ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន

លេខ​ទំព័រ:close

external-link copy
42 : 30

قُلۡ سِيرُواْ فِي ٱلۡأَرۡضِ فَٱنظُرُواْ كَيۡفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلُۚ كَانَ أَكۡثَرُهُم مُّشۡرِكِينَ

[ قُلْ سِيرُوا فِي الْأَرْضِ ] ئەی محمد صلى الله علیه وسلم پێیان بڵێ: بگەڕێن بەسەر زەویدا [ فَانْظُرُوا كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الَّذِينَ مِنْ قَبْلُ ] بڕوانن و بزانن سەرەنجامی كافرانی پێش ئێوە چۆن بووەو خوای گەورە چۆن لەناوی بردوون [ كَانَ أَكْثَرُهُمْ مُشْرِكِينَ (٤٢) ] ئەوان زۆربەیان هاوبەشبڕیاردەر بوون بۆیە خوای گەورە لەناوی بردن . info
التفاسير:

external-link copy
43 : 30

فَأَقِمۡ وَجۡهَكَ لِلدِّينِ ٱلۡقَيِّمِ مِن قَبۡلِ أَن يَأۡتِيَ يَوۡمٞ لَّا مَرَدَّ لَهُۥ مِنَ ٱللَّهِۖ يَوۡمَئِذٖ يَصَّدَّعُونَ

[ فَأَقِمْ وَجْهَكَ لِلدِّينِ الْقَيِّمِ ] تۆ دامەزراو بە لەسەر ئەو دینە پاكە كە ئیسلامە [ مِنْ قَبْلِ أَنْ يَأْتِيَ يَوْمٌ لَا مَرَدَّ لَهُ مِنَ اللَّهِ ] پێش ئەوەی ڕۆژێك بێت كە ڕۆژی قیامەتە كەس ناتوانێت بیگەڕێنێتەوەو دواى بخات و گەڕاندنەوەیش بۆ دونیا نیە [ يَوْمَئِذٍ يَصَّدَّعُونَ (٤٣) ] ئەلەو ڕۆژەدا خەڵكى بەش بەش ئەبن كۆمەڵێك بۆ بەهەشت و كۆمەڵێك بۆ دۆزەخ . info
التفاسير:

external-link copy
44 : 30

مَن كَفَرَ فَعَلَيۡهِ كُفۡرُهُۥۖ وَمَنۡ عَمِلَ صَٰلِحٗا فَلِأَنفُسِهِمۡ يَمۡهَدُونَ

[ مَنْ كَفَرَ فَعَلَيْهِ كُفْرُهُ ] هەر كەسێك كوفر بكات سەرەنجامی كوفرەكەی بۆ خۆی ئەگەڕێتەوە كە ئەچێتە ئاگری دۆزەخ [ وَمَنْ عَمِلَ صَالِحًا فَلِأَنْفُسِهِمْ يَمْهَدُونَ (٤٤) ] وە هەر كەسێك كردەوەی چاك بكات ئەوە كردەوەی چاكیان بۆ خۆیان پێش خستووەو لە بەهەشتدا جێگایان بۆ خۆیان ڕاخستووە (كردەوەى چاك ئەوەیە بۆ خوا بێت و بۆ ریا نەبێت، وە لەسەر سوننەت بێت و بیدعە نەبێت) . info
التفاسير:

external-link copy
45 : 30

لِيَجۡزِيَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ مِن فَضۡلِهِۦٓۚ إِنَّهُۥ لَا يُحِبُّ ٱلۡكَٰفِرِينَ

[ لِيَجْزِيَ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ مِنْ فَضْلِهِ ] تا خوای گەورە پاداشتی باوەڕداران بداتەوە ئەوانەی باوەڕیان هێناوەو كردەوەی چاكیان كردووە لە فەزڵ و چاكەی خۆی [ إِنَّهُ لَا يُحِبُّ الْكَافِرِينَ (٤٥) ] بە دڵنیایى خوای گەورە كافرانی خۆش ناوێت، لەگەڵ ئەوەیشدا ستەمیان لێ ناكات . info
التفاسير:

external-link copy
46 : 30

وَمِنۡ ءَايَٰتِهِۦٓ أَن يُرۡسِلَ ٱلرِّيَاحَ مُبَشِّرَٰتٖ وَلِيُذِيقَكُم مِّن رَّحۡمَتِهِۦ وَلِتَجۡرِيَ ٱلۡفُلۡكُ بِأَمۡرِهِۦ وَلِتَبۡتَغُواْ مِن فَضۡلِهِۦ وَلَعَلَّكُمۡ تَشۡكُرُونَ

[ وَمِنْ آيَاتِهِ أَنْ يُرْسِلَ الرِّيَاحَ مُبَشِّرَاتٍ ] وە یەكێكی تر لە نیشانەكانی تاك و تەنهایى و تواناو دەسەڵاتی خوای گەورە ئەوەیە كە ئەو بایانە ئەنێرێ كە موژدەدەرن، واتە: لە دوای ئەوەوە باران دێت [ وَلِيُذِيقَكُمْ مِنْ رَحْمَتِهِ ] وە تا خوای گەورە لە ڕەحمەتی خۆیتان پێ ببەخشێ بەهۆی ئەو بارانەوە پیت و بەرەكەت و دانەوێڵەو ڕووەكتان پێ ببەخشێ [ وَلِتَجْرِيَ الْفُلْكُ بِأَمْرِهِ ] وە بەهۆی ئەو بایانەوە تا كەشتیەكان لەناو دەریادا بڕۆن [ وَلِتَبْتَغُوا مِنْ فَضْلِهِ ] وە تا ئێوەش لەو كەشتیانەدا بۆ بازرگانی و گەڕان بەدوای ڕزق و ڕۆزیدا بڕۆن [ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ (٤٦) ] وە بەڵكو شوكرانەبژێری ئەو نیعمەتانەی خوای گەورە بكەن بەسەرتانەوە. info
التفاسير:

external-link copy
47 : 30

وَلَقَدۡ أَرۡسَلۡنَا مِن قَبۡلِكَ رُسُلًا إِلَىٰ قَوۡمِهِمۡ فَجَآءُوهُم بِٱلۡبَيِّنَٰتِ فَٱنتَقَمۡنَا مِنَ ٱلَّذِينَ أَجۡرَمُواْۖ وَكَانَ حَقًّا عَلَيۡنَا نَصۡرُ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ

خواى گەورە بەحەقى داناوە لەسەر خۆى باوەڕداران سەربخات [ وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا مِنْ قَبْلِكَ رُسُلًا إِلَى قَوْمِهِمْ ] ئەی محمد صلى الله علیه وسلم بە دڵنیایى لە پێش تۆیشدا چەندەها پێغەمبەرانی ترمان بۆ لای قەومەكانیان ناردووە [ فَجَاءُوهُمْ بِالْبَيِّنَاتِ ] ئەمانیش بەڵگەی ڕوون و ئاشكراو موعجیزەیان بۆ هێناون [ فَانْتَقَمْنَا مِنَ الَّذِينَ أَجْرَمُوا ] بەڵام ئەوان ئیمانیان نەهێنا بۆیە ئێمە تۆڵەمان سەند لەو خراپەكارانە [ وَكَانَ حَقًّا عَلَيْنَا نَصْرُ الْمُؤْمِنِينَ (٤٧) ] پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم فەرمووى: (هیچ موسڵمانێك نییە بەرگرى لە برایەكى بكات كە خۆى لەوێ نەبێت ئیللا خواى گەورە بە حەقى داناوە لەسەر خۆى ئاگرى دۆزەخى لێ بگەڕێنێتەوە)، پاشان ئەم ئایەتەى خوێندەوە: وە خوای گەورە لە فەزڵ و چاكەى خۆى بە حەقی داناوە لەسەر خۆی كە باوەڕداران سەر بخات . info
التفاسير:

external-link copy
48 : 30

ٱللَّهُ ٱلَّذِي يُرۡسِلُ ٱلرِّيَٰحَ فَتُثِيرُ سَحَابٗا فَيَبۡسُطُهُۥ فِي ٱلسَّمَآءِ كَيۡفَ يَشَآءُ وَيَجۡعَلُهُۥ كِسَفٗا فَتَرَى ٱلۡوَدۡقَ يَخۡرُجُ مِنۡ خِلَٰلِهِۦۖ فَإِذَآ أَصَابَ بِهِۦ مَن يَشَآءُ مِنۡ عِبَادِهِۦٓ إِذَا هُمۡ يَسۡتَبۡشِرُونَ

[ اللَّهُ الَّذِي يُرْسِلُ الرِّيَاحَ فَتُثِيرُ سَحَابًا ] خوای گەورە ئەو خوایەیە كە با ئەنێرێ ئەو هەورانە بەرز ئەكاتەوە بەهۆی هەڵمی ئاوی دەریاوە [ فَيَبْسُطُهُ فِي السَّمَاءِ كَيْفَ يَشَاءُ ] وە لە ئاسماندا هەورەكان ڕائەخات وە بڵاوی ئەكاتەوە چۆن ویستی لێ بێت [ وَيَجْعَلُهُ كِسَفًا ] وە وای لێ ئەكات كە بەش بەش و پارچە پارچە و كەڵەك و قورسى دەكات لە پڕى ئاودا [ فَتَرَى الْوَدْقَ يَخْرُجُ مِنْ خِلَالِهِ ] وە ئەبینی ئاو و باران لەناو هەورەكانەوە دێتە خوارەوە [ فَإِذَا أَصَابَ بِهِ مَنْ يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ إِذَا هُمْ يَسْتَبْشِرُونَ (٤٨) ] وە خوای گەورە بەویستی خۆى ئەو بارانە دادەبەزێنێتە سەر هەر شارو دێهات و زەوی بەندەكانی وە ئەوان دڵخۆش ئەبن . info
التفاسير:

external-link copy
49 : 30

وَإِن كَانُواْ مِن قَبۡلِ أَن يُنَزَّلَ عَلَيۡهِم مِّن قَبۡلِهِۦ لَمُبۡلِسِينَ

[ وَإِنْ كَانُوا مِنْ قَبْلِ أَنْ يُنَزَّلَ عَلَيْهِمْ مِنْ قَبْلِهِ لَمُبْلِسِينَ (٤٩) ] هەرچەندە پێش ئەوەی كە بارانەكەیان بۆ دابەزێ ئەوان بێ ئومێد ببوون و ماوەیەكى زۆر بووە باران نەباریوەو زۆر پێویستیان بووە. info
التفاسير:

external-link copy
50 : 30

فَٱنظُرۡ إِلَىٰٓ ءَاثَٰرِ رَحۡمَتِ ٱللَّهِ كَيۡفَ يُحۡيِ ٱلۡأَرۡضَ بَعۡدَ مَوۡتِهَآۚ إِنَّ ذَٰلِكَ لَمُحۡيِ ٱلۡمَوۡتَىٰۖ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٞ

زیندوو كردنەوەى مردوو [ فَانْظُرْ إِلَى آثَارِ رَحْمَتِ اللَّهِ ] تۆ تەماشای شوێنەواری ڕەحمەتی خوای گەورە بكە كە بەهۆی ئەو بارانەو شوێنەوارەكەی ڕووەك و دانەوێڵە و گژوگیاو زەرعات و پیت و بەرەكەت لەسەر زەوی بڵاو ئەبێتەوە [ كَيْفَ يُحْيِ الْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَا ] چۆن ئەو زەوییە مردووەی زیندوو كردەوە بەهۆی ئەو بارانەوە [ إِنَّ ذَلِكَ لَمُحْيِ الْمَوْتَى ] بە دڵنیایى هەر ئەو خوایەی ئەو زەویە مردووەی زیندوو كردەوە بەهەمان شێوەش خوای گەورە توانای هەیە كە ئێوە لە پاش مردن زیندوو بكاتەوە لە ڕۆژی قیامەت [ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (٥٠) ] وە خوای گەورە تواناو دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێكدا هەیە . info
التفاسير: