ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន

external-link copy
55 : 3

إِذۡ قَالَ ٱللَّهُ يَٰعِيسَىٰٓ إِنِّي مُتَوَفِّيكَ وَرَافِعُكَ إِلَيَّ وَمُطَهِّرُكَ مِنَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ وَجَاعِلُ ٱلَّذِينَ ٱتَّبَعُوكَ فَوۡقَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓاْ إِلَىٰ يَوۡمِ ٱلۡقِيَٰمَةِۖ ثُمَّ إِلَيَّ مَرۡجِعُكُمۡ فَأَحۡكُمُ بَيۡنَكُمۡ فِيمَا كُنتُمۡ فِيهِ تَخۡتَلِفُونَ

{خوای گەورە عیسا - صلی الله علیه وسلم - بەرز دەكاتەوە بۆ ئاسمان} [ إِذْ قَالَ اللَّهُ يَا عِيسَى إِنِّي مُتَوَفِّيكَ ] كاتێك كه‌ خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی: ئه‌ی عیسى - صلی الله علیه وسلم - ئه‌تخه‌وێنم، وفاة لێره‌ به‌ ماناى خه‌وتن دێت نه‌ك مردن وه‌كو خواى گه‌وره‌ له‌ ئایه‌تى تر ده‌فه‌رمێت: [ وَهُوَ الَّذِي يَتَوَفَّكُمْ بِالَّيْلِ ] واته‌: خواى گه‌وره‌ به‌شه‌و ده‌تانخه‌وێنێت نه‌ك ده‌تانمرێنێت، وه‌له‌ دوعاى له‌ خه‌وهه‌ستان سوننه‌ته‌ بڵێیت: (الحَمْدُ للهِ الذي أحيانا بَعدَ ما أماتَنا وإليه النُّشُور) واته‌: حه‌مدو سوپاش بۆ ئه‌و خوایه‌ى كه‌ به‌خه‌به‌رى هێناین پاش ئه‌وه‌ى خه‌واندمانى وه‌گه‌ڕانه‌وه‌یش هه‌ر بۆ لاى ئه‌وه‌ [ وَرَافِعُكَ إِلَيَّ ] وه‌ به‌رزت ئه‌كه‌مه‌وه‌ بۆ لای خۆم بۆ ئاسمان، یان پاش و پێش له‌ ئایه‌ته‌كه‌ هه‌یه‌، واته‌: به‌رزت ده‌كه‌مه‌وه‌ بۆ لاى خۆم پاشان ده‌تمرێنم [ وَمُطَهِّرُكَ مِنَ الَّذِينَ كَفَرُوا ] وه‌ به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ت پاكت ئه‌كه‌مه‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ له‌لای ئه‌م كافرانه‌ بیت [ وَجَاعِلُ الَّذِينَ اتَّبَعُوكَ فَوْقَ الَّذِينَ كَفَرُوا إِلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ ] وه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ شوێن تۆ كه‌وتوونه‌ موسڵمانان ئه‌بێ به‌رز بن و له‌سه‌رووی كافرانه‌وه‌ ده‌بن تا ڕۆژی قیامه‌ت [ ثُمَّ إِلَيَّ مَرْجِعُكُمْ فَأَحْكُمُ بَيْنَكُمْ فِيمَا كُنْتُمْ فِيهِ تَخْتَلِفُونَ (٥٥) ] پاشان له‌ ڕۆژی قیامه‌تیش گه‌ڕانه‌وه‌تان هه‌ر بۆ لای خۆمه‌و خۆم بڕیار له‌ نێوانتاندا ئه‌ده‌م له‌و ئیختیلاف و جیاوازیه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ كافراندا هه‌تانبووه‌. info
التفاسير: