ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន

external-link copy
47 : 34

قُلۡ مَا سَأَلۡتُكُم مِّنۡ أَجۡرٖ فَهُوَ لَكُمۡۖ إِنۡ أَجۡرِيَ إِلَّا عَلَى ٱللَّهِۖ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ شَهِيدٞ

[ قُلْ مَا سَأَلْتُكُمْ مِنْ أَجْرٍ فَهُوَ لَكُمْ ] ئه‌ى محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: من داوای هیچ ئه‌جرو پاداشتێكم له‌ ئێوه‌ نه‌كردووه‌ له‌سه‌ر گه‌یاندنى دین، وه‌ ئه‌گه‌ر داوای هه‌ر شتێكم لێكردوون ئه‌وه‌ بۆ خۆتان و من نامه‌وێ [ إِنْ أَجْرِيَ إِلَّا عَلَى اللَّهِ ] به‌ڵكو ئه‌جرو پاداشتی من ته‌نها لای خوای گه‌وره‌یه‌ [ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ شَهِيدٌ (٤٧) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ شاهیدو ئاگادارو زانایه‌ به‌سه‌ر هه‌موو شتێكه‌وه‌. info
التفاسير: