ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន

external-link copy
59 : 28

وَمَا كَانَ رَبُّكَ مُهۡلِكَ ٱلۡقُرَىٰ حَتَّىٰ يَبۡعَثَ فِيٓ أُمِّهَا رَسُولٗا يَتۡلُواْ عَلَيۡهِمۡ ءَايَٰتِنَاۚ وَمَا كُنَّا مُهۡلِكِي ٱلۡقُرَىٰٓ إِلَّا وَأَهۡلُهَا ظَٰلِمُونَ

{خواى گه‌وره‌ سزاى خه‌ڵكى نادات تا پێغه‌مبه‌ريان بۆ نه‌نێرێت} [ وَمَا كَانَ رَبُّكَ مُهْلِكَ الْقُرَى ] وه‌ په‌روه‌ردگارت هیچ دێ و شارێك له‌ناو نابات [ حَتَّى يَبْعَثَ فِي أُمِّهَا رَسُولًا ] تا پێغه‌مبه‌رێك نه‌نێرێته‌ ناویان، وه‌ وتراوه‌: (فِي أُمِّهَا) واته‌: (أُمّ الْقُرَى) مه‌به‌ست پێی مه‌ككه‌یه‌ [ يَتْلُو عَلَيْهِمْ آيَاتِنَا ] كه‌ ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌یان به‌سه‌ردا بخوێنێته‌وه‌و به‌ڵگه‌یان به‌سه‌ردا جێگیر بكات [ وَمَا كُنَّا مُهْلِكِي الْقُرَى ] وه‌ ئێمه‌ هیچ دێ و شارێك له‌ناو نابه‌ین [ إِلَّا وَأَهْلُهَا ظَالِمُونَ (٥٩) ] ئیلا مه‌گه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌ی سته‌مكارو هاوبه‌شبڕیارده‌ر بن. info
التفاسير: