ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន

លេខ​ទំព័រ:close

external-link copy
15 : 46

وَوَصَّيۡنَا ٱلۡإِنسَٰنَ بِوَٰلِدَيۡهِ إِحۡسَٰنًاۖ حَمَلَتۡهُ أُمُّهُۥ كُرۡهٗا وَوَضَعَتۡهُ كُرۡهٗاۖ وَحَمۡلُهُۥ وَفِصَٰلُهُۥ ثَلَٰثُونَ شَهۡرًاۚ حَتَّىٰٓ إِذَا بَلَغَ أَشُدَّهُۥ وَبَلَغَ أَرۡبَعِينَ سَنَةٗ قَالَ رَبِّ أَوۡزِعۡنِيٓ أَنۡ أَشۡكُرَ نِعۡمَتَكَ ٱلَّتِيٓ أَنۡعَمۡتَ عَلَيَّ وَعَلَىٰ وَٰلِدَيَّ وَأَنۡ أَعۡمَلَ صَٰلِحٗا تَرۡضَىٰهُ وَأَصۡلِحۡ لِي فِي ذُرِّيَّتِيٓۖ إِنِّي تُبۡتُ إِلَيۡكَ وَإِنِّي مِنَ ٱلۡمُسۡلِمِينَ

{ئامۆژگارى كردن به‌ چاكه‌ كردن له‌گه‌ڵ دایك و باوك} [ وَوَصَّيْنَا الْإِنْسَانَ بِوَالِدَيْهِ إِحْسَانًا ] دایكی سه‌عد به‌ سه‌عدی وت: ئایا خوای گه‌وره‌ فه‌رمانی نه‌كردووه‌ به‌ گوێڕایه‌ڵی كردنی دایك و باوك؟ من ناخۆم و ناخۆمه‌وه‌ تا تۆ كوفر نه‌كه‌یت به‌ خوای گه‌وره‌، خواردن و خواردنه‌وه‌ی ناخوارد تا به‌زۆر ده‌میان ده‌كرده‌وه‌و خواردن و خواردنه‌وه‌یان پێده‌دا، خوای گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند: وه‌ ئێمه‌ ئامۆژگاری مرۆڤمان كردووه‌ به‌وه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ دایك و باوكیدا چاكه‌كار بێ [ حَمَلَتْهُ أُمُّهُ كُرْهًا وَوَضَعَتْهُ كُرْهًا ] دایكی كاتێك كه‌ ئه‌م منداڵه‌ هه‌ڵئه‌گرێ له‌ سكیدا زۆر تووشی ماندووبوون و ناڕه‌حه‌تی ئه‌بێت وه‌ كاتێكیش كه‌ ئه‌یبێت و دایئه‌نێت به‌هه‌مان شێوه‌ تووشی ماندووبوون و ناڕه‌حه‌تیه‌كی زۆر ئه‌بێت [ وَحَمْلُهُ وَفِصَالُهُ ثَلَاثُونَ شَهْرًا ] وه‌ هه‌ڵگرتن و له‌ شیر بڕینه‌وه‌ی سی مانگه‌، واته‌: دوو ساڵ شیری پێ ئه‌دات لای كه‌مترینی حه‌ملیش كه‌ منداڵ تیایدا دروست بێت و بژی شه‌ش مانگه‌ ئه‌وه‌ لای كه‌مه‌كه‌یه‌تی وه‌ هه‌یه‌ حه‌وت مانگ تا نۆ مانگ، (ابن عباس) ده‌فه‌رمێت: ئه‌گه‌ر ئافره‌ت له‌ نۆ مانگی منداڵی بوو ئه‌وا بیست و یه‌ك مانگ شیری پێده‌دات، وه‌ ئه‌گه‌ر له‌ حه‌وت مانگی بووی ئه‌وا بیست و سێ مانگ شیری پێده‌دات، وه‌ ئه‌گه‌ر له‌ شه‌ش مانگی بووی ئه‌وا دوو ساڵی ته‌واو شیری پێده‌دات [ حَتَّى إِذَا بَلَغَ أَشُدَّهُ وَبَلَغَ أَرْبَعِينَ سَنَةً ] تا ئه‌و منداڵه‌ گه‌وره‌ ئه‌بێت و ئه‌گاته‌ ئه‌وپه‌ڕی پێ گه‌یشتن له‌ عه‌قڵ و تێگه‌یشتن و هێزیدا وه‌ ئه‌گاته‌ چل ساڵی [ قَالَ رَبِّ أَوْزِعْنِي أَنْ أَشْكُرَ نِعْمَتَكَ الَّتِي أَنْعَمْتَ عَلَيَّ وَعَلَى وَالِدَيَّ ] ئه‌ڵێ: ئه‌ی په‌روه‌ردگار وه‌كو ئیلهام بیخه‌ره‌ دڵم و یارمه‌تیم بده‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ شوكری ئه‌و نیعمه‌ته‌ زۆرانه‌ی تۆ بكه‌م كه‌ ڕژاندووته‌ به‌سه‌ر مندا وه‌ به‌سه‌ر دایك و باوكمدا [ وَأَنْ أَعْمَلَ صَالِحًا تَرْضَاهُ ] وه‌ یارمه‌تیم بده‌ به‌وه‌ی كه‌ كرده‌وه‌ی چاك بكه‌م كرده‌وه‌یه‌ك كه‌ تۆ پێی ڕازی بیت [ وَأَصْلِحْ لِي فِي ذُرِّيَّتِي ] وه‌ له‌ نه‌وه‌كانیشم نه‌وه‌ی صاڵح و چاكم پێ ببه‌خشه‌ [ إِنِّي تُبْتُ إِلَيْكَ وَإِنِّي مِنَ الْمُسْلِمِينَ (١٥) ] من ته‌وبه‌ ئه‌كه‌م و ئه‌گه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ لای تۆ، وه‌ من یه‌كێكم له‌ موسڵمانان له‌وانه‌ی خۆیان ته‌سلیمی تۆ ئه‌كه‌ن، (ئه‌م ئایه‌ته‌ رێنماییه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ته‌مه‌نیان ده‌گاته‌ چل ساڵ ته‌وبه‌ نوێ بكه‌نه‌وه‌و عه‌زیمه‌تیان هه‌بێت به‌رده‌وام بن له‌سه‌ری). info
التفاسير:

external-link copy
16 : 46

أُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ نَتَقَبَّلُ عَنۡهُمۡ أَحۡسَنَ مَا عَمِلُواْ وَنَتَجَاوَزُ عَن سَيِّـَٔاتِهِمۡ فِيٓ أَصۡحَٰبِ ٱلۡجَنَّةِۖ وَعۡدَ ٱلصِّدۡقِ ٱلَّذِي كَانُواْ يُوعَدُونَ

[ أُولَئِكَ الَّذِينَ نَتَقَبَّلُ عَنْهُمْ أَحْسَنَ مَا عَمِلُوا ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئاوا ته‌وبه‌ ئه‌كه‌ن و بۆ لای خوای گه‌وره‌ ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ ئه‌مانه‌ باشترین كرده‌وه‌ چاكه‌كانیان له‌ دونیا لێوه‌رئه‌گرین و قبووڵی ئه‌كه‌ین [ وَنَتَجَاوَزُ عَنْ سَيِّئَاتِهِمْ ] وه‌ له‌ كرده‌وه‌ خراپه‌كانیان ئه‌بوورین و لێیان خۆش ئه‌بین [ فِي أَصْحَابِ الْجَنَّةِ ] وه‌ ئه‌مانه‌ ئه‌كه‌ینه‌ ناو كۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئه‌چنه‌ به‌هه‌شته‌وه‌ [ وَعْدَ الصِّدْقِ الَّذِي كَانُوا يُوعَدُونَ (١٦) ] ئه‌مه‌ ئه‌و به‌ڵێنه‌ ڕاستگۆیه‌یه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ له‌سه‌ر زمانی پێغه‌مبه‌رانه‌وه‌ به‌ باوه‌ڕداران و چاكه‌كارانی ئه‌دات، (ئیمامی عه‌لی) سێ جار سوێند ده‌خوات به‌ خوای گه‌وره‌ كه‌ (ئیمامی عوسمان و هاوه‌ڵانی) له‌و كه‌سانه‌ن كه‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ ده‌یانگرێته‌وه‌. info
التفاسير:

external-link copy
17 : 46

وَٱلَّذِي قَالَ لِوَٰلِدَيۡهِ أُفّٖ لَّكُمَآ أَتَعِدَانِنِيٓ أَنۡ أُخۡرَجَ وَقَدۡ خَلَتِ ٱلۡقُرُونُ مِن قَبۡلِي وَهُمَا يَسۡتَغِيثَانِ ٱللَّهَ وَيۡلَكَ ءَامِنۡ إِنَّ وَعۡدَ ٱللَّهِ حَقّٞ فَيَقُولُ مَا هَٰذَآ إِلَّآ أَسَٰطِيرُ ٱلۡأَوَّلِينَ

[ وَالَّذِي قَالَ لِوَالِدَيْهِ أُفٍّ لَكُمَا ] وه‌ كه‌سێكی خراپیش كه‌ به‌ دایك و باوكی ئه‌ڵێ ئۆف له‌ ده‌ستان و بێزاری ده‌رئه‌بڕێ [ أَتَعِدَانِنِي أَنْ أُخْرَجَ وَقَدْ خَلَتِ الْقُرُونُ مِنْ قَبْلِي ] ئایا ئێوه‌ هه‌واڵم پێ ئه‌ده‌ن له‌ناو قه‌بره‌كه‌م له‌ دوای مردن زیندوو ئه‌بمه‌وه‌و شتی وام پێ ئه‌ڵێن وه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ چه‌نده‌ها میلله‌تان و ئوممه‌تان له‌ پێش مندا مردوونه‌و كه‌سیش زیندوو نه‌بۆته‌وه‌و نه‌مان بینیوه‌، واته‌: به‌دووری ئه‌زانێ [ وَهُمَا يَسْتَغِيثَانِ اللَّهَ ] دایك و باوكه‌كه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ ده‌پاڕێنه‌وه‌و داوای فریاكه‌وتنی لێ ئه‌كه‌ن كه‌ هیدایه‌تی منداڵه‌كه‌یان بدات و پێی ئه‌ڵێن [ وَيْلَكَ آمِنْ ] هاوار بۆ خۆت ئیمان بێنه‌ به‌ خوای گه‌وره‌و به‌ زیندوو بوونه‌وه‌ [ إِنَّ وَعْدَ اللَّهِ حَقٌّ ] به‌ دڵنیایی به‌ڵێنی خوای گه‌وره‌ هه‌مووی حه‌قه‌و ته‌واوه‌و جێبه‌جێ ئه‌بێ [ فَيَقُولُ مَا هَذَا إِلَّا أَسَاطِيرُ الْأَوَّلِينَ (١٧) ] منداڵه‌كه‌یان ئه‌ڵێ ئه‌مه‌ هیچ شتێك نیه‌ ته‌نها سه‌رگوزشته‌و به‌سه‌رهاتی ئوممه‌تانی پێشتره‌و بۆ ئێمه‌ی ئه‌گێڕنه‌وه‌و هیچ حه‌قیقه‌تێكی نیه‌، (ئه‌م ئایه‌ته‌ گشتیه‌ بۆ هه‌موو منداڵێكی خراپ كه‌ وا بڵێت، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه‌ ده‌ڵێن له‌سه‌ر عبدالرحمن ی كوڕی ئه‌بو به‌كر دابه‌زیووه‌ هه‌ڵه‌یه‌، چونكه‌ ئه‌و دوای دابه‌زینی ئه‌م ئایه‌ته‌ موسڵمان بووه‌و به‌ چاكی موسڵمان بووه‌و یه‌كێك بووه‌ له‌ پیاوچاكانی سه‌رده‌می خۆی، وه‌ ئایه‌تی دواتریش زیاتر روونی ده‌كاته‌وه‌). info
التفاسير:

external-link copy
18 : 46

أُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ حَقَّ عَلَيۡهِمُ ٱلۡقَوۡلُ فِيٓ أُمَمٖ قَدۡ خَلَتۡ مِن قَبۡلِهِم مِّنَ ٱلۡجِنِّ وَٱلۡإِنسِۖ إِنَّهُمۡ كَانُواْ خَٰسِرِينَ

[ أُولَئِكَ الَّذِينَ حَقَّ عَلَيْهِمُ الْقَوْلُ فِي أُمَمٍ قَدْ خَلَتْ مِنْ قَبْلِهِمْ مِنَ الْجِنِّ وَالْإِنْسِ إِنَّهُمْ كَانُوا خَاسِرِينَ (١٨) ] ئه‌وانه‌ی كه‌ ئه‌م قسانه‌ ئه‌كه‌ن و خاوه‌نی ئه‌م بیروبۆچوونانه‌ن ئه‌مانه‌ سزای خوای گه‌وره‌یان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ ئه‌بێت وه‌ ده‌چنه‌ ناو كۆی هاوشێوه‌كانیان له‌ كافرانی ئوممه‌تانی پێش ئه‌مان كه‌ به‌ بێباوه‌ڕی ڕۆیشتوونه‌ له‌ جن و مرۆڤـ كه‌ به‌ڕاستی زه‌ره‌رمه‌ندی ڕاسته‌قینه‌ ئه‌م كه‌سانه‌ن كه‌ باوه‌ڕیان به‌ زیندوو بوونه‌وه‌ نیه‌. info
التفاسير:

external-link copy
19 : 46

وَلِكُلّٖ دَرَجَٰتٞ مِّمَّا عَمِلُواْۖ وَلِيُوَفِّيَهُمۡ أَعۡمَٰلَهُمۡ وَهُمۡ لَا يُظۡلَمُونَ

[ وَلِكُلٍّ دَرَجَاتٌ مِمَّا عَمِلُوا ] وه‌ هه‌ر یه‌كێك له‌ باوه‌ڕداران و كافرانیش پله‌ی خۆیان هه‌یه‌ لای خوای گه‌وره‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا به‌و كرده‌وانه‌ی كه‌ كردوویانه‌ چاك یان خراپ [ وَلِيُوَفِّيَهُمْ أَعْمَالَهُمْ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ (١٩) ] وه‌ ئه‌جرو پاداشت و سزای خۆیان به‌ ته‌واوی وه‌رئه‌گرن و كه‌س زوڵم و سته‌می لێ ناكرێ. info
التفاسير:

external-link copy
20 : 46

وَيَوۡمَ يُعۡرَضُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ عَلَى ٱلنَّارِ أَذۡهَبۡتُمۡ طَيِّبَٰتِكُمۡ فِي حَيَاتِكُمُ ٱلدُّنۡيَا وَٱسۡتَمۡتَعۡتُم بِهَا فَٱلۡيَوۡمَ تُجۡزَوۡنَ عَذَابَ ٱلۡهُونِ بِمَا كُنتُمۡ تَسۡتَكۡبِرُونَ فِي ٱلۡأَرۡضِ بِغَيۡرِ ٱلۡحَقِّ وَبِمَا كُنتُمۡ تَفۡسُقُونَ

[ وَيَوْمَ يُعْرَضُ الَّذِينَ كَفَرُوا عَلَى النَّارِ ] وه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا په‌رده‌ هه‌ڵئه‌گیرێ له‌به‌ر چاوی كافران و ئاگری دۆزه‌خ به‌ چاوی خۆیان ئه‌بینن وه‌ لێی نزیك ئه‌بنه‌وه‌ [ أَذْهَبْتُمْ طَيِّبَاتِكُمْ فِي حَيَاتِكُمُ الدُّنْيَا ] پێیان ئه‌ووترێ ئێوه‌ هه‌رچی شه‌هوه‌ت و ئاره‌زوو تاوان هه‌بوو له‌ دونیادا هه‌موویتان جێبه‌جێ كرد، واته‌: حه‌قی خۆتان له‌وێ وه‌رگرت [ وَاسْتَمْتَعْتُمْ بِهَا ] وه‌ له‌وێ ڕاتانبوارد [ فَالْيَوْمَ تُجْزَوْنَ عَذَابَ الْهُونِ بِمَا كُنْتُمْ تَسْتَكْبِرُونَ فِي الْأَرْضِ بِغَيْرِ الْحَقِّ وَبِمَا كُنْتُمْ تَفْسُقُونَ (٢٠) ] ئه‌مڕۆ ئێوه‌ سزا ئه‌درێن به‌ڵام سزایه‌ك كه‌ ریسواو زه‌لیل و سه‌رشۆڕ ئه‌كرێن تیایدا به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ له‌سه‌ر زه‌ویدا به‌ناحه‌ق خۆتان به‌گه‌وره‌ ئه‌زانی و عیباده‌تی خوای گه‌وره‌تان نه‌ئه‌كرد، وه‌ به‌هۆی ئه‌و له‌ڕێده‌رچوون و تاوانانه‌ی كه‌ ئه‌تانكرد. info
التفاسير: