ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន

external-link copy
57 : 20

قَالَ أَجِئۡتَنَا لِتُخۡرِجَنَا مِنۡ أَرۡضِنَا بِسِحۡرِكَ يَٰمُوسَىٰ

{درۆ هەڵبەستن بۆ موسا پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم -} [ قَالَ أَجِئْتَنَا لِتُخْرِجَنَا مِنْ أَرْضِنَا بِسِحْرِكَ يَا مُوسَى (٥٧) ] وتی: ئه‌ی موسا - صلی الله علیه وسلم - تۆ به‌م سیحرانه‌ی كه‌ كردت (كه‌ گۆچانه‌كه‌ی هه‌ڵدا بوو به‌ مارو ده‌ستی ده‌ركرد سپی بوو ده‌دره‌وشایه‌وه‌) ئه‌ته‌وێ ئێمه‌ له‌ زه‌وی خۆمان ده‌ربكه‌ی و زه‌ویه‌كه‌مان لێ داگیر بكه‌ی؟ (به‌ درێژایی مێژوو پێغه‌مبه‌ران و شوێنكه‌وتووانیان له‌ لایه‌ن كافران و بێباوه‌ڕانه‌وه‌ تۆمه‌تبار كراون به‌ جۆره‌ها تۆمه‌تى بێبنه‌ما تا خه‌ڵكیان لێ دوور بخه‌نه‌وه‌!). info
التفاسير: