ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន

external-link copy
67 : 29

أَوَلَمۡ يَرَوۡاْ أَنَّا جَعَلۡنَا حَرَمًا ءَامِنٗا وَيُتَخَطَّفُ ٱلنَّاسُ مِنۡ حَوۡلِهِمۡۚ أَفَبِٱلۡبَٰطِلِ يُؤۡمِنُونَ وَبِنِعۡمَةِ ٱللَّهِ يَكۡفُرُونَ

[ أَوَلَمْ يَرَوْا أَنَّا جَعَلْنَا حَرَمًا آمِنًا ] ئایا كافرانی قوڕەیش نابینن ئێمە ئەو كەعبە پیرۆزمان لەوێ بۆ داناون كە بۆتە مایەی ئەمن و ئاسایش بۆیان [ وَيُتَخَطَّفُ النَّاسُ مِنْ حَوْلِهِمْ ] وە خەڵكی لە دەوروبەری ئەوانەوە ئەڕفێندرێت و ئەدرێت بەسەریانداو ماڵ و سەروەت و سامانیان ئەبرێت، بەڵام ئەمان بەهۆی كەعبەی پیرۆزەوە پارێزراون [ أَفَبِالْبَاطِلِ يُؤْمِنُونَ ] ئـایا ئەوان بە شتی بـاتـڵ و پووچەڵ بـاوەڕ ئەكـەن [ وَبِنِعْمَةِ اللَّهِ يَكْفُرُونَ (٦٧) ] بەڵام كوفرانەی نیعمەتەكانی خواى گەورە ئەكەن بەسەریانەوە . info
التفاسير: