ] هه‌ر شتێك كه‌ ئه‌وان ئاره‌زووی بكه‌ن و ویستیان لێ بێت و داوای بكه‌ن بۆیان هه‌یه‌و له‌ هیچ شتێك ناگه‌ڕێندرێنه‌وه‌، وه‌ زیاده‌یشمان هه‌یه‌ زیاتر له‌و نیعمه‌تانه‌ی كه‌ پێیان ئه‌درێ، وه‌ له‌ فه‌رمووده‌ی صه‌حیح هاتووه‌ كه‌ زیاده‌كه‌ بریتییه‌ له‌ بینینی خوای گه‌وره‌، خوای گه‌وره‌ هه‌موو رۆژانى جومعه‌ خۆی نیشانی به‌هه‌شتییه‌كان ئه‌دا كه‌ خۆشترین و گه‌وره‌ترین نیعمه‌ته‌. info
التفاسير: