ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន

external-link copy
24 : 28

فَسَقَىٰ لَهُمَا ثُمَّ تَوَلَّىٰٓ إِلَى ٱلظِّلِّ فَقَالَ رَبِّ إِنِّي لِمَآ أَنزَلۡتَ إِلَيَّ مِنۡ خَيۡرٖ فَقِيرٞ

[ فَسَقَى لَهُمَا ] موسا - صلی الله علیه وسلم - ئاوی به‌ ئاژه‌ڵه‌كانیان دا (ئه‌وان به‌رده‌كه‌یان خسته‌وه‌ سه‌ر بیره‌كه‌ به‌ ده‌ كه‌س نه‌بێت لا نابرا موسا - صلی الله علیه وسلم - به‌ته‌نها لایبرد چونكه‌ زۆر به‌هێز بوو) [ ثُمَّ تَوَلَّى إِلَى الظِّلِّ ] پاشان چووه‌ سێبه‌رى دارێك و دانیشت [ فَقَالَ رَبِّ إِنِّي لِمَا أَنْزَلْتَ إِلَيَّ مِنْ خَيْرٍ فَقِيرٌ (٢٤) ] فه‌رمووی: ئه‌ی په‌روه‌ردگار خێرم پێ بكه‌ من زۆر پێویستم به‌ خێرو چاكه‌ی تۆیه‌ (پێ په‌تى و زۆر برسی بوو، وه‌ ئافره‌ته‌كان گوێیان لێبوو). info
التفاسير: