ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន

លេខ​ទំព័រ:close

external-link copy
53 : 29

وَيَسۡتَعۡجِلُونَكَ بِٱلۡعَذَابِ وَلَوۡلَآ أَجَلٞ مُّسَمّٗى لَّجَآءَهُمُ ٱلۡعَذَابُۚ وَلَيَأۡتِيَنَّهُم بَغۡتَةٗ وَهُمۡ لَا يَشۡعُرُونَ

[ وَيَسْتَعْجِلُونَكَ بِالْعَذَابِ ] وە كافران لە نەزانیاندا پەلەت لێ ئەكەن لە داوا كردنی سزای خوای گەورە وەكو بەدرۆزانین و گاڵتە پێ كردن [ وَلَوْلَا أَجَلٌ مُسَمًّى ] وە ئەگەر سزاكە كاتی دیاریكراوی خۆی نەبوایە كە ڕۆژی قیامەتە [ لَجَاءَهُمُ الْعَذَابُ ] ئەوە سزایان بۆ ئەهات لەبەر ئەوەی شایەنی سزان [ وَلَيَأْتِيَنَّهُمْ بَغْتَةً ] وە بەدڵنیایی لە ناكاویشدا سزایان بۆ دێت [ وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ (٥٣) ] وە ئەوان هەست ناكەن و بێ ئاگان. info
التفاسير:

external-link copy
54 : 29

يَسۡتَعۡجِلُونَكَ بِٱلۡعَذَابِ وَإِنَّ جَهَنَّمَ لَمُحِيطَةُۢ بِٱلۡكَٰفِرِينَ

[ يَسْتَعْجِلُونَكَ بِالْعَذَابِ ] كافران لە نەزانیاندا پەلەت لێ ئەكەن لە داوا كردنی سزای خوای گەورە وەكو بەدرۆزانین و گاڵتە پێ كردن [ وَإِنَّ جَهَنَّمَ لَمُحِيطَةٌ بِالْكَافِرِينَ (٥٤) ] وە بەدڵنیایی دۆزەخ لە هەموو لایەكەوە دەوری كافرانی داوەو جێگای هەموویانی تیادا ئەبێتەوە . info
التفاسير:

external-link copy
55 : 29

يَوۡمَ يَغۡشَىٰهُمُ ٱلۡعَذَابُ مِن فَوۡقِهِمۡ وَمِن تَحۡتِ أَرۡجُلِهِمۡ وَيَقُولُ ذُوقُواْ مَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ

[ يَوْمَ يَغْشَاهُمُ الْعَذَابُ ] لە ڕۆژی قیامەت سزا دایانئەپۆشێ لە هەموو لایەكەوە [ مِنْ فَوْقِهِمْ ] لە سەروویانەوە [ وَمِنْ تَحْتِ أَرْجُلِهِمْ ] وە لە ژێر پێیانەوە [ وَيَقُولُ ذُوقُوا مَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ (٥٥) ] وە خوای گەورە یان مەلائیكەت پێیان ئەفەرمووێ: دەی بچێژن ئا ئەمە سزای ئەو كردەوە خراپانەیە كە لە دونیا ئەتانكرد. info
التفاسير:

external-link copy
56 : 29

يَٰعِبَادِيَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِنَّ أَرۡضِي وَٰسِعَةٞ فَإِيَّٰيَ فَٱعۡبُدُونِ

كۆچ كردن بۆ وڵاتى موسڵمانان [ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ آمَنُوا ] ئەی بەندە باوەڕدارەكانی من [ إِنَّ أَرْضِي وَاسِعَةٌ ] بە دڵنیایى زەوی من فراوانە لە شوێنێك نەتانتوانی عیبادەتی خوای گەورە بكەن ئەوا كۆچ بكەن بۆ شوێنێكى تر، وەكو هاوەڵان لە مەككەوە كۆچیان كرد بۆ حەبەشەو دواتریش بۆ مەدینە [ فَإِيَّايَ فَاعْبُدُونِ (٥٦) ] وە ئێوە بەتاك و تەنها من بپەرستن . info
التفاسير:

external-link copy
57 : 29

كُلُّ نَفۡسٖ ذَآئِقَةُ ٱلۡمَوۡتِۖ ثُمَّ إِلَيۡنَا تُرۡجَعُونَ

[ كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ] هەموو نەفسێك ئەبێ مردن بچێژێ [ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ (٥٧) ] پاشان تەنها بۆ لای ئێمە ئەگەڕێنەوە . info
التفاسير:

external-link copy
58 : 29

وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ لَنُبَوِّئَنَّهُم مِّنَ ٱلۡجَنَّةِ غُرَفٗا تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَاۚ نِعۡمَ أَجۡرُ ٱلۡعَٰمِلِينَ

[ وَالَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ ] وە ئەو كەسانەی كە باوەڕیان هێناوەو كردەوەی چاكیان كردووە (كردەوەى چاك ئەوەیە بۆ خوا بێت و بۆ ریا نەبێت، وە لەسەر سوننەت بێت و بیدعە نەبێت) [ لَنُبَوِّئَنَّهُمْ مِنَ الْجَنَّةِ غُرَفًا ] ئەوا بەدڵنیایی لە بەهەشتدا ژوورو شوێنی بەرزو باشمان بۆ داناون [ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ ] كە ڕووبارو ئاو بە ژێر ئەو ژوورانەدا ئەڕوات [ خَالِدِينَ فِيهَا ] بە نەمری تیایدا ئەمێننەوەو مردنیان بەسەردا نایات [ نِعْمَ أَجْرُ الْعَامِلِينَ (٥٨) ] كە ئەمە باشترین پاداشتە بۆ ئەو كەسانەی كە لە دونیادا ئیمانیان هێناوەو كردەوەی چاكیان كردووە. info
التفاسير:

external-link copy
59 : 29

ٱلَّذِينَ صَبَرُواْ وَعَلَىٰ رَبِّهِمۡ يَتَوَكَّلُونَ

پەروەردگارێتى خواى گەورە [ الَّذِينَ صَبَرُوا وَعَلَى رَبِّهِمْ يَتَوَكَّلُونَ (٥٩) ] ئەو كەسانەی كە ئارامیان گرتووە لەسەر ئازاری كافران وە تەوەكولیان لەسەر خوا بووەو هەموو كارەكانیان تەنها بە خوای گەورە سپاردووە . info
التفاسير:

external-link copy
60 : 29

وَكَأَيِّن مِّن دَآبَّةٖ لَّا تَحۡمِلُ رِزۡقَهَا ٱللَّهُ يَرۡزُقُهَا وَإِيَّاكُمۡۚ وَهُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلۡعَلِيمُ

[ وَكَأَيِّنْ مِنْ دَابَّةٍ لَا تَحْمِلُ رِزْقَهَا ] وە لە دونیادا زۆرێك لە گیانلەبەران هەن كە لەبەر لاوازیان ناتوانن ڕزقی خۆیان دەستبخەن و كۆبكەنەو هەڵبگرن [ اللَّهُ يَرْزُقُهَا وَإِيَّاكُمْ ] بەڵام خوای گەورە ڕزق و ڕۆزی ئەوان و ئێوەش ئەدات [ وَهُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ (٦٠) ] وە خوای گەورە زۆر بیسەرە بە وتەى بەندەكانى، وە زۆر زانایە بە كردەوەكانیان . info
التفاسير:

external-link copy
61 : 29

وَلَئِن سَأَلۡتَهُم مَّنۡ خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ وَسَخَّرَ ٱلشَّمۡسَ وَٱلۡقَمَرَ لَيَقُولُنَّ ٱللَّهُۖ فَأَنَّىٰ يُؤۡفَكُونَ

[ وَلَئِنْ سَأَلْتَهُمْ مَنْ خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ ] وە ئەی محمد صلى الله علیه وسلم ئەگەر پرسیار لە كافران بكەی كێ ئاسمانەكان و زەوی دروست كردووە؟ [ وَسَخَّرَ الشَّمْسَ وَالْقَمَرَ ] وە خۆرو مانگی ژێربار كردووە كە ئێوە سوودیان لێ ئەبینن؟ [ لَيَقُولُنَّ اللَّهُ ] ئەوا لە وەڵامدا ئەڵێن: بە دڵنیایی خوای گەورە دروستی كردووە [ فَأَنَّى يُؤْفَكُونَ (٦١) ] ئەی كە ئەزانن خوای گەورە هەمووی دروست كردووەو شەریكی نییە لەو شتانەدا بۆ لائەدەن لە پەرستنی خوای گەورە . info
التفاسير:

external-link copy
62 : 29

ٱللَّهُ يَبۡسُطُ ٱلرِّزۡقَ لِمَن يَشَآءُ مِنۡ عِبَادِهِۦ وَيَقۡدِرُ لَهُۥٓۚ إِنَّ ٱللَّهَ بِكُلِّ شَيۡءٍ عَلِيمٞ

[ اللَّهُ يَبْسُطُ الرِّزْقَ لِمَنْ يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ وَيَقْدِرُ لَهُ ] خوای گەورە ویستی لێ بێت ڕزق و ڕۆزی بۆ هەر كەسێك لە بەندەكانی فراوان ئەكات، وە ویستیشی لێ بێت بۆ هەندێكی تر كەمی ئەكات بە گوێرەی حیكمەتی خۆی [ إِنَّ اللَّهَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ (٦٢) ] بەڕاستی خوای گەورە زۆر زانایە بە هەموو شتێك. info
التفاسير:

external-link copy
63 : 29

وَلَئِن سَأَلۡتَهُم مَّن نَّزَّلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءٗ فَأَحۡيَا بِهِ ٱلۡأَرۡضَ مِنۢ بَعۡدِ مَوۡتِهَا لَيَقُولُنَّ ٱللَّهُۚ قُلِ ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِۚ بَلۡ أَكۡثَرُهُمۡ لَا يَعۡقِلُونَ

[ وَلَئِنْ سَأَلْتَهُمْ مَنْ نَزَّلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً ] وە ئەگەر پرسیار لە كافران بكەی لەو ئاسمانەوە كێ باران دائەبەزێنێتە خوارەوە؟ [ فَأَحْيَا بِهِ الْأَرْضَ مِنْ بَعْدِ مَوْتِهَا ] وە ئەو زەوییە مردووە بەهۆی ئەو بارانەوە زیندوو دەكاتەوەو ئەژێنێتەوە [ لَيَقُولُنَّ اللَّهُ ] ئەوا لە وەڵامدا ئەڵێن: بە دڵنیایی هەر خوای گەورەیە [ قُلِ الْحَمْدُ لِلَّهِ ] ئەى محمد صلى الله علیه وسلم تۆ بڵێ: حەمدو سەناو ستایش بۆ خوای گەورە [ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْقِلُونَ (٦٣) ] بەڵام زۆربەیان تێناگەن. info
التفاسير: