ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន

external-link copy
2 : 35

مَّا يَفۡتَحِ ٱللَّهُ لِلنَّاسِ مِن رَّحۡمَةٖ فَلَا مُمۡسِكَ لَهَاۖ وَمَا يُمۡسِكۡ فَلَا مُرۡسِلَ لَهُۥ مِنۢ بَعۡدِهِۦۚ وَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡحَكِيمُ

[ مَا يَفْتَحِ اللَّهُ لِلنَّاسِ مِنْ رَحْمَةٍ فَلَا مُمْسِكَ لَهَا ] ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ هه‌ر ڕه‌حمه‌تێك بۆ خه‌ڵكى بنێرێت یان ببه‌خشێت ئه‌وه‌ كه‌س ناتوانێ ئه‌و ڕه‌حمه‌ته‌ی خوای گه‌وره‌ بگرێته‌وه‌، ئیتر ئه‌گه‌ر باران بێت، یان ڕزق بێت، یان وه‌حی و پێغه‌مبه‌رایه‌تی بێت، یان هیدایه‌ت بێت، یان هه‌ر ره‌حمه‌تێك بێت به‌ ڕه‌هایى [ وَمَا يُمْسِكْ فَلَا مُرْسِلَ لَهُ مِنْ بَعْدِهِ ] وه‌ ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ ئه‌و ڕه‌حمه‌ته‌ی خۆی بگرێته‌وه‌ ئه‌وه‌ كه‌س نیه‌ له‌ پاش خوای گه‌وره‌ بینیرێت [ وَهُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ (٢) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر به‌عیززه‌ت و باڵاده‌سته‌ وه‌ زۆر كاربه‌جێیه‌. info
التفاسير: