ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន

external-link copy
64 : 29

وَمَا هَٰذِهِ ٱلۡحَيَوٰةُ ٱلدُّنۡيَآ إِلَّا لَهۡوٞ وَلَعِبٞۚ وَإِنَّ ٱلدَّارَ ٱلۡأٓخِرَةَ لَهِيَ ٱلۡحَيَوَانُۚ لَوۡ كَانُواْ يَعۡلَمُونَ

بە ژیانى دونیا هەڵمەخەڵەتێن [ وَمَا هَذِهِ الْحَيَاةُ الدُّنْيَا إِلَّا لَهْوٌ وَلَعِبٌ ] وە ئەم ژیانی دونیایە زۆر بێنرخەو لەناودەچێت و هیچ شتێك نییە تەنها كات بەسەربردن و یاری كردنە [ وَإِنَّ الدَّارَ الْآخِرَةَ لَهِيَ الْحَيَوَانُ ] بەڵام ڕۆژی دوایی و ڕۆژی قیامەت ژیانێكە كە بە هەمیشەیی مرۆڤ تیایدا زیندووەو ئەمێنێتەوەو لەناو ناچێت [ لَوْ كَانُوا يَعْلَمُونَ (٦٤) ] ئەگەر بزانن دەبێت ئەو ژیانە هەڵبژێرن كە دەمێنێتەوە بەسەر ئەوەى كە لەناو دەچێت . info
التفاسير: