ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន

external-link copy
19 : 30

يُخۡرِجُ ٱلۡحَيَّ مِنَ ٱلۡمَيِّتِ وَيُخۡرِجُ ٱلۡمَيِّتَ مِنَ ٱلۡحَيِّ وَيُحۡيِ ٱلۡأَرۡضَ بَعۡدَ مَوۡتِهَاۚ وَكَذَٰلِكَ تُخۡرَجُونَ

تواناو دەسەڵاتى خواى گەورە [ يُخْرِجُ الْحَيَّ مِنَ الْمَيِّتِ ] خوای گەورە ئەوەندە باڵادەستە لە مردوو زیندوو دەردێنێ و دروست ئەكات: وەكو لە دڵۆپێك ئاو مرۆڤ دروست دەكات, لە هێلكە باڵندە دروست دەكات, لە كافر موسڵمان دروست دەكات [ وَيُخْرِجُ الْمَيِّتَ مِنَ الْحَيِّ ] وە بە پێچەوانەیشەوە لە زیندوو مردوو دەردێنێ و دروست دەكات, مرۆڤ كە زیندووە مەنی و دڵۆپە ئاوی لێ دەردێنێ, باڵندە كە زیندووە هێلكەی لێ دەردێنێ, موسڵمان كە زیندووە جاری وا هەیە لە نەوەی ئەو كافر دەبێ [ وَيُحْيِ الْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَا ] وە لە پاش ئەوەی كە زەوی مردووە خوای گەورە بەهۆی بارانەوە زیندووی ئەكاتەوەو ئەیژیەنێتەوە [ وَكَذَلِكَ تُخْرَجُونَ (١٩) ] چۆن ئەو زەویە مردووەمان زیندوو كردەوە ئێوەش بەو شێوازە لەناو قەبرەكانتان دەرئەكرێن و زیندوو دەكرێنەوە . info
التفاسير: