ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន

external-link copy
21 : 45

أَمۡ حَسِبَ ٱلَّذِينَ ٱجۡتَرَحُواْ ٱلسَّيِّـَٔاتِ أَن نَّجۡعَلَهُمۡ كَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ سَوَآءٗ مَّحۡيَاهُمۡ وَمَمَاتُهُمۡۚ سَآءَ مَا يَحۡكُمُونَ

چاكەكاران و خراپەكاران یەكسان نین [ أَمْ حَسِبَ الَّذِينَ اجْتَرَحُوا السَّيِّئَاتِ أَنْ نَجْعَلَهُمْ كَالَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ ] ئایا ئەو كەسانەی كە كردەوەی خراپیان كردووە وا گومان دەبەن وەكو ئەو كەسانەیان سەیر ئەكەین و یەكسان ئەكەین كە ئیمانیان هێناوەو كردەوەی چاكیان كردووە!؟ نەخێر شتی وا نابێ [ سَوَاءً مَحْيَاهُمْ وَمَمَاتُهُمْ ] ئیتر لە ژیانی دونیادا بێت یان لە قیامەت و دوای مردنیان بێت یەكسان نین [ سَاءَ مَا يَحْكُمُونَ (٢١) ] بەڕاستی ئەمە خراپترین بڕیارە كە ئەیدەن كە ئەڵێن: ئێمە لەگەڵ باوەڕداراندا یەكسانین و جیاوازیمان نییە، پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم دەفەرمێت: (چۆن لە دڕك ترێ ناڕنرێت بەهەمان شێوە خراپەكاران پلەى چاكەكارانیان دەست ناكەوێت) . info
التفاسير: