ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន

external-link copy
26 : 3

قُلِ ٱللَّهُمَّ مَٰلِكَ ٱلۡمُلۡكِ تُؤۡتِي ٱلۡمُلۡكَ مَن تَشَآءُ وَتَنزِعُ ٱلۡمُلۡكَ مِمَّن تَشَآءُ وَتُعِزُّ مَن تَشَآءُ وَتُذِلُّ مَن تَشَآءُۖ بِيَدِكَ ٱلۡخَيۡرُۖ إِنَّكَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٞ

[ قُلِ اللَّهُمَّ مَالِكَ الْمُلْكِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - بڵێ: ئه‌ی په‌روه‌ردگار ته‌نها تۆ خاوه‌نی هه‌موو موڵكه‌كانی [ تُؤْتِي الْمُلْكَ مَنْ تَشَاءُ ] موڵك به‌ هه‌ر كه‌سێك ئه‌به‌خشی كه‌ ویستت لێ بێت [ وَتَنْزِعُ الْمُلْكَ مِمَّنْ تَشَاءُ ] وه‌ له‌ هه‌ر كه‌سێكی وه‌رئه‌گریته‌وه‌ كه‌ ویستت لێ بێت [ وَتُعِزُّ مَنْ تَشَاءُ ] وه‌ هه‌ر كه‌سێك به‌ عیززه‌ت ئه‌كه‌ی كه‌ وویستت لێ بێت [ وَتُذِلُّ مَنْ تَشَاءُ ] وه‌ هه‌ر كه‌سێك زه‌لیل ئه‌كه‌ی كه‌ ویستت لێ بێت [ بِيَدِكَ الْخَيْرُ إِنَّكَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (٢٦) ] خێرو چاكه‌ ته‌نها به‌ده‌ستی تۆیه‌، وه‌ به‌ دڵنیایى هه‌ر تۆ تواناو ده‌سه‌ڵاتت به‌سه‌ر هه‌موو شتێكدا هه‌یه‌ . info
التفاسير: