ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន

external-link copy
66 : 16

وَإِنَّ لَكُمۡ فِي ٱلۡأَنۡعَٰمِ لَعِبۡرَةٗۖ نُّسۡقِيكُم مِّمَّا فِي بُطُونِهِۦ مِنۢ بَيۡنِ فَرۡثٖ وَدَمٖ لَّبَنًا خَالِصٗا سَآئِغٗا لِّلشَّٰرِبِينَ

[ وَإِنَّ لَكُمْ فِي الْأَنْعَامِ لَعِبْرَةً ] وه‌ ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ دروستی كردووه‌و بۆی ژێربار كردوون به‌ دڵنیایى په‌ندو ئامۆژگاری بۆ ئێوه‌ تێدایه‌و به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ره‌حمه‌ت و حیكمه‌ت و تواناى خواى گه‌وره‌ (الْأَنْعَامِ) وشترو مانگاو مه‌ڕو بزن ئه‌گرێته‌وه‌ [ نُسْقِيكُمْ مِمَّا فِي بُطُونِهِ ] له‌ناو سكی ئه‌واندا ئێمه‌ خواردنه‌وه‌ به‌ ئێوه‌ ئه‌ده‌ین كه‌ شیره‌ [ مِنْ بَيْنِ فَرْثٍ وَدَمٍ لَبَنًا خَالِصًا ] له‌ نێوان پاشه‌ڕۆی ناو گه‌ده‌ و خوێنی ناو سكی شیرێكی پاكمان داناوه‌ [ سَائِغًا لِلشَّارِبِينَ (٦٦) ] شیرێك كه‌ پاڵێوراوه‌و هیچ له‌و دوو شته‌ی تیا نیه‌، وه‌ هه‌ر كه‌سێك ئه‌یخوات تام و چێژو له‌زه‌تی لێ ئه‌كات و به‌ ئاسانی هه‌رسی ئه‌كات وه‌ سوودی لێ ئه‌بینێ. info
التفاسير: