ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន

external-link copy
34 : 40

وَلَقَدۡ جَآءَكُمۡ يُوسُفُ مِن قَبۡلُ بِٱلۡبَيِّنَٰتِ فَمَا زِلۡتُمۡ فِي شَكّٖ مِّمَّا جَآءَكُم بِهِۦۖ حَتَّىٰٓ إِذَا هَلَكَ قُلۡتُمۡ لَن يَبۡعَثَ ٱللَّهُ مِنۢ بَعۡدِهِۦ رَسُولٗاۚ كَذَٰلِكَ يُضِلُّ ٱللَّهُ مَنۡ هُوَ مُسۡرِفٞ مُّرۡتَابٌ

[ وَلَقَدْ جَاءَكُمْ يُوسُفُ مِنْ قَبْلُ بِالْبَيِّنَاتِ ] وه‌ پێش موسایش - صلی الله علیه وسلم - ئێوه‌ به‌ دڵنیایی یوسف پێغه‌مبه‌رتان بۆ هات - صلی الله علیه وسلم - به‌ به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكراو كۆمه‌لێك موعجیزه‌وه‌ [ فَمَا زِلْتُمْ فِي شَكٍّ مِمَّا جَاءَكُمْ بِهِ ] وه‌ به‌رده‌وام ئێوه‌ له‌ گوماندا بوون له‌و به‌ڵگه‌ ڕوون و ئاشكرایانه‌ی كه‌ بۆی هێنان وه‌ ئیمانتان پێی نه‌هێنا [ حَتَّى إِذَا هَلَكَ قُلْتُمْ لَنْ يَبْعَثَ اللَّهُ مِنْ بَعْدِهِ رَسُولًا ] تا یوسف - صلی الله علیه وسلم - وه‌فاتی كرد وتتان ئیتر له‌ دوای ئه‌م خوای گه‌وره‌ هیچ پێغه‌مبه‌رێكی تر نانێرێ [ كَذَلِكَ يُضِلُّ اللَّهُ مَنْ هُوَ مُسْرِفٌ مُرْتَابٌ (٣٤) ] به‌م شێوازه‌ خوای گه‌وره‌ كه‌سانێك گومڕا ئه‌كات كه‌ زیادڕه‌وی ئه‌كه‌ن له‌ كوفرو تاواندا وه‌ گومانیان هه‌بێت له‌ دین و یه‌كخواپه‌رستی خوای گه‌وره‌دا. info
التفاسير: