ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន

external-link copy
30 : 21

أَوَلَمۡ يَرَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓاْ أَنَّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ كَانَتَا رَتۡقٗا فَفَتَقۡنَٰهُمَاۖ وَجَعَلۡنَا مِنَ ٱلۡمَآءِ كُلَّ شَيۡءٍ حَيٍّۚ أَفَلَا يُؤۡمِنُونَ

[ أَوَلَمْ يَرَ الَّذِينَ كَفَرُوا أَنَّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ كَانَتَا رَتْقًا فَفَتَقْنَاهُمَا ] ئایا كافران نابینن و بیر ناكەنەوە كە ئاسمانەكان و زەوی لەسەرەتادا یەك پارچەیەك بوونە پاشان خوای گەورە لێكی جیا كردونەتەوەو واى لە ئاسمان كردووە باران ببارێنێت و واى لە زەوى كردووە رووەك بڕوێنێت كە پێشتر وا نەبوونە [ وَجَعَلْنَا مِنَ الْمَاءِ كُلَّ شَيْءٍ حَيٍّ ] وە لە ئاویش هەموو شتێكمان زیندوو كردووەو دروست كردووە وەكو ئاژەڵەكان و ڕووەكەكان، وە ئاو هۆكاری ژیانی هەموو زیندەوەرێكە [ أَفَلَا يُؤْمِنُونَ (٣٠) ] ئەی ئیتر بۆ ئیمان ناهێنن بە خوای گەورە . info
التفاسير: