ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន

external-link copy
214 : 2

أَمۡ حَسِبۡتُمۡ أَن تَدۡخُلُواْ ٱلۡجَنَّةَ وَلَمَّا يَأۡتِكُم مَّثَلُ ٱلَّذِينَ خَلَوۡاْ مِن قَبۡلِكُمۖ مَّسَّتۡهُمُ ٱلۡبَأۡسَآءُ وَٱلضَّرَّآءُ وَزُلۡزِلُواْ حَتَّىٰ يَقُولَ ٱلرَّسُولُ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ مَعَهُۥ مَتَىٰ نَصۡرُ ٱللَّهِۗ أَلَآ إِنَّ نَصۡرَ ٱللَّهِ قَرِيبٞ

[ أَمْ حَسِبْتُمْ أَنْ تَدْخُلُوا الْجَنَّةَ ] ئایا وا گومان ئه‌به‌ن كه‌ ئێوه‌ بچنه‌ به‌هه‌شته‌وه‌ به‌بێ تاقیكردنه‌وه‌؟ واته‌: وانیه‌ [ وَلَمَّا يَأْتِكُمْ مَثَلُ الَّذِينَ خَلَوْا مِنْ قَبْلِكُمْ ] وه‌ هاوشێوه‌ی ئه‌وانه‌ی پێش خۆتانتان به‌سه‌ردا نه‌یات [ مَسَّتْهُمُ الْبَأْسَاءُ وَالضَّرَّاءُ ] كه‌ ئه‌وان تووشی فه‌قیری و هه‌ژاری و نه‌خۆشی و برینداری بوون له‌ پێناو خوای گه‌وره‌دا [ وَزُلْزِلُوا ] وه‌ ترسێندران وه‌ زه‌وی له‌ ژێریاندا هه‌ژێندرا [ حَتَّى يَقُولَ الرَّسُولُ وَالَّذِينَ آمَنُوا مَعَهُ مَتَى نَصْرُ اللَّهِ ] تا پێغه‌مبه‌ره‌كه‌و ئه‌و ئیماندارانه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵیدا بوون وتیان: خوایه‌ كه‌ی سه‌ركه‌وتنی تۆ دێت داوای سه‌ركه‌وتنیان له‌ خوای گه‌وره‌ كرد [ أَلَا إِنَّ نَصْرَ اللَّهِ قَرِيبٌ (٢١٤) ] خوای گه‌وره‌ موژده‌ی پێدان كه‌ بزانن سه‌ركه‌وتنی خوای گه‌وره‌ نزیكه‌ بۆ باوه‌ڕداران info
التفاسير: