ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន

external-link copy
13 : 29

وَلَيَحۡمِلُنَّ أَثۡقَالَهُمۡ وَأَثۡقَالٗا مَّعَ أَثۡقَالِهِمۡۖ وَلَيُسۡـَٔلُنَّ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ عَمَّا كَانُواْ يَفۡتَرُونَ

[ وَلَيَحْمِلُنَّ أَثْقَالَهُمْ ] وە بەدڵنیایى ئەوان باری قورسی تاوانی سەرشانی خۆیان هەڵئەگرن [ وَأَثْقَالًا مَعَ أَثْقَالِهِمْ ] وە تاوانی ئەو كەسانەیش هەڵئەگرن كە ئەمان گومڕایان كردوون و لە ڕێگای ڕاست دەریان كردون بەبێ ئەوەی كە تاوان لەسەر ئەوان لاچێ و لە تاوانیان كەم بكات (ئەوانەى بانگەوازى خەڵكى دەكەن بۆ كوفرو بیدعەو تاوان و خەڵكى شوێنیان دەكەوێت ئەوا تاوانى خۆیان و خەڵكیش هەڵدەگرت بەبێ ئەوەى لە تاوانى خەڵكى كەم بكات) [ وَلَيُسْأَلُنَّ يَوْمَ الْقِيَامَةِ عَمَّا كَانُوا يَفْتَرُونَ (١٣) ] وە لە ڕۆژی قیامەتیشدا بەدڵنیایى پرسیاریان لێ ئەكرێ لەو درۆیانەی كە هەڵیانبەستووە لە دونیادا. info
التفاسير: