ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន

external-link copy
36 : 34

قُلۡ إِنَّ رَبِّي يَبۡسُطُ ٱلرِّزۡقَ لِمَن يَشَآءُ وَيَقۡدِرُ وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعۡلَمُونَ

[ قُلْ إِنَّ رَبِّي يَبْسُطُ الرِّزْقَ لِمَنْ يَشَاءُ وَيَقْدِرُ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارم ڕزقی خۆی فراوان ئه‌كات به‌ فه‌زڵى خۆى بۆ هه‌ر كه‌سێك كه‌ ویستی لێ بێ، وه‌ كه‌م و ته‌سكی ئه‌كاته‌وه‌ بۆ هه‌ر كه‌سێك كه‌ ویستی لێ بێ به‌ گوێره‌ى حیكمه‌تى خۆى، وه‌ زۆری ڕزق و ڕۆزی و ماڵ و منداڵ به‌ڵگه‌ نیه‌ له‌سه‌ر خۆشوویستنی خوای گه‌وره‌ بۆ ئه‌و كه‌سه‌ [ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ (٣٦) ] به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئه‌م شته‌ نازانن. info
التفاسير: