ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន

external-link copy
40 : 30

ٱللَّهُ ٱلَّذِي خَلَقَكُمۡ ثُمَّ رَزَقَكُمۡ ثُمَّ يُمِيتُكُمۡ ثُمَّ يُحۡيِيكُمۡۖ هَلۡ مِن شُرَكَآئِكُم مَّن يَفۡعَلُ مِن ذَٰلِكُم مِّن شَيۡءٖۚ سُبۡحَٰنَهُۥ وَتَعَٰلَىٰ عَمَّا يُشۡرِكُونَ

[ اللَّهُ الَّذِي خَلَقَكُمْ ثُمَّ رَزَقَكُمْ ثُمَّ يُمِيتُكُمْ ثُمَّ يُحْيِيكُمْ ] خوای گەورە ئەو خوایەیە كە ئێوەی دروست كردووە پاشان ڕزق و ڕۆزی داون، پاشان دەتانمرێنێت، پاشان لە رۆژى قیامەت زیندووتان دەكاتەوە [ هَلْ مِنْ شُرَكَائِكُمْ مَنْ يَفْعَلُ مِنْ ذَلِكُمْ مِنْ شَيْءٍ ] ئایا ئەوانەی كە ئێوە كردووتانە بە شەریك بۆ خوای گەورە كەسیان ئەتوانن شتی وا بكەن؟ دروستتان بكەن و ڕزقتان بدەن و زیندووتان بكەنەوە؟ بێگومان نەخێر ئیتر بۆ دەیانكەن بە هاوبەش بۆ خواى باڵادەست [ سُبْحَانَهُ وَتَعَالَى عَمَّا يُشْرِكُونَ (٤٠) ] پاك و مونەززەهی و بەرزی و بڵندی بۆ خوای گەورە لەو شیركەی كە ئێوە ئەیدەنە پاڵ خوای گەورە, خوای گەورە زۆر لەوە پاكترە كە ئێوە كەسانێك بكەنە شەریك بۆی. info
التفاسير: