ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន

external-link copy
38 : 16

وَأَقۡسَمُواْ بِٱللَّهِ جَهۡدَ أَيۡمَٰنِهِمۡ لَا يَبۡعَثُ ٱللَّهُ مَن يَمُوتُۚ بَلَىٰ وَعۡدًا عَلَيۡهِ حَقّٗا وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعۡلَمُونَ

[ وَأَقْسَمُوا بِاللَّهِ جَهْدَ أَيْمَانِهِمْ لَا يَبْعَثُ اللَّهُ مَنْ يَمُوتُ ] وه‌ سوێندیان ئه‌خوارد به‌ خوای گه‌وره‌و كۆششیان ئه‌كرد له‌ سوێند خواردندا كه‌ هه‌ر كه‌سێك بمرێ خوای گه‌وره‌ زیندووی ناكاته‌وه‌و زیندوو بروونه‌وه‌ نیه‌ [ بَلَى وَعْدًا عَلَيْهِ حَقًّا ] خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رمووێ: به‌ڵێ زیندوو بوونه‌وه‌ هه‌یه‌و به‌ڵێنێكه‌و خوای گه‌وره‌ داوێتی و حه‌قه‌و جێبه‌جێ ئه‌بێ [ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ (٣٨) ] به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵكى ئه‌م شته‌ نازانن و له‌ نه‌زانیاندا كوفر ده‌كه‌ن. info
التفاسير: