ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន

external-link copy
86 : 16

وَإِذَا رَءَا ٱلَّذِينَ أَشۡرَكُواْ شُرَكَآءَهُمۡ قَالُواْ رَبَّنَا هَٰٓؤُلَآءِ شُرَكَآؤُنَا ٱلَّذِينَ كُنَّا نَدۡعُواْ مِن دُونِكَۖ فَأَلۡقَوۡاْ إِلَيۡهِمُ ٱلۡقَوۡلَ إِنَّكُمۡ لَكَٰذِبُونَ

[ وَإِذَا رَأَى الَّذِينَ أَشْرَكُوا شُرَكَاءَهُمْ ] وه‌ كاتێك كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ دونیا شه‌ریكیان بۆ خوای گه‌وره‌ داناوه‌ شه‌ریك و بته‌كان یان په‌رستراوه‌كان ئه‌بینن [ قَالُوا رَبَّنَا هَؤُلَاءِ شُرَكَاؤُنَا الَّذِينَ كُنَّا نَدْعُو مِنْ دُونِكَ ] ئه‌ڵێن: ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئا ئه‌مانه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ ئێمه‌ كردبوومان به‌ شه‌ریك بۆ تۆ و جگه‌ له‌ تۆ له‌وان ئه‌پاڕاینه‌وه‌و دوعامان له‌وان ئه‌كردو ئه‌وانمان ده‌په‌رست [ فَأَلْقَوْا إِلَيْهِمُ الْقَوْلَ ] خوای گه‌وره‌ ئه‌وانه‌ دێنێته‌ قسه‌ ئه‌گه‌ر بت بن یان هه‌ر شتێكی تر بن [ إِنَّكُمْ لَكَاذِبُونَ (٨٦) ] ئه‌ڵێن: ئێوه‌ درۆ ئه‌كه‌ن كه‌ خوای گه‌وره‌ شه‌ریكی نه‌بوو بۆ ئێمه‌تان كرده‌ شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌و تاوانی خۆتان بوو. info
التفاسير: