ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន

external-link copy
53 : 30

وَمَآ أَنتَ بِهَٰدِ ٱلۡعُمۡيِ عَن ضَلَٰلَتِهِمۡۖ إِن تُسۡمِعُ إِلَّا مَن يُؤۡمِنُ بِـَٔايَٰتِنَا فَهُم مُّسۡلِمُونَ

[ وَمَا أَنْتَ بِهَادِ الْعُمْيِ عَنْ ضَلَالَتِهِمْ ] ئەی محمد صلى الله علیه وسلم تۆ ناتوانی هیدایەتی كەسێكی كوێر بدەی لە گومڕاییدا كە كوێر بێ چۆن ئەتوانی ڕێنمایی بكەی لەبەر ئەوەی ئەوان نایانەوێ سوود ببینن بە چاویان [ إِنْ تُسْمِعُ إِلَّا مَنْ يُؤْمِنُ بِآيَاتِنَا ] تەنها تۆ ئەتوانی سوود بگەیەنی بە كەسانێك كە گوێیان لە تۆ بێت و قسەی تۆ ببیستن ئەوانەی كە ئیمانیان بە ئایەتەكانی ئێمە هەیە [ فَهُمْ مُسْلِمُونَ (٥٣) ] وە ئەو كەسانەن كە موسڵمانن و خۆیان تەسلیمی خوای گەورە كردووەو گوێڕایەڵن . info
التفاسير: