ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន

external-link copy
54 : 30

۞ ٱللَّهُ ٱلَّذِي خَلَقَكُم مِّن ضَعۡفٖ ثُمَّ جَعَلَ مِنۢ بَعۡدِ ضَعۡفٖ قُوَّةٗ ثُمَّ جَعَلَ مِنۢ بَعۡدِ قُوَّةٖ ضَعۡفٗا وَشَيۡبَةٗۚ يَخۡلُقُ مَا يَشَآءُۚ وَهُوَ ٱلۡعَلِيمُ ٱلۡقَدِيرُ

[ اللَّهُ الَّذِي خَلَقَكُمْ مِنْ ضَعْفٍ ] خوای گەورە ئەو خوایەیە كە ئێوەی دروست كردووە لە لاوازی سەرەتا لە دڵۆپە ئاوێك، پاشان هاتوونەتە دونیاوە منداڵ و بچووك و لاواز بوونە [ ثُمَّ جَعَلَ مِنْ بَعْدِ ضَعْفٍ قُوَّةً ] پاشان لە دوای ئەو لاوازییە كە منداڵیە بەهێزی كردوون كاتێك كە پێ ئەگەن و بالغ ئەبن [ ثُمَّ جَعَلَ مِنْ بَعْدِ قُوَّةٍ ضَعْفًا وَشَيْبَةً ] دوای ئەو بەهێزیەش دووبارە لاواز ئەبنەوە و پیر ئەبن [ يَخْلُقُ مَا يَشَاءُ ] خوای گەورە ویستی لە چی بێت دروستی دەكات [ وَهُوَ الْعَلِيمُ الْقَدِيرُ (٥٤) ] وە خوای گەورە زۆر زاناو بەتواناو دەسەڵاتە. info
التفاسير: