ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន

external-link copy
50 : 29

وَقَالُواْ لَوۡلَآ أُنزِلَ عَلَيۡهِ ءَايَٰتٞ مِّن رَّبِّهِۦۚ قُلۡ إِنَّمَا ٱلۡأٓيَٰتُ عِندَ ٱللَّهِ وَإِنَّمَآ أَنَا۠ نَذِيرٞ مُّبِينٌ

[ وَقَالُوا لَوْلَا أُنْزِلَ عَلَيْهِ آيَاتٌ مِنْ رَبِّهِ ] وە كافران ئەیانووت: باشە بۆچی هەندێك موعجیزە لەلایەن خواى گەورەوە بۆ سەر پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم دانابەزێ وەكو بۆ موساو عیساو ساڵح و ئەوانە دابەزی [ قُلْ إِنَّمَا الْآيَاتُ عِنْدَ اللَّهِ ] ئەی مـحـمد صلى الله علیه وسلم تۆ بڵێ: موعجیزە هەمووی بەدەست خوایە و لای خوای گەورەیە كە ویستی لێ بێت و ئێوە ئیمان بێنن ئەو كاتە دایئەبەزێنێت و ئەمە بۆ خواى گەورە زۆر ئاسانە، بەڵام خواى گەورە دەزانێت كە ئێوە تەنها بۆ عینادیتانە بۆیە وەڵامتان ناداتەوە [ وَإِنَّمَا أَنَا نَذِيرٌ مُبِينٌ (٥٠) ] وە من تەنها ترسێنەرێكی زۆر ئاشكرام و ئاگادارتان ئەكەمەوە . info
التفاسير: