ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន

external-link copy
45 : 29

ٱتۡلُ مَآ أُوحِيَ إِلَيۡكَ مِنَ ٱلۡكِتَٰبِ وَأَقِمِ ٱلصَّلَوٰةَۖ إِنَّ ٱلصَّلَوٰةَ تَنۡهَىٰ عَنِ ٱلۡفَحۡشَآءِ وَٱلۡمُنكَرِۗ وَلَذِكۡرُ ٱللَّهِ أَكۡبَرُۗ وَٱللَّهُ يَعۡلَمُ مَا تَصۡنَعُونَ

دەبێت نوێژ لە خراپە بتگەڕێنێتەوە [ اتْلُ مَا أُوحِيَ إِلَيْكَ مِنَ الْكِتَابِ ] ئەی محمد صلى الله علیه وسلم ئەو قورئانەی كە بە وەحی بۆت هاتووە بۆ خەڵكی بخوێنەوە [ وَأَقِمِ الصَّلَاةَ ] وە نوێژەكانت ئەنجام بدە [ إِنَّ الصَّلَاةَ تَنْهَى عَنِ الْفَحْشَاءِ وَالْمُنْكَرِ ] بەدڵنیایی نوێژ قەدەغەی خەڵكی ئەكات و دەیانگەڕێنێتەوە لە خراپەكاری و تاوان و هەر شتێك كە پێچەوانەی شەریعەت بێت [ وَلَذِكْرُ اللَّهِ أَكْبَرُ ] وە زیكرو یادی خوای گەورەش لە هەموو عیبادەتێك گەورەترە، یان ئەمیش بەهەمان شێوە قەدەغەت ئەكات لە خراپەكاری [ وَاللَّهُ يَعْلَمُ مَا تَصْنَعُونَ (٤٥) ] وە خوای گەورە زانایە بەو كردەوانەی كە ئێوە ئەیكەن. info
التفاسير: