ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន

លេខ​ទំព័រ:close

external-link copy
44 : 25

أَمۡ تَحۡسَبُ أَنَّ أَكۡثَرَهُمۡ يَسۡمَعُونَ أَوۡ يَعۡقِلُونَۚ إِنۡ هُمۡ إِلَّا كَٱلۡأَنۡعَٰمِ بَلۡ هُمۡ أَضَلُّ سَبِيلًا

[ أَمْ تَحْسَبُ أَنَّ أَكْثَرَهُمْ يَسْمَعُونَ أَوْ يَعْقِلُونَ ] یاخود ئایا وا ئه‌زانی زۆربه‌یان حه‌ق ئه‌بیستن و لێى تێ ئه‌گه‌ن؟ نه‌خێر [ إِنْ هُمْ إِلَّا كَالْأَنْعَامِ ] به‌ڵكو ئه‌وان هیچ شتێك نین ته‌نها وه‌كو ئاژه‌ڵ وان له‌ تێگه‌یشتندا [ بَلْ هُمْ أَضَلُّ سَبِيلًا (٤٤) ] به‌ڵكو له‌ ئاژه‌ڵیش وێڵ و گومڕاترن، چونكه‌ ئاژه‌ڵ ده‌زانێت بۆچى دروستكراون، به‌ڵام كافران بۆ عیباده‌تى خوا دروستكراون و جگه‌ له‌ خواى گه‌وره‌ ده‌په‌رستن. info
التفاسير:

external-link copy
45 : 25

أَلَمۡ تَرَ إِلَىٰ رَبِّكَ كَيۡفَ مَدَّ ٱلظِّلَّ وَلَوۡ شَآءَ لَجَعَلَهُۥ سَاكِنٗا ثُمَّ جَعَلۡنَا ٱلشَّمۡسَ عَلَيۡهِ دَلِيلٗا

{هەندێك لە بەخششەكانی خوای گەورە} [ أَلَمْ تَرَ إِلَى رَبِّكَ كَيْفَ مَدَّ الظِّلَّ ] ئایا نابینی په‌روه‌ردگارت چۆن سێبه‌ری درێژ كردۆته‌وه‌ (له‌ به‌ره‌به‌یانه‌وه‌ تا خۆركه‌وتن) [ وَلَوْ شَاءَ لَجَعَلَهُ سَاكِنًا ] ئه‌گه‌ر ویستی لێ بوایه‌ سێبه‌ره‌كه‌ى جێگیرو به‌رده‌وام ده‌كرد [ ثُمَّ جَعَلْنَا الشَّمْسَ عَلَيْهِ دَلِيلًا (٤٥) ] پاشان خۆریشمان گێڕا وه‌كو به‌ڵگه‌یه‌ك بێت له‌سه‌ر ئه‌و سێبه‌ره‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زیادو كه‌م ئه‌كات به‌هۆی خۆره‌كه‌وه. info
التفاسير:

external-link copy
46 : 25

ثُمَّ قَبَضۡنَٰهُ إِلَيۡنَا قَبۡضٗا يَسِيرٗا

[ ثُمَّ قَبَضْنَاهُ إِلَيْنَا قَبْضًا يَسِيرًا (٤٦) ] پاشان سێبه‌ره‌كه‌یشمان كه‌م كردۆته‌وه‌و شاردۆته‌وه‌ به‌هۆی نه‌مانی خۆره‌كه‌وه‌، یان خۆره‌كه‌مان شاردۆته‌وه‌و كه‌م كردۆته‌وه‌. info
التفاسير:

external-link copy
47 : 25

وَهُوَ ٱلَّذِي جَعَلَ لَكُمُ ٱلَّيۡلَ لِبَاسٗا وَٱلنَّوۡمَ سُبَاتٗا وَجَعَلَ ٱلنَّهَارَ نُشُورٗا

[ وَهُوَ الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ اللَّيْلَ لِبَاسًا ] خوای گه‌وره‌ ئه‌و خوایه‌یه‌ كه‌ شه‌وی بۆ ئێوه‌ وه‌كو پۆشاكێك لێكردووه‌ كه‌ داتانئه‌پۆشێ به‌ تاریكیه‌كه‌ى [ وَالنَّوْمَ سُبَاتًا ] وه‌ خه‌ویشی بۆ ئێوه‌ داناوه‌ تا پشووی تیا بده‌ن و له‌ جوله‌ بكه‌ون [ وَجَعَلَ النَّهَارَ نُشُورًا (٤٧) ] وه‌ ڕۆژیشی وا لێ كردووه‌ كه‌ تیایدا به‌ ئاگاو به‌خه‌به‌ر بن و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆتان هه‌وڵ بده‌ن. info
التفاسير:

external-link copy
48 : 25

وَهُوَ ٱلَّذِيٓ أَرۡسَلَ ٱلرِّيَٰحَ بُشۡرَۢا بَيۡنَ يَدَيۡ رَحۡمَتِهِۦۚ وَأَنزَلۡنَا مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءٗ طَهُورٗا

‌[ وَهُوَ الَّذِي أَرْسَلَ الرِّيَاحَ بُشْرًا بَيْنَ يَدَيْ رَحْمَتِهِ ] وه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌و خوایه‌یه‌ كه‌ ئه‌و بایانه‌ ئه‌نێرێ وه‌كو موژده‌ده‌رێك له‌ پێش خۆیانه‌وه‌ كه‌ ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌ی هه‌ڵگرتووه‌ كه‌ بارانیان پێیه‌ [ وَأَنْزَلْنَا مِنَ السَّمَاءِ مَاءً طَهُورًا (٤٨) ] وه‌ له‌ ئاسمانیشه‌وه‌ ئاوێكی پاك دائه‌به‌زێنینه‌ خواره‌وه‌. info
التفاسير:

external-link copy
49 : 25

لِّنُحۡـِۧيَ بِهِۦ بَلۡدَةٗ مَّيۡتٗا وَنُسۡقِيَهُۥ مِمَّا خَلَقۡنَآ أَنۡعَٰمٗا وَأَنَاسِيَّ كَثِيرٗا

[ لِنُحْيِيَ بِهِ بَلْدَةً مَيْتًا ] تا به‌هۆی ئه‌و بارانه‌وه‌ چه‌ند شوێنێكی زه‌وی مردوو زیندوو بكه‌ینه‌وه‌ به‌ ڕواندنی گژوگیاو دانه‌وێڵه‌و ڕووه‌ك [ وَنُسْقِيَهُ مِمَّا خَلَقْنَا أَنْعَامًا وَأَنَاسِيَّ كَثِيرًا (٤٩) ] وه‌ به‌هۆی ئه‌و بارانه‌وه‌ له‌و دروستكراوانه‌ی كه‌ دروستمان كردووه‌ له‌ ئاژه‌ڵان و له‌ خه‌ڵكانێكی زۆری پێ ئاو بده‌ین. info
التفاسير:

external-link copy
50 : 25

وَلَقَدۡ صَرَّفۡنَٰهُ بَيۡنَهُمۡ لِيَذَّكَّرُواْ فَأَبَىٰٓ أَكۡثَرُ ٱلنَّاسِ إِلَّا كُفُورٗا

[ وَلَقَدْ صَرَّفْنَاهُ بَيْنَهُمْ لِيَذَّكَّرُوا ] وه‌ ئه‌م گۆڕانكاریانه‌ ئه‌كه‌ین له‌ سێبه‌رو با و باران بارین تا له‌ زیندوكردنه‌وه‌ى ئه‌و زه‌ویه‌ مردوانه‌ بیر له‌ مردن بكه‌نه‌وه‌ [ فَأَبَى أَكْثَرُ النَّاسِ إِلَّا كُفُورًا (٥٠) ] به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵكی ته‌نها كوفرانه‌بژێری نیعمه‌تی خوای گه‌وره‌یان هه‌ڵبژارد، وه‌ ڕه‌تیان كرده‌وه‌ كه‌ دان بنێن به‌ نیعمه‌تی خوای گه‌وره‌ به‌سه‌ریانه‌وه‌ (ناڵێن به‌ هۆى فه‌زڵ و ره‌حمه‌تى خواى گه‌وره‌وه‌ بارانمان بۆ بارى، به‌ڵكو ده‌ڵێن به‌ هۆى ئه‌ستێره‌و بورجه‌كانه‌وه‌ بارانمان بۆ بارى). info
التفاسير:

external-link copy
51 : 25

وَلَوۡ شِئۡنَا لَبَعَثۡنَا فِي كُلِّ قَرۡيَةٖ نَّذِيرٗا

[ وَلَوْ شِئْنَا لَبَعَثْنَا فِي كُلِّ قَرْيَةٍ نَذِيرًا (٥١) ] وه‌ ئه‌گه‌ر ویستمان لێ بوایه‌ بۆ هه‌موو دێ یه‌ك ده‌مانتوانی پێغه‌مبه‌رێك بنێرین وه‌ ئاگاداریان بكاته‌وه‌، به‌ڵام محمدمان - صلی الله علیه وسلم - بۆ تێكڕاى خه‌ڵكى ناردووه‌. info
التفاسير:

external-link copy
52 : 25

فَلَا تُطِعِ ٱلۡكَٰفِرِينَ وَجَٰهِدۡهُم بِهِۦ جِهَادٗا كَبِيرٗا

[ فَلَا تُطِعِ الْكَافِرِينَ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - گوێڕایه‌ڵی كافران مه‌كه‌ [ وَجَاهِدْهُمْ بِهِ جِهَادًا كَبِيرًا (٥٢) ] وه‌ به‌و قورئانه‌ پیرۆزه‌ جیهادێكی گه‌وره‌ی كافران بكه‌. info
التفاسير:

external-link copy
53 : 25

۞ وَهُوَ ٱلَّذِي مَرَجَ ٱلۡبَحۡرَيۡنِ هَٰذَا عَذۡبٞ فُرَاتٞ وَهَٰذَا مِلۡحٌ أُجَاجٞ وَجَعَلَ بَيۡنَهُمَا بَرۡزَخٗا وَحِجۡرٗا مَّحۡجُورٗا

[ وَهُوَ الَّذِي مَرَجَ الْبَحْرَيْنِ ] وه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌و خوایه‌یه‌ كه‌ دوو ده‌ریای گه‌یاندووه‌ به‌ یه‌ك [ هَذَا عَذْبٌ فُرَاتٌ ] كه‌ یه‌كێكیان ئاوێكی شیرینی سازگاره‌ كه‌ ده‌ڕوات [ وَهَذَا مِلْحٌ أُجَاجٌ ] وه‌ ئه‌وه‌ی تریشیان ئاوێكی سوێرو شۆره‌ كه‌ راوه‌ستاوه‌و ناڕوات [ وَجَعَلَ بَيْنَهُمَا بَرْزَخًا ] وه‌ له‌ نێوانیشیاندا په‌رده‌یه‌كی داناوه‌ كه‌ تێكه‌ڵ به‌یه‌ك نابن [ وَحِجْرًا مَحْجُورًا (٥٣) ] وه‌ ئه‌و په‌رده‌یه‌ ڕێگری ئه‌كات ئه‌و دوو ئاوه‌ له‌ ناوه‌وه‌ تێكه‌ڵ به‌یه‌ك بن و ئه‌و دوو ئاوه‌ی لێك جیا كردۆته‌وه‌، به‌ڵام له‌ بانه‌وه‌ یه‌كه‌، ئه‌ویش موعجیزه‌یه‌كی خوای گه‌وره‌یه‌، یاخود زه‌وى وشكانى خستۆته‌ نێوانیانه‌وه. info
التفاسير:

external-link copy
54 : 25

وَهُوَ ٱلَّذِي خَلَقَ مِنَ ٱلۡمَآءِ بَشَرٗا فَجَعَلَهُۥ نَسَبٗا وَصِهۡرٗاۗ وَكَانَ رَبُّكَ قَدِيرٗا

[ وَهُوَ الَّذِي خَلَقَ مِنَ الْمَاءِ بَشَرًا ] وه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌و خوایه‌یه‌ له‌ دڵۆپه‌ ئاوێك كه‌ مه‌نى یه‌ مرۆڤی دروست كردووه‌ [ فَجَعَلَهُ نَسَبًا وَصِهْرًا ] وه‌ به‌هۆی ئه‌و دڵۆپه‌ ئاوه‌وه‌ مرۆڤ زیادی كردووه‌ له‌ نه‌سه‌ب و ڕه‌چه‌ڵه‌كدا وه‌ له‌ ژن و ژن خوازیدا [ وَكَانَ رَبُّكَ قَدِيرًا (٥٤) ] وه‌ په‌روه‌ردگارى تۆ زۆر به‌تواناو ده‌سه‌ڵاته‌. info
التفاسير:

external-link copy
55 : 25

وَيَعۡبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَا لَا يَنفَعُهُمۡ وَلَا يَضُرُّهُمۡۗ وَكَانَ ٱلۡكَافِرُ عَلَىٰ رَبِّهِۦ ظَهِيرٗا

[ وَيَعْبُدُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ مَا لَا يَنْفَعُهُمْ ] وه‌ كافران و بێباوه‌ڕان و موشریكان عیباده‌تی جگه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن له‌ شتان و كه‌سانێك كه‌ سوودیان پێ ناگه‌یه‌نن ئه‌گه‌ر بیانپه‌رستن [ وَلَا يَضُرُّهُمْ ] وه‌ زیانیان پێ ناگه‌یه‌نن ئه‌گه‌ر نه‌یانپه‌رستن و سوودو زیانیان به‌ ده‌ست نیه‌ [ وَكَانَ الْكَافِرُ عَلَى رَبِّهِ ظَهِيرًا (٥٥) ] وه‌ كافریش شوێن شه‌یتان ئه‌كه‌وێ و یارمه‌تی شه‌یتان ئه‌دات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ سه‌رپێچى خوای گه‌وره‌ بكات. info
التفاسير: