ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន

محمد

external-link copy
1 : 47

ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ وَصَدُّواْ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ أَضَلَّ أَعۡمَٰلَهُمۡ

سووره‌تی محمد - صلی الله علیه وسلم - ، وه‌ سووره‌تی كوشتار كردنیشی پێ ده‌وترێت سووره‌تێكی مه‌ده‌نی یه‌ له‌ وته‌ی هه‌موو زانایان ته‌نها (ابن عباس و قه‌تاده‌و سه‌عیدی كوری جوبه‌یرو زه‌حاك) نه‌بێت كه‌ ده‌ڵێن: مه‌ككی یه‌ ته‌نها ئایه‌تی (١٣) نه‌بێت كه‌ له‌ رێگای كۆچ كردن دابه‌زی، (٣٨) ئایه‌ته‌ بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ الَّذِينَ كَفَرُوا وَصَدُّوا عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ أَضَلَّ أَعْمَالَهُمْ (١) ] ئه‌وانه‌ی كه‌ كافر بوونه‌ وه‌ ڕێگریان كردووه‌ له‌ دینه‌كه‌ی خوای گه‌وره‌ ئه‌وانه‌ ئه‌گه‌ر كرده‌وه‌ی چاكیشیان هه‌بوو بێت خوای گه‌وره‌ كرده‌وه‌كانیان به‌تاڵ و پووچه‌ڵ ئه‌كاته‌وه‌. info
التفاسير: